
[جۆزیف فازل/مه‌وتنی] زاهی وه‌هبی یەکێک لە دیوانه شیعرییەکانی ئیمزاده‌کات.
(10/9/7) -- نوهاد تۆپالیان له به‌یروت
بۆ سایتی مه‌وتنی
که‌سایه‌تیی بواری میدیا و شاعیر زاهی وه‌هبی پشویه‌کی کورت وه‌رده‌گرێت له تەلەفزیۆن له ره‌مه‌زاندا و ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ "خلیک بالبیت" (له ماڵه‌وه بمێنه‌ره‌وه)، که پێ ده‌خاته وه‌رزی پانزەهه‌مینیه‌وه.
دوایین دیوانی "ماذا تفعلین بي؟" (چیم پێ ده‌که‌یت؟)، له کاتی ئەم پشوه‌دا بڵاوکرایه‌وه.
مه‌وتنی له قاوه‌خانه‌یه‌ک چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کرد، که شوێنێکه زاهی وه‌هبی ده‌ڵێت ئیلهامی لێوە بۆ دێت بۆ نوسینه‌کانی و زۆر جار لەوێ کارده‌کات له‌سه‌ر پڕۆژه داهێنه‌ره‌کانی.
مه‌وتنی: چۆن پشووی ره‌مه‌زانت به‌سه‌رده‌به‌یت؟
زاهی وەهبی: به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ساڵی پێشوو ده‌ستمپێکرد له کاتی به‌رنامه‌ی "خلیک بالبیت"دا. هەوڵدەدەم زۆرتر بکرێمە‌وه به رووی هونه‌رمه‌ندانی نه‌وه‌ی گه‌نجان دا. دوای میوانداریکردنی هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك نانسی عه‌جره‌م و ئه‌لیسا و عاسی حەلانی، ئێمه میوانی به‌ناوبانگ ده‌هێنینه به‌رنامه‌که‌وە وه‌ك نه‌جوا که‌ره‌م و سۆلاڤ مه‌عما‌ر و دوو دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ ریما عه‌کره له لوبنان و حه‌نا سادق له عێراق، و خه‌ڵکی تر له جیهانی مۆسیقا و نواندن. سه‌ره‌ڕای نوسه‌ران و داهێنه‌رانی نه‌وه‌ی کۆنی هونه‌رمه‌ندان.
مه‌وتنی: ئه‌م به‌رنامه‌یه له پانزەهه‌مین ساڵیدایه، نهێنی سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی له چیدایه؟
زاهی وەهبی: بەتەمەنترین به‌رنامه‌ی تەلەفزیۆنی عه‌ره‌بیه. چه‌ندین هۆکار رۆڵیان هەبوە لە سەرکەوتنە به‌ردوامەکەی. خه‌ڵک وابەستن بە به‌رنامه‌کەوە و خاوه‌ن ریکلامه‌کانی راکێشاوه بۆ خۆی. ئێمه بایه‌خمان داوه به رێزلێنان له میوانه‌که، له بینه‌ران و له عه‌قڵییه‌تی عه‌ره‌بی، بێڕێزینەکردن بەرامبەر بینه‌ری عه‌ره‌بی و پیاده‌نه‌کردنی ئه‌و تیۆره‌ی که ده‌ڵێت "ئه‌مه ئه‌و شته‌یه که بینه‌ر ده‌یه‌وێت بیبینێت." به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌له‌فزیۆنه‌که په‌راوێزێکی به‌رفراوانی ئازادیی پێداوم. خۆم میوانه‌کانم هه‌ڵده‌بژێرم به که‌یفی خۆم له ناو هه‌مو بزووتنه‌وه‌ی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی دا. رۆژنامەنوسان پێویستیان بە ئازادیە تا سه‌رکه‌وتو بن و به‌ردوام بن.
مه‌وتنی: له کوێدا ئازادییه‌که‌ت کۆتایی پێدێت؟
زاهی وەهبی: له لای خۆمه‌وه، خۆم لادەدەم لە دڵڕەنجانی هەر کەسێک. بڕوام وایه که‌سه‌که له پیشه‌که گرنگتره. له‌به‌ر پێشده‌ستیی رۆژنامه‌وانی، میوانه‌که‌م ئیحراج ناکه‌م، نه دڵی میوانه‌که و نه هی بینه‌ران ناڕەنجێنم. هه‌وڵده‌ده‌م ده‌ست نه‌خه‌مه کاروباری هه‌سته‌وه‌ریی خه‌ڵکه‌وه. رێز له جیاوازییه‌کانیان ده‌گرم. هه‌وڵده‌ده‌م به‌رنامه‌که دوور بخه‌مه‌وه له ئیستفزاز. ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه به راستگۆیی و راشکاوانە و ئازایانە خۆم لە قەرەی بابەتەکان نادەم. هه‌میشه تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه ده‌که‌م که له هزرمدان به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی به‌ڕێزانه بۆئه‌وه‌ی ئه‌زمونی میوانه‌که پیشان بده‌م به بێ ئه‌وه‌ی سوکایەتی پێ بکه‌م.
مه‌وتنی: ئه‌م شێوازه سه‌رکه‌وتوه؟
زاهی وەهبی: بە هەمو بێ فیزیەکەوە، دەچم بۆ هەر کوێێەک لە وڵاتانی عه‌ره‌بی یان ده‌ره‌وه، ستایشی راستگۆیانه‌م گوێ لێ ده‌بێت که کاریگه‌ریم هه‌بووه. به گاڵتەوە وه‌ڵامده‌ده‌مه‌وه و دەڵێم کە وا پیرده‌بم. خۆشحاڵم که به‌رنامه‌که‌م توانیویه‌تی هونه‌رمه‌ندانی داهێنه‌ری عه‌ره‌ب پیشانی بینه‌ران بدات.
مه‌وتنی: که‌سێک هه‌یه که حه‌زبکه‌یت چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ بکه‌یت؟
زاهی وەهبی: بۆ که‌سایه‌تییه‌ک ده‌گه‌ڕێم قسه‌ی پێبێت بۆ خه‌ڵک. ده‌یان که‌س هه‌ن له بواری شیعر و نواندن و و مۆسیقادا. په‌شیمانم که نه‌متوانی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ شاعیرێکی وه‌ک غازی غسێبی بکه‌م. بێ ئه‌وه‌ی میوانی "خلیک بالبیت" بێت، کۆچی دوایی کرد. حه‌زده‌که‌م وه‌ک میوان پێشوازی له هیند رۆسته‌م و شادیه بکه‌م، له‌گه‌ڵ هه‌زاران که‌سی تر له نه‌وه‌ی نوێی وڵاتانی عه‌ره‌ب.
مه‌وتنی: با باسی دوایین شیعره بڵاوکراوه‌کانت بکه‌ین.
زاهی وەهبی: ئێستا 10 دیوانم هه‌یه."ماذا تفعلین بي" (چیم پێده‌که‌یت؟) دوایین کاری بڵاوکراوه‌مه کە هه‌فته‌ی رابردوو بڵاوکرایەوە و پێنج کاری په‌خشانیشم هەیە، که "قهوة سودة" (قاوه‌ی ره‌ش) دواینیانە.
ئه‌وه‌ی دواتر باسی خۆشه‌ویستیمه بۆ قاوه‌خانه‌کانی به‌یروت و گرنگی کەلتوریان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شوێنێکن بۆ گفتوگۆی دیموکراتییانه. من هه‌میشه ده‌ڵێم که‌س ناتوانێت کۆتایی به دانیشتنه‌کان بهێنێت یان رێگه له نیساب بگرێت یان ده‌رگاکانی قاوه‌خانه دابخات کاتێک به لای که‌مه‌وه یه‌ک که‌سی لێبێت که خه‌ریکی قاوه‌خواردنه‌وه بێت. قاوه‌خانه‌کانی به‌یروت کراوه‌ن بۆ خۆشه‌ویستی و ئازادی و به‌ها جوانه‌کان. نه شار هه‌یه و نه شێوه‌ژیانێکی مه‌ده‌نی به بێ قاوه‌خانه. قاوه‌خانه هێنده‌ی شانۆ و سینه‌ما و گەله‌ری هونه‌ر و شوێنی رۆشنبیری گرنگه.
مه‌وتنی: تۆش به‌رده‌وام ده‌چیته قاوه‌خانه
زاهی وەهبی: هه‌مو ژیانم له قاوه‌خانه‌یه. گاڵته له‌گه‌ڵ خه‌ڵک ده‌که‌م و ده‌ڵێم له قاوه‌خانه ده‌ژیم و سه‌ردانی ماڵه‌وه ده‌که‌م. له قاوه‌خانه "خلیک بالبیت" ئاماده‌ده‌که‌م و له‌وێش بابه‌ته‌کانم ده‌نوسم. زۆربه‌ی شیعره‌کان له‌م قاوه‌خانه‌یه نوسیوه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران