
[زیکرا سه‌رسه‌م/مه‌وتنی] جاسم ئه‌لشێخلی به یارمه‌تیدانی چوارینه‌بێژی تر که له باب ئه‌لشێخ ده‌چڕین، ده‌ستی به پیشه‌که‌ی کرد.
(10/9/1) -- چاوپێکه‌وتن: زیکرا سه‌رسه‌م له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
له 100 ساڵی رابردوودا، ناوچه‌کانی باب ئه‌لشێخ و ئه‌لفه‌زل له به‌غدا شوێنی چوارینه‌ی (موره‌به‌عات) به‌غدادی بوون چونکه زوربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ناودارن له چوارینه‌دا له‌و گه‌ڕه‌کانه گه‌وره بوون.
هونه‌رمه‌ند جاسم ئه‌لشێخلی کاتێک له باب ئه‌لشێخ ده‌ژیا ده‌ستی به یاریده‌دانی چوارینه‌بێژان کرد، و ئێستا یه‌کێکه له ناوه هه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی چوارینه‌ی به‌غدادی.
مه‌وتنی له به‌غدا چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ شێخلی سازکرد بۆ تاوتوێی ره‌گ و ریشه‌ی چوارینه و پیشه‌که‌ی.
مه‌وتنی: هونه‌ری چوارینه چۆن ده‌ستی پێ‌کرد؟
شێخلی: "چوارینه وه‌ک بۆنه‌یه‌ک ده‌ستی پێ‌کرد بۆ زه‌ماوه‌ند، شه‌وانی خه‌نه‌کردن و خه‌ته‌نه‌کردن. گروپه‌کانی چوارینه به خۆڕایی ده‌چڕین و له کۆڵانه ته‌سکه‌کانی به‌غدادا ئاهه‌نگه‌کانیان ده‌گێڕا. خێزانه‌کان کۆده‌بوونه‌وه بۆ سه‌یری گۆرانیبێژ و یاریزانه‌کان، و گۆرانی وتن له‌گه‌ڵ چوارینه‌کان و چه‌پڵه لێدان له‌گه‌ڵیان. هه‌ر بۆنه‌یه‌ک هۆنراوه‌ی خۆی هه‌یه -- شه‌وی خه‌نه چوارینه‌ی خۆی هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه‌ش شایی و خه‌ته‌نه‌کردن.
هه‌ر له ساڵانی 1980 وه چوارینه به ره‌مه‌زانه‌وه گرێدراوه، به تایبه‌تی کاتێک که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن ده‌ستیان کرد به په‌خشکردنی یاریه‌کانی محێبس، ئه‌وسا گروپه‌کانی چوارینه له‌گه‌ڵ یاریه‌کان ده‌رکه‌وتن. له‌وساوه چوارینه‌کان له ره‌مه‌زان و محێبس جیا نه‌بۆته‌وه.
مه‌وتنی: بابه‌تی چوارینه‌کان چین؟
شێخلی: چوارینه باسی بابه‌تی جۆراوجۆری ئه‌و سه‌رده‌مانه ده‌کات که بۆنه‌کانی تیا هاتونه‌ته کایه‌وه. ئێمه هه‌روه‌ها ده‌قی هه‌ندێک چوارینه به به‌ڵگه‌نامه داده‌نێین بۆ ئه‌و سه‌رده‌مانه.
هه‌ندێک جار، توشی ره‌وشێکی سه‌رسوڕهێن ده‌بم که وام لێده‌کات هۆنراوه‌یه‌کی چوارینه‌ی له‌سه‌ر بنوسم. کاتێک کچه‌که‌م باسی به‌سه‌رهاتی هاوڕێیه‌کی بۆکردم که خۆشه‌ویسته‌که‌ی به‌جێی هێشتووه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناونیشان یان ژماره‌ی ته‌له‌فۆنێکی لا جێبهێڵێت. شیعرێکم بۆ دانا و له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن چوارینه‌که‌م وت. ئه‌و چوارینه‌یه په‌یامێکی گله‌یی بوو له‌و دڵداره.
مه‌وتنی: چۆن ده‌ستت به وتنی چوارینه کرد؟
شێخلی: ئێمه له گه‌ڕه‌کی باب ئه‌لشێخ ده‌ژین، که به شوێنی ره‌سه‌نی چوارینه داده‌نرێت و شوێنێک که چوارینه‌بێژان له قاوه‌خانه‌کانی ده‌چڕین. فزوڵیه‌ت وای لێکردم خۆم نزیک بکه‌مه‌وه له گۆرانیبێژ و یاریزانه‌کان. یه‌که‌مجار، پێشنیارم بۆ کردن ئامێره موزیکیه‌کانیان بۆ هه‌ڵبگرم و یارمه‌تییان بده‌م. له‌و رۆژه‌وه، ده‌ستم کرد به به‌شداریی له ئاهه‌نگه‌کان و پێشکه‌شکردنی کۆنسێرت.
مه‌وتنی: ئایا گۆرانیبێژه به‌ناوبانگه‌کان چوارینه پێشکه‌ش ده‌که‌ن؟
شێخلی: خه‌ڵكێک هه‌ن تایبه‌تمه‌ندن له پێشکه‌شکردنی ئه‌م جۆره هونه‌ره. به‌ڵام، یه‌کێک له گۆرانیبێژه هه‌ره به‌ناوبانگه‌کان که چوارینه‌ی پێشکه‌ش کردبێت و له گۆرانیدا به‌کاری هێنابێت نازم غه‌زالی بوو له گۆرانی "یا ام العیون السود" و "یا ابن الحمولة علیة شبدلک."
ره‌نگه گۆرانیبێژانی به‌ناوبانگ کازم ئه‌لساهر به وتنی گۆرانیه‌ک به ناوی "تتبغدد علینا واحنه من بغداد" رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه له ناساندنی چوارینه‌ی به‌غدادی به وڵاتانی عه‌ره‌ب. له وه‌ڵامدا، من چوارینه‌یه‌کم پێشکه‌ش کرد که تێیدا سڵاوم نارد بۆ پاشا کازم ئه‌لساهر، که هیوادارم له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی مه‌وتنییه‌وه ئه‌م سڵاوانه‌م بخوێنێته‌وه.
به هه‌رحاڵ، هه‌ره به‌ناوبانگترین گۆرانیبێژ که تایبه‌تمه‌ند بێت له چوارینه‌دا خوالێخۆشبوو فازل ره‌شید بوو، که یه‌که‌م که‌س بوو چوارینه بۆ ته‌له‌فیزیۆن تۆماربکات و به‌م کاره‌ی رۆڵێکی گه‌وره‌ی بینی له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هونه‌ره و ناساندنی.
زوربه‌ی ئه‌وانه‌ی چوارینه ده‌چڕن کا‌ری تریش ده‌که‌ن، هه‌ندێکیان قه‌سابن یان کارمه‌ندی حکومی. سه‌باره‌ت به خۆم، من کارمه‌ندم له به‌یت المقام له وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی عێراق.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران