
وێنه: [نه‌سیر ئه‌لعه‌باسى] چالاكوانانی مافى ژنان يارمه‌تى ژنی تر ده‌ده‌ن له مه‌ڵبه‌ندی گوێگرتن و رێنماييى ياسايى.
نه‌سیر ئه‌لعه‌باسى له نه‌جه‌ف --29/12/09
بۆ سایتی مه‌وتنی
ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی توندوتيژى ناوخێزان تۆمارده‌که‌ن و ئامۆژاگاری وه‌رده‌گرن له مه‌ڵبه‌ندی گوێگرتن و رێنمايى ياسايى له شاری نه‌جه‌ف له‌زیادبووندایه. ئه‌م مه‌ڵبه‌نده له تشرينى يه‌كه‌م له دواى ده‌ستپێشخه‌ريه‌كى ناوخۆیى له شاره‌که‌دا دامه‌زرا.
به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى گوێگرتن و رێنمايى ياسايى به‌تول فاروق وتى "چه‌ندين جۆر توندروتيژى هه‌يه كه ئێمه چاودێریان ده‌که‌ین، له‌وانه‌ش سه‌رپێچى ياسايى و مرۆيى و كۆمه‌ڵايه‌تى، له‌گه‌ڵ رێگه‌نه‌دان به چوونه قوتابخانه يان به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆجياى نوێ وه‌كو مۆبايل". وتيشى "له سه‌ره‌تادا ژنان دوودڵبوون له سه‌نته‌ره‌كه‌مان، به‌ڵام ئه‌م دوودڵيه په‌يتا په‌يتا نه‌ما و ئێستا ژماره‌يه‌كى باش له ژنان سه‌ردانمان ده‌كه‌ن."
به‌تول وتى پابه‌ندبوونى سه‌نته‌ره‌كه به پاراستنى نهێنى له رێگه‌ى خزمه‌تگوزارى راسته‌خۆ له چاوپێكه‌وتنى تايبه‌تیدا يان له‌رێی ته‌له‌فۆنه‌وه متنمانه‌ى ئافره‌تانى به سه‌نته‌ره‌كه زياد كردووه. به‌گوێره‌ى به‌تول، سه‌نته‌رى گوێگرتن و رێنماييى ياسايى له يه‌ك مانگدا هه‌شت حاڵه‌تى توندوتيژى دژ به ئافره‌تان به‌ده‌ست گه‌يشتوه."
به‌تول فاروق وتی يه‌كێك له ئامانجه‌كانى سه‌نته‌ره‌كه بريتيه له "شكاندنى به‌ربه‌ستى ترس و دوودڵى ژنان، كه رێگه‌يان لێده‌گرێت باسى كێشه‌كانى خۆيان بكه‌ن و به شێوه‌يه‌كى جدى داواى مافه مه‌ده‌نيه‌كانى خۆيان بكه‌ن". وتيشى "ده‌كرێت بارى ئافره‌تان باشتر بكرێت له رێگه‌ى هاريكارى پته‌و له‌نێوان داموده‌زگاكانى ياسادانان و جێبه‌جێكردن و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى."
سه‌ربارى باشتر بوونى پێگه‌ى ژنی عێراقى له‌سه‌ر ئاستى سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى و رۆشنبيرى له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا، هێشتا زۆر كه‌س نيگه‌رانن به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ى روبه‌روی ژنان ده‌بێته‌وه.
فايزه عه‌بادى، به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ژنانی عێراقى نوێ كه رێكخراوێكى تر‌ى ژنانه له شارى نه‌جه‌ف، وتى "هه‌رچه‌نده چه‌ندين ياسا و مادده‌ى ده‌ستورى هه‌ن كه پارێزگارى له مافی ژنان ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆربه‌ى جار حاڵه‌تى توندوتيژى به‌هۆى دابونه‌ريتى كۆمه‌ڵايه‌تى توند سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن. كۆمه‌ڵگا تاكو ئێستاش به‌چاوێكى كه‌م سه‌يرى ژن ده‌كات و مافه شايسته‌كانیان ده‌سته‌به‌ر ناكات".
حه‌ورا خه‌ددوم، چالاكوان له بوارى ژنان له مه‌ڵبه‌ندی په‌ره‌پێدانى ژنان له شارى نه‌جه‌ف وتى زۆر له ژنان روبه‌ڕوی چه‌ندين شێوازى جۆراوجۆرى توندوتیژی نێو خێزان ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ته‌نها ژماره‌يه‌كى كه‌م له‌مانه لايه‌نى په‌يوه‌نديدار ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
حه‌ورا وتى "ئه‌و ژنانه‌ی روبه‌ڕوی توندوتيژى ده‌بنه‌وه زۆر جار لايه‌نى په‌رپرس ئاگادار ناكه‌نه‌وه له ترسى سزادانيان له‌لايه‌ن هاوسه‌ر و خێزان و كۆمه‌ڵگاوه".
ئامارێكی ورد بۆ ژماره‌ی حاڵه‌ته‌کانی توندوتيژی له‌به‌رده‌ست نيه به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆر له حاڵه‌ته‌كان راناگه‌یه‌نرێن. به‌وته‌ى حه‌ورا ئه‌مه‌ش رێگره له‌به‌رده‌م گرنگيدانى خه‌ڵك كێشه‌که.
له‌وانه‌يه ره‌وشه‌که زۆر خراپتر بێت بۆ ئه‌و ژنانه‌ی نیشته‌جێی دهره‌وه‌ی شاره گه‌وره‌كانى وه‌كو شارى نه‌جه‌فن.
پارێزه‌ر ئه‌حمه‌د ره‌حيم وتى "واقيعى ژيانى ژنی لادێ زۆر خراپتره له شاره‌كان". وتیشی "ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن که 50% ژنی لادێ روبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی فیکری ده‌بنه‌وه و له‌وانه‌يه ئه‌م رێژه‌يه زياتر بێت و بگاته 70% سه‌ربارى كه‌م بوونه‌وه‌ى حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كانى توندوتيژى جه‌سته‌يى دژ به ئافره‌تان".
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د وتي زۆر له ژنانی گوندنشین ناتوانن بخوێنن له‌کاتێکتدا رێژه‌ى ته‌ڵاقدان ده‌گاته 50%.
له‌ناو خێڵی ئه‌و ناوچانه‌دا دابونه‌ریتێک هه‌یه پێی ده‌ڵێن "نه‌هوه" رێگه به ئامۆزا و خزم و كه‌سى كچ ده‌دات له‌جيانى كچه‌كه بریاربدات به رازیبوون یان ره‌تکردنه‌وه‌ی که‌سێک که‌هاتۆته داوای. هه‌روه‌ها به‌پێی داب‌و نه‌ريتى "فه‌سڵيه" ماڵی که‌سێکی تاوانبار به‌کوشتن خێزانی قوربانیه‌که به بوکێک قه‌ره‌بوو ده‌که‌نه‌وه به‌بێ بڕینه‌وه‌ی ماره‌یی بۆ کچه‌که.
به‌گوێره‌ى به‌تول، سه‌نته‌رى گوێگرتن و ڕێنماييى ياسايى یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئاماره‌كانى توندوتيژى دژى ژنانی شار و لادێكان. هه‌روه‌ها وتى به‌شداریكردنى ژنان له شاره‌كاندا زياتره وه‌ک له لادێكان "به‌هۆى دابونه‌ريتى كۆمه‌ڵايه‌تى تونده‌وه که هێشتا زاڵه له ناوچه لادێييه‌كاندا."
وێنه : [نه‌سیر ئه‌لعه‌باسى] چالاكوانانى مافى ژنان يارمه‌تى ژنی تر ده‌ده‌ن له مه‌ڵبه‌ندی گوێگرتن و رێنماييى ياسايى.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه













سه‌رنجی خوێنه‌ران