
[رۆسلان ره‌حمان/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] چاندنی کۆرپه‌له‌ی بلوری هیوایه‌کی راسته‌قینه به نه‌زۆکه‌کان ده‌به‌خشێت.
ئاوات عه‌لی له سلێمانی – 7/1/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
یه‌که‌م رۆژی ساڵی نوێ له سلێمانی رووداوێكی پزیشکیی گرنگی به‌خۆیه‌وه بینی: سێ کۆرپه‌له له بنکه‌ی پزیشکیی دواڕۆژ له پرۆسه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووی پیتاندنی بلوریدا چاویان به دنیا هه‌ڵهێنا.
کۆرپه‌له‌کان له نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی قه‌یسه‌ری له بنکه‌ی پزیشکیی کوردی له‌ژێر چاودێری تیمێکی پزیشکیی ئه‌ڵمانیدا هاتنه دنیاوه. له‌و کاته‌وه‌ی بنکه‌که له نیسانی 2009 دا کراوه‌ته‌وه، تا ئێستا چاندنی منداڵی بلوری بۆ 120 ژنی نه‌زۆک ئه‌نجام داوه، ئه‌مه‌ش هیوای به ژماره‌یه‌کی زۆر له دووچاربووانی نه‌زۆکی به‌خشیوه.
ئه‌مانه یه‌که‌مین له‌دایکبوونی سه‌رکه‌وتوو بوون له هه‌رێمی باکور به به‌کارهێنانی ئه‌م ته‌کنه‌لۆجیایه.
دکتۆر ئامانج ره‌حیم زه‌نگه‌نه، راوێژکاری منداڵبوون و پسپۆڕی نه‌زۆکی، و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری دوارۆژ بۆ منداڵی بلور و نه‌زۆکی، وتی "سه‌رکه‌وتنی ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه و له‌دایکبوونی منداڵی بلور له هه‌رێمی کوردستان، هیوای گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی گرفتی نه‌بوونی منداڵیان هه‌یه و به‌م ته‌کنیکه ده‌توانن له‌و کێشه‌یه رزگاریان ببێت."
ئه‌م سێ نه‌شته‌رگه‌رییه قه‌یسه‌رییه به خۆڕایی ئه‌نجام درا، چونکه ئه‌مه یه‌که‌مین جاره منداڵ له ئه‌زموونی سه‌رکه‌وتووی بلور له شاره‌که‌دا له‌دایک ببن .
دکتۆره ئامانج وتی "سه‌نته‌ره‌که‌مان له نیسانی ساڵی رابردوودا کراوه‌ته‌وه، یه‌که‌م سه‌نته‌ری پسپۆڕه له بواری نه‌زۆکی و چاندنی منداڵی بلوری" هه‌روه‌ها وتی "ئه‌م سه‌نته‌ره سه‌ر به که‌رتی تایبه‌ته و له لایه‌ن پزیشکه پسپۆڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌ڵمانیا چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت."
سه‌نته‌ری دواڕۆژ له به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی پیتاندنی هه‌ر منداڵێکی بلور، له سه‌ره‌تاوه تا روژی له‌دایکبوونی منداڵه‌که، بڕی 2,500 تا 3,000 دۆلار وه‌رده‌گرێت.
زارا مه‌جید، دایکی یه‌که‌م منداڵی بلوری تاقیگه‌ریی، خۆی و منداڵه‌که‌ی هه‌ردوکیان ته‌ندروستیان باشه دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌که.
زارا وتی "زۆر سوپاسی پزیشک و کارمه‌ندانی سه‌نته‌ری دواڕۆژ ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌یان به سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجامدا و خوا کوڕێکی پێبه‌خشین" هه‌روه‌ها وتی "هیوادارم ئه‌و دایکانه‌ی وه‌ک من چاوه‌ڕێی کۆرپه‌کانیان ده‌که‌ن نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌یان به سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجام بدرێت و کۆرپه‌کانیان له‌دایک ببێت و له نه‌خۆشی منداڵنه‌بوون رزگاریان ببێت."
سه‌نته‌ری دواڕۆژ پێشبینی له‌دایکبوونی چوار کۆرپه‌له‌ی تری بلوری ده‌که‌ن به‌م زوانه. به گوێره‌ی زانيارییه‌کانی رێکخراوی ئاوات بۆ چاره‌سه‌ری نه‌زۆکی له هه‌رێمی کوردستان، نزیکه‌ی 12,000 که‌س نه‌زۆک هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م سه‌رکه‌وتنه پزیشکییه هیوا به‌و خێزانه بێ منداڵانه ده‌به‌خشێت.
دکتۆر ئامانج وتی "ئه‌و خێزانانه‌ی که گرفتی نه‌زۆکییان هه‌یه ده‌توانن له سه‌نته‌ری دواڕۆژ کاری پیتاندن و چاندنی منداڵیان بۆ بکرێت و به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو به بێ هیچ کێشه‌یه‌ك منداڵه‌که‌یان له‌دایک ببێت." یه‌که‌م منداڵی پیتاندنی بلوری لویس براون بوو، که 28 ته‌موزی 1978 له به‌ریتانیا له‌دایک بوو، دوای سه‌ده‌یه‌ك له توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌م بواره‌دا.
هاوکات، به گوێره‌ی ئاماره‌کانی خه‌سته‌خانه‌ی منداڵبوونی سلێمانی، له ساڵی 2009 دا نزیکه‌ی 14,115کۆرپه‌له له‌دایک بوون به بێ پیتاندنی بلوری له شاری سلێمانی، ئه‌مه شکاندنی تۆماره له ماوه‌ی ئه‌م ده ساڵه‌ی رابردوودا.
به گوێره‌ی زانيارییه‌کان، ساڵی پار رۆژانه تێکڕای 28 کۆرپه‌له له‌دایک بوون له شاره‌که‌دا، کۆی گشتی ژماره‌ی منداڵبوون له سلێمانی به شارۆچکه و ناحیه‌کانییه‌وه ده‌گاته 19,931 کۆرپه‌له.
به‌ڵام وه‌نه‌بێت ئه‌و سێ کۆرپه‌له بلورییه‌ی که یه‌که‌م رۆژی ساڵی نوێ له‌دایکبوون به ته‌نیا بن. خه‌سته‌خانه‌ی منداڵبوونی سلێمانی رایگه‌یاند که له هه‌مان رۆژدا 26 کۆرپه، 14 کچ و 12 کوڕ، له‌دایک بوون
وێنه: [رۆسلان ره‌حمان/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] چاندنی کۆرپه‌له‌ی بلور هیوایه‌کی راسته‌قینه به نه‌زۆکه‌کان ده‌به‌خشێت
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه















سه‌رنجی خوێنه‌ران