
[محه‌ممه‌د سه‌واف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ژنێک کارتۆنێك هێلکه و که‌ره‌سته‌ی تری هه‌ڵگرتووه که له بریکاری خۆراک وه‌ریگرتووه.
ناسر عه‌باسی له نه‌جه‌ف – 9/1/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق دووشه‌ممه (4 کانونی دووه‌م) رایگه‌یاند یاداشتنامه‌یه‌کی لێک تێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی (WFP)ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان واژۆ کردووه بۆ رێگه خۆشکردن بۆ دابینکردنی به‌شه خۆراک بۆ هاوڵاتیانی عێراق.
سه‌فائه‌لدین ئه‌لسافی، وه‌زیری بازرگانی به وه‌کاله‌ت، له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا دوای ئیمزاکردنی یاداشتنامه‌که، وتی " یاداشتنامه‌ی لێک تێگه‌یشتنی نێوان وه‌زاره‌تی بازرگانی و به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی هه‌نگاوێکی گه‌وره‌یه له‌سه‌ره رێی چاکسازی و دروستکردنی میکانیزمی نوێ بۆ دابینکردنی به‌شه خۆراک، و گه‌شه‌سه‌ندن".
له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا، وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌وڵیداوه به‌شه خۆراک به‌سه‌ر خه‌ڵکی نه‌داردا دابه‌ش بکات. هاوڵاتیانی زۆربه‌ی پارێزگاکان له‌م دواییه‌دا ته‌نها چوا بابه‌ت یان پێنج بابه‌تیان له ده بابه‌ته‌که‌ی بڕه خۆراک وه‌رگرتووه که پێویسته وه‌زاره‌ت وه‌ك به‌شێك له به‌رنامه‌ی دابینکردنی به‌شه خۆراک بۆیان دابین بکات.
له لێدوانێكدا که رۆژی دوو شه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، وه‌زاره‌ت وتی دواکه‌وتنی بودجه‌ی 2009 و ته‌رخان نه‌کردنی بڕه دارایی پێویست ئه‌و هۆیانه‌ن که ده‌بنه مایه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌توانرێت به‌شه خۆراک به ته‌واوه‌تی دابه‌ش بکرێت.
زۆر هاوڵاتی له نه‌جه‌ف بێزاری خۆیان له دواکه‌وتنی به‌شه خۆراکه‌کان ده‌ربڕی.
جه‌واد که‌ریم، کرێکاری بینا له پارێزگای نه‌جه‌ف، وتی "ئه‌وه چه‌ندین ساڵه به‌شه خۆراکمان به ته‌واوه‌تی وه‌رنه‌گرتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی چه‌ندین به‌ڵێنی داوه، که‌چی تا ئێستا نه‌یتوانیوه به‌شه خۆراکه‌که به ته‌واوه‌تی دابین بکات."
ئه‌م دواکه‌وتنه هه‌روه‌ها بۆته مایه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراک له بازاڕه‌کانی عێراق، ئه‌مه‌ش وای کردووه هاوڵاتییه هه‌ژاره‌کان به زه‌حمه‌تتر بتوانن خۆراک بکڕن.
دایکی حه‌سه‌ن، بێوه‌ژنێکی خاوه‌ن چوار منداڵ که وه‌ك پاککه‌ره‌وه له قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی کار ده‌کات، وتی، "جگه له‌و مووچه که‌مه هیچی تر شک نابه‌م، ئه‌مه‌ش به‌شی پێویستییه‌کانی منداڵه‌کانم ناکات. من تا راده‌یه‌کی زۆر پشت به‌و بابه‌تانه ده‌به‌ستم که وه‌ک به‌شه خۆراک دابه‌ش ده‌کرێن."
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف، فایید ئه‌لشممه‌ری، وتی "ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی ئێستا وه‌ک به‌شه خۆراک به‌سه‌ر خه‌ڵکی پارێزگاکه‌دا دابه‌ش ده‌کرێن چه‌ندین بابه‌تی سه‌ره‌کی تێدا نییه. ئه‌مه‌ش باری سه‌رشانی هاوڵاتیان قورس‌تر ده‌کات، به تایبه‌تی خێزانه نه‌داره‌کان."
ئێستا، وه‌زاره‌تی بازرگانی که‌ره‌سته خۆراکییه‌کان له رێی بازرگانان و ده‌ڵاڵه‌وه هاورده ده‌کات.
حاته‌م هادی، سه‌رۆکی کۆمپانیای گشتیی بۆ بازرگانی خوارده‌مه‌نی له نوسینگه‌ی نه‌جه‌ف، وتی "ئه‌مه‌ش به‌شێکی گرفته‌که‌یه، پێویسته وه‌زاره‌ت له‌ناو وه‌زاره‌تی بازرگانییه‌وه لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند و خاوه‌ن ئه‌زمونی هاوردن پێکبهێنێت بۆ جه‌ختکردنه‌وه له‌وه‌ی بابه‌ته هاورده‌کان به شێوه‌یه‌کی رێکوپێک بکڕدرێن و جۆری باش بهێنرێت."
حاته‌م هادی هه‌روه‌ها وتی پێکهێنانی لیژنه‌کانی هاورده ده‌بێته مایه‌ی نه‌هێشتنی دواکه‌وتنی دابه‌شکردنی خۆراک به‌سه‌ر هاولاتیاندا.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف، فاید ئه‌لشممه‌ری، وتی چاره‌سه‌رێکی تر ئه‌وه‌یه حکومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی ته‌رخان کراوه به‌سه‌ر پارێزگاکاندا دابه‌ش بکات و بوار به پارێزگاکان بدرێت خۆیان راسته‌وخۆ ئه‌و که‌ره‌ستانه بکڕن.
"ئه‌نجومه‌نی پارێزگا خۆی ئاماده ده‌کات بۆ پیاده‌کردنی پرۆژه‌یه‌کی له‌م جۆره تا خزمه‌تی هاوڵاتییه‌کانی بکات."
له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا له ئاهه‌نگی ئیمزاکردنی یاداشتنامه‌که‌دا، وه‌زیری بازرگانی به وه‌کاله‌ت وتی یه‌کێك له ماده‌کانی یاداشتنامه نوێیه‌که بریتییه له مه‌شقکردنی کارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر سیستمه‌کانی ته‌کنه‌لۆجیای نوێ بۆ چاکترکردنی پرۆسه‌کانی بارکردن، گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی، هه‌ڵگرتن له کۆگه‌کان، کۆنترۆڵی جۆرایه‌تی خۆراک، شوێنپێ هه‌ڵگرتنی که‌ره‌سته‌کان، چاودێریکردنی سیستمی دابه‌شکردنی گشتیی خۆراک، و بنیاتنانی توانا.
ئه‌دوارد کالۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوی به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی له عێراق، وتی یاداشتنامه‌که به‌هاوبه‌شییه له‌نێوان هه‌رد‌وولادا و به‌شێک ده‌بێت له پرۆسه‌یه‌ک به رابه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی بازرگانی بۆ چاکترکردن و پته‌وکردنی سیستمی دابه‌شکردنی خۆراک.
ناوبراو وتی "به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی، به ئه‌زمونی زیاتر له 40 ساڵ له بواری یارمه‌تیی خۆراکی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ده‌توانێت رۆڵێکی سه‌ره‌کی بگێڕێت له رێخۆشکردن بۆ چاکترکردنی به‌ڕێوه‌بردنی زنجیری دابینکردنی سیستمی به‌شه خۆراک. ئه‌م هاوبه‌شییه نوێیه‌ی نێوان به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی و وه‌زاره‌ت به‌شێکه له (پلانی گه‌شه‌سه‌ندنی نیشتمانیی عێراق و ستراتیژی که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری)."
وێنه: [محه‌مه‌د سه‌واف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ژنێک کارتۆنێك هێلکه و که‌ره‌سته‌ی تری هه‌ڵگرتووه که له بریکاری خۆراک وه‌ریگرتووه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه















سه‌رنجی خوێنه‌ران