
[ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێعی/ ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] کوڕ و کچێکی گه‌نج له زه‌ماوه‌ندێکی به کۆمه‌ڵی 500 جووت که‌سیدا له به‌غداد، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق خه‌رجییه‌که‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.
میار ئه‌لعانى له به‌غداد – 3/1/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
سوندس حسێن، 33 ساڵ، نيازى شووكردنى هه‌يه، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ى ئه‌م هه‌نگاوه‌ی لێ زه‌حمه‌ت ده‌که‌ن.
سوندس وتى "خێزانه‌که‌م بوون به به‌ربه‌ستێک له ژيانمدا، به هیچ گنه‌جێک رازی نابن که دێته داخوازیم، له‌به‌ر بارى دارايى بێت، كۆمه‌ڵايه‌تى ياخود ته‌نانه‌ت تائيفی."
به‌رنامه‌يه‌كى نوێ به‌ناوى "هێشتا شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که جێى نه‌هێشتووين" دامه‌زراوه بۆ يارمه‌تيدانى كه‌سانى وه‌ك سوندس حوسێن. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له لايه‌ن كۆمه‌ڵێك رێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى عێراقییه‌وه ده‌ستى پێكرد دوابه‌دوای چه‌ند راپۆرتێک که باس له‌وه ده‌که‌ن که رێژه‌ی 44%عێراقی شياو بۆ هاوسه‌رگيری هێشتا هاوسه‌ریان نییه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه هه‌فته‌ى رابردوو له شارى به‌غداد ده‌ستى پێكرد، به به‌شداری چه‌ند پارێزگایه‌کی عێراق و زياتر له 200 کچ و کوڕی لاو.
سوندس وتى "ده‌ترسم ته‌مه‌نم گه‌وره‌تر ببێت، بۆيه داواكاريیه‌كم پێشكه‌شى به‌رنامه‌که كردووه و باسی ره‌وشی خۆمم کردووه." به‌رپرسانى هه‌ڵمه‌كه‌ته به‌ڵێنى ئه‌وه‌يان داوه سه‌ردانى ماڵى سوندس بكه‌ن و قسه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى بكه‌ن.
سوندس وتى "من زۆر گه‌شبينم به‌م هه‌ڵمه‌ته، هه‌ڵمه‌تێكى بوێرانه‌يه له عێراق، و پێشتر نمونه‌ى نه‌بووه. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته يه‌كێكه له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و ئازادییه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه."
موهه‌نه‌د فه‌وزى، به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌ڵمه‌ته‌كه له به‌غداد، به مه‌وتنى وت "بيرۆكه‌كه له زاكۆى به‌غداد له‌لايه‌ن چه‌ند قوتابییه‌کی دوایین قۆناغی کۆلیژه‌وه گه‌ڵاڵه کرابوو. پاشان ئه‌م بيرۆكه‌يه فراوانتر کرا بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین گه‌نجی کوڕ بگرێته‌وه كه تواناى داراييان نییه هاوسه‌رگيرى بكه‌ن، هه‌روه‌ها کچانیش."
هه‌ڵمه‌ته‌كه كۆرس و ۆركشۆپ له خۆده‌گرێت بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشيارى سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگيرى و گرنگی دروستکردنی هه‌لو‌مه‌رجێکی وه‌ها که کارئاسانی بۆ کوڕان و کچان بکات له هاوسه‌رگیریدا. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌كه داوای کۆمه‌کی دارايى ده‌کات بۆ گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ى زاڵ بن به‌سه‌ر كێشه‌ى دارايى كه به‌ربه‌ستێکه له رێێ هاوسه‌رگيریدا.
موهه‌ند وتى "ئه‌و رێکخراوانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی که کار له بواری مافه‌کانی مرۆڤدا ده‌که‌ن، زۆر هاوکارییان کردین و ئامێزیان بۆ کردینه‌وه."
هه‌ڵمه‌ته‌كه بڵاوکراوه و پۆسته‌ر دابه‌ش ده‌كات که تێیدا هانی دايكان و باوكان ده‌دات ئاسانكارى بۆ هاوسه‌رگيرى گه‌نجان بكه‌ن، نه‌وه‌ك پێوه‌ر و مه‌رجی وه‌ها دابڕێژن که گه‌نجه‌کان نه‌توانن به‌دییان بهێنن.
موهه‌ند وتی "كێشه‌ى قه‌يره‌يى له نێو كچاندا هه‌ر ته‌نها چه‌ند که‌یسێکی دیاریکراو نییه، به‌ڵكو بۆته ديارده‌يه‌ك. زۆر كه‌س به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌م زاراوه‌یه [له‌عه‌ره‌بیدا: عنوسة] ئێستا هه‌ر کچان ناگرێته‌وه، به‌ڵکو کوڕانیشی گرتۆته‌وه."
ئيمان عه‌لى، سه‌رۆكى رێکخراوی قه‌وارير، که تایبه‌ته به مافى ژنان و له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا به‌شداره، وتى "ژماره‌ى ئه‌و كوڕ و كچه گه‌نجانه‌ى له ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیریدان و حه‌ز ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت بچنه ژیانی هاوسه‌رییه‌وه، به زیاتر له 44% مه‌زه‌نده ده‌کرێت."
ئيمان وتى گه‌نجه‌كان له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک هاوسه‌رگيرى ساز ناكه‌ن،له‌وانه‌ش دارایی، ئه‌منى و كۆمه‌ڵايه‌تى. ناوبراو وتی پێشبینی ده‌کرێت کۆمه‌کبه‌خشان و رێکخراوه خێرخواز و حکومییه‌کان کۆمه‌کی دارایی و یارمه‌تی پێشکه‌ش به‌رنامه‌که بکه‌ن" بۆ رێکخستنی زه‌ماوه‌ندی به کۆمه‌ڵ بۆ ئه‌وانه‌ی ناتوانن پاره‌ی زه‌ماوه‌نده‌که ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن."
هه‌روه‌ها وتی "ئێمه چه‌ند ليژنه‌يه‌كمان پێكهێناوه له پياوانی ئايينى، رۆشنبيران، پزيشك، و سه‌رۆک هۆزه‌كان و ژنان بۆ په‌یوه‌ندی کردن به خێزانی ئه‌و کیژ و کوڕه گه‌نجانه‌وه که دایک و باوکیان له‌به‌ر هۆی وه‌ك پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، چینایه‌تی، تایفه‌گه‌ری و خێڵه‌کی ئاسته‌نگ ده‌خه‌نه پێشیان."
ئيمان عه‌لى وتی كاتێك گه‌نجه‌كان روبه‌ڕوى ئه‌م به‌ربه‌ستانه ده‌بنه‌وه، بۆ نمونه کاتێك داخوازیی گه‌نجێک ره‌ت ده‌کرێته‌وه، ئه‌وا هه‌ڵمه‌تى هاندانى هاوسه‌رگيرى ده‌توانێت هاوكارى پێشکه‌ش بكات.
وتيشى "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م ليژنانه به بێ ژوان سه‌ردانی ماڵه‌كانیان ده‌که‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشانه و رازیكردنى دايك و باوكان."
هه‌يسه‌م ئه‌لبه‌يتار، سه‌رۆكى ده‌زگاى عێراقی ئازاد بۆ زانسته كۆمه‌ڵايه‌تیيه‌كان، به‌شدارى له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌كات، وتى هه‌ڵمه‌ته‌كه چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجامداوه له‌سه‌ر هۆكاره‌كانى نزمی رێژه‌ى هاوسه‌رگيرى له عێراق بۆ ده‌ستنیشانکردنی ریگه‌کانی به‌زاندنی ئه‌م ئاسته‌نگانه.
هه‌یسه‌م ئه‌لبه‌یتار وتی "گرنگترين هۆ بريتيیه له كۆچى گه‌نجان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى عێراق بۆ گه‌ڕان به‌دواى سه‌قامگیری و كاردا، تێچووی زۆری هاوسه‌رگیری، له‌گه‌ڵ كه‌مى ژماره‌ى كوڕانی گه‌نج به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ى كچان له ده‌ره‌نجامی جه‌نگه‌کان و کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان، خۆسه‌پاندنی دایکان و باوکان به‌سه‌ر بڕیاری گه‌نجاندا، جگه له بێکاریش."
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی "ئێمه هه‌ر كێشه‌يه‌كمان به‌جيا شى كردۆته‌وه و چاره‌سه‌رمان بۆ هه‌ر یه‌کێکیان داناوه. ئێمه پێشبينى ده‌كه‌ين هه‌ڵمه‌ته‌كه له شه‌ش مانگى داهاتوو سه‌ركه‌وتوو بێت."
موحه‌مه‌د عه‌لى ، 31 ساڵ، كه كرێكارێكى بيناسازيه له گه‌ڕه‌كى فازڵ له‌ناوه‌ڕاستى به‌غداد وتى بارى دارايى رێگر بوو له هێنانی ئه‌و کچه‌ی خۆشی ده‌ویست.
وتى "خێزانی کچه‌که دژی هاوسه‌رگیریمان ده‌وه‌ستنه‌وه به بيانوى ئه‌وه‌ى من پاره‌ى پێويستم نيیه بۆ دابینکردنی خانوويه‌كى سه‌ربه‌خۆ." وتیشی "ده‌ترسم بارى ئابورى من به‌م شێوه‌يه به‌رده‌وام بێت تا ده‌گه‌مه ته‌مه‌نێك كه مه‌حاڵ بێت هاوسه‌رگيرى ساز بكه‌م، يان كاتێك نه‌توانم منداڵێك یان دوان دروست بکه‌م که خۆشی بخه‌نه ژیانمه‌وه."
محه‌مه‌د وتى به‌شدارى له هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كات "بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایی به ئازار و مه‌ينه‌تيیه‌كانى خۆم و ده‌يان هه‌زار كه‌سی وه‌ك خۆم بهێنم."
وێنه : [ئه‌حمه‌د ئه‌لروبه‌يعى/ ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] کوڕ و کچێکی گه‌نج له زه‌ماوه‌ندێکی به کۆمه‌ڵی 500 جووت که‌سیدا له به‌غداد، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق ئه‌رکی خه‌رجییه‌که‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران