print thisemail this
photo

[واسق خوزاعی/ گێتی ئیمیجز] عێراقیەکان بە لێشاو تەماشای بەرهەمە درامیە عێراقیەکان دەکەن.

درامای تەلەفزیۆنی عێراقی لە رەمەزاندا دەگەشێتەوە

(10/9/5) -- ئەحمەد مازن لە زیقار

بۆ سایتی مه‌وتنی

سەرەڕای زۆری زنجیرە درامیە عەرەبیەکان لەسەر شاشەی تەلەفزیۆن لە رەمەزاندا، بەرهەمە درامیە عێراقیەکان ئەمساڵ هەڵسانەوە و سەرنجی زۆر لە بینەرانیان لەم وڵاتەدا بۆ لای خۆیان راکێشا.

شانۆکار عەمار سەیف وتی "درامای عێراقی ئەمساڵ، لە رووی ژمارەی بەرهەمەکان و بەهای هونەریەوە، زۆر باشترە لە پار. سیناریۆکان باش نوسراون و نواندن و دەرهێنانیش لە ئاستێکی باشدایە."

یەکێك لەو زنجیرانەی کە سەرنجی بینەرانی عێراقی بۆ لای خۆی راکێشاوە "قنبر علي" یە کە لە نوسینی زیا سالم و دەرهێنانی تەلال مەحمودە و لە لایەن کەناڵی بەغدادیەی عێراقیەوە بەرهەمهێنراوە.

ئەم درامایە بەسەرهاتی گەڕەکێکی بەناوبانگی بەغدا دەگێڕێتەوە کە تایەفەگەری و توندوتیژی رەتدەکەنەوە و بە ناسنامەی نەتەوەیی خۆیانەوە پەیوەستن.

عەمار سەیف وتیشی "من زنجیرە درامای "قنبر علي" بە بەرهەمێکی عێراقی ناوازە دادەنێم، لەبەرئەوەی سیناریۆکەی باش و ووردەکاری تێدایە و کەسایەتیەکان بە شێوەیەکی باش گەشەدەکەن."

سەعید کازم، نوسەرو پسپۆڕی بواری راگەیاندن، وتی بینەرێکی زۆر سەیری دراماکانیان کرد، لەبەرئەوەی نوسەرە عێراقیەکان سەرکەوتوو بوون لە پێشکەشکردنی ئەو مەسەلانەی کە کۆمەڵگای عێراقی گرنگیان پێدەدات.

سەعید کازم وتیشی "ئەم کارە هونەریانە مەسەلەی ئەوتۆ دەوروژێنن کە پەیوەندیان بە واقیعی ئێمەوەیە".

یوسف محەمەد کە دانیشتوی ناسریەیە وتی "بەرهەمە درامیە عێراقیەکانی ئەمساڵ باش و واقیعین. ئەم بەرهەمانە تیشك دەخەنە سەر ئەو قەیرانانەی کە هاوڵاتیانی عێراقی پێدا تێدەپەڕێت."

یەکێکی تر لە زنجیرە درامیە بەناوبانگەکان "آخر الملوك" ە کە لەنوسینی فەلاح شاکر و دەرهێنانی حەسەن حوسنی و بەرهەمی کەناڵی سەتەلایتی شەرقیەی عێراقیە.

ئەم زنجیرەیە باس لە سەردەمی پادشا فەیسەڵی دووەم دەکات لە ساڵی 1953 هەتا مردنی لە سەرەتای سەرەدمی کۆماری دا لە 1958دا.

زنجیرە درامای "إعلان حالة حب" یش کە لە نوسینی ئەحمەد هاتف و دەرهێنانی حەسەن حوسنیە، بینەری زۆرە. ئەم زنجیرەیە گوزارشت لە چیرۆکێکی خۆشەویستی سۆزدارانە دەکات لەناو توندوتیژیدا. کاریگەری توندوتیژی لەسەر پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ئەم وڵاتە دەخاتەڕوو کە چۆن دەبێتە مایەی کێشەیەکی خوێناوی لەنێوان خێزانە عێراقیەکاندا.

یەکێکی تر لە زنجیرە دراماکان "بیوت الصفیح" کە باس لە بەسەرهاتی ژیانی عێراقیەکانی شارە هەژارەکانی باشور دەکات. ئەم زنجیرەیە لە نوسینی ماجد فەهدی و دەرهێنانی بەسام سەعدە.

ژمارەی زۆری بەرهەمە عێراقیەکان کە لەمساڵدا پەخشدەکرێن وایکردووە کە هەندێك لە بینەرانی عێراقی گلەیی بکەن لەوەی ژمارەیەکی زۆر زنجیرەی درامی لەهەمان کاتدا پەخشدەکرێن، ئەمەش وایکردووە ئەستەم بێت بتوانن هەمویان سەیربکەن، بەتایبەتی لەکاتێکدا کە کارەبا رۆژانە چەندین جار دەبڕێت.

ئەمەش وای لە محەمەد ئیبراهیم کرد، کە شۆفێری تەکسیە لە ناسریە، هەر لە سەرەتای رەمەزانەوە بڕیاربدات تەنها یەك یان دوو زنجیرە سەیربکات.

بەهۆی سەرقاڵی خشتەی کاری محەمەدەوە، لە دەرەوەیە هەتا کاتژمێر 10:00 شەو.

محەمەد وتی "هەوڵدەدەم ئەو بەرهەمە عێراقیانە ببینم لەو کاتانەدا پەخش دەکرێن کە من لەماڵەوەم. بەڵام خێزانەکەم سەیری زنجیرە درامیە عەرەبیەکانی وەك "باب الحارة" ی سوری و "کلیۆپاترە" ی میسری دەکەن."

رەخنەگری هونەری و دەرهێنەر یاسر بەڕاك وتی رووکردنە بەرهەمهێنانی درامای ناوخۆ لە لایەن کەناڵە عێراقیەکانەوە گیانێکی نوێ دەکاتەوە بە بەری پیشەسازی درامادا.

هەروەها وتی "ئەمەش یارمەتیدەری ژیانەوەی درامای عێراقیە، پاش ئەوەی بۆ ماوەیەك بە هۆی رەوشی ناجێگیر و توندوتیژییەوە لە ساڵانی رابردوودا نوچی دابوو".

یاسر بەڕاک ئاماژەیدا بە بەهای هونەری بەرزی بەرهەمە درامیەکانی وەک "آخر الملوك" و "إعلان حالة حب" و "قنبر علي" و بەرهەمەکانی تریش و وتیشی کە نابێت بەرهەمهێنانی کاری هونەری ناوازەی لەو جۆرانە تایبەت بکرێن بە رەمەزان.

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌  0/5 (0   ده‌نگه‌کان)

بیخه‌ لیستی خوازراوه‌کان
print thisemail this

سه‌رنجی خوێنه‌ران

عێراق ئه‌مڕۆ | زانیاری/پاداشت | گۆشه‌ی خێزان | وه‌رزش | هه‌مه‌ڕه‌نگ | ئه‌رشیف | ه‌رباره‌ی ئێمه‌ | ه‌یوه‌ندیمان پێوه ‌بکه‌ | خشته‌ی ماڵپه‌ر




verification image, type it in the box
ژماره‌کان داخڵ بکه‌

ليس بامكانك روية الارقام أعلاه؟

*بامكانك الأرسال بالبريد الالكتروني لخمسة أشخاص فقط في آن واحد