print thisemail this
photo

[ تیمۆسى آ. کلارى/ ئه‌ی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] هەندێ مامۆستا لە بەسڕه‌ چیتر پێویستیان بەوەنیە بۆ رونکردنەوەى وانەکانیان پشت بە تەختەڕەش ببەستن.

فێربوونى ئەلیکترۆنى لە بەسڕه‌ خوێندن بەرەوپێشدەبات

حەسەن حەداد لە بەسڕه‌ – 9/1/2010

بۆ سایتی مه‌وتنی

یوسف عەلا، قوتابیەکى پۆلى یەکەم لە بەسڕه‌، زۆر حەزى لە قوتابخانە نیە، بەڵام بەم دواییه‌ بە گوێرەى قسەکانى دایکى، بەشێوەیەکى رێکوپێک دەچێتە قوتابخانەو بە خێراییش فێردەبێ

ئەم گۆڕانە ئەنجامى پرۆگرامێکى خوێندنى ئەزمونیە کە لەلایەن وەزارەتى پەروەردەوە لەم شارەدا دەستپێکراوە. پرۆگرامەکە، لە تشرینى یەکەمەوە دەستیپێکردووە، قووتابیانى پۆلى یەکەم فێرى خوێندنەوە و نوسین دەکات بە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر.

یوسف وتى "بینینى وێنەى رەنگاوڕەنگى پیت و وشەکان وا‌نه‌که‌ خۆشده‌که‌ن".

دایکیشى دڵشادبوو بە بینینى ئەم گۆڕانە.

"یوسف بەخێرایى دەستیکرد بە فێربوونى ئەلفو بێ. ئێستا هەموو رۆژێ دەچێتە قوتابخانە چونکە وانانەکانی وه‌ک فیلمى کارتۆن دهێننه‌ پێش چاو - وه‌ک ئه‌وانه‌ی لە ماڵەوە دیانبینێ."

ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی 20 قوتابخانەى حکومى هەڵبژاردووە بۆ دەستپێکردن به‌م ئەزمونە ئەلیکترۆنیەى فێربوون. بە گوێرەى بەرپرسانى ئەم شارە، مەبەست لەم پڕۆژەیە ئاشناکردنى قوتابی منداڵە بە تەکنۆلۆجیاى په‌یوەندیکردن بۆ پەرەپێدانى بەهرەو تواناکانى منداڵان.

ناتیقە سامر شه‌ییاع، ئەندامى لێژنەى پەروەردە لە ئەنجومەنى پارێزگاى بەسرا، وتى "ئەم ئەزمونە لە 20 قوتابخانەى حکومیدا جێبەجێدەکرێت بۆ ئەوەى رادەى سەرکەوتنى تاقیبکه‌ینه‌وه‌، ئەگەر رێژەى سەرکەوتنەکەى 100% بوو، ئه‌وا لە هەموو قوتابخانەکانى شارەکەدا پەیڕەو دەکرێت".

زۆربەى ئەو قوتابخانانەى بۆ ئەم ئەزمونە هەڵبژێردراون دەکەونە سەنتەرى شارى بەسڕه‌. بەڵام هەندێ قوتابخانەى قەزاو دەوروبەرەکانیش هەڵبژێردراون، هەروەکو ناتیقه‌ دەڵێ "بۆ ئەوەى دڵنیا بین لەوەى توێژە کۆمەڵایەتیەکانى تریش ئەم ئەزمونە رەتناکەنەوە".

تا ئێستا، پرۆگرامەکە ئەنجامى باشى هەبووە.

عەلى عەبدولجەبار، جێگرى سەرۆکى لێژنەى پەروەردە، وتى "لێژنەکە راپرسییەک لەو شوێنانە دەکات کە ئەزمونەکەیان لێ جێبەجێ دەکرێت و ئەنجامەکەش بەراورد دەکات لەگەڵ ئەو قوتابخانانەى کە به‌شداری ناکه‌ن".

وتیشى "ئەم میتۆدە نوێیەى فێربوون 200% تواناى فێربوونى قوتابیانى بەرەوپێش بردووە".

پرۆگرامى فێربوون لە رێگەى کۆمپیوتەرەوە بەوە دەستیپێکرد کە قوتابیان فێرى ئەلفو بێ و چۆنیەتى خوێندنەوەیان بکات، بەوەى هەر منداڵێک لەسەر کۆمپیوتەرێک کاربکات. بۆ ئەوەى پرۆگرامەکەش فراوانبکرێت و هەموو پۆلەکە بگرێتەوە، بەرپرسان وایان کرد کە وانە کۆمپیوتەریەکانیان لە سەر شاشەیەکى گەورە لە پۆڵەکاندا پیشان بدرێن.

بە گوێرەى بەرپرسان، بەڕێوەبەرایەتى پەروەردە بڕى پارەى پێویستى نیە بۆ دابینکردنى کۆمپیوتەرێک بۆ هەر قوتابیەک.

باسم ئەلقەترانى، بەرێوەبەرى فەرمانگەى راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى بەسڕه‌ وتى "ئه‌ توانا که‌مه‌ی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان هه‌یه‌تی بوو بەهۆى سنوردارکردنی ئەزموونەکە بۆ یه‌ک شاشه‌ی گەورە و تەنها یەک کۆمپیوتەر لە پۆلێکدا. هیوادارین کە حکومەت پێداویستیەکان دابین بکات بۆ ئەوەى ئەم ئەزمونە سەربکەوێ. هێنانى تەکنۆلۆجیا بۆ نێو کەرتى فێرکردن پێویستیەکى گرنگە".

وەفا محەمەد عەلى، توێژەر و سەرپەرشتیارى پەروەردەیى، وتى سەرەڕاى سنوردارى دارایى، پرۆگرامەکە هێشتا کاریگەرە.

وتى "پڕۆژەکە پشت بەوە دەبەستێت کە پرۆگرامى خوێندن بە ڕێگەیەکى سەرنج راکێش و ڕوون پیشانبدرێ بۆ ئەوەى سەرنجى منداڵان لە ڕێى وێنە و رەنگەکانەوە رابکێشێت. ئەمە سەرەڕاى پیشاندانى بابەتەکە لە سەر شاشەیەکى گەورە، ئەمە وادەکات کە منداڵان هەست بکەن سەیرى فیلم کارتۆن دەکەن".

عەلى وتى سەرەڕاى خوێندنەوەو نووسین، بەرنامەکە ماتماتیک و زانست و هەموو وانەکانى ترى بڕیارلێدراو لەلایەن وەزارەتى پەروەردەوە دەگرێتەوە.

مامۆستایان هەر لە ئێستاوە هەست بە گۆڕانێک دەکەن لە پۆلەکانیاندا.

بوشرا نورى، مامۆستا لە قوتابخانەى سەرەتایى سەراحە، وتى "ئەم ئامرازه‌ نوێیەى فێربوون یارمەتى قوتابیان دەدات کە خێراتر فێرببن و رێگەش لە دووبارەبوونەوە دەگرێت. تەختەڕەش قوتابیانى بێزارکردووە"

سەلوا کازم، مامۆستا لە قوتابخانەیەکى تر، پاش دانانى کۆمپیوتەر لە پۆلەکاندا، قوتابیەکانى زیاتر ئامادەى وانەکان ده‌بن.

وتى قوتابیه‌کانی زیاتر "گوێ له‌و زانیاریانە ده‌گرن کە پێیان دەدەم. کاتیش زیاتر دەگەڕێنێتەوە بۆ پێشکه‌شکردنی زانیارى زیاتر، هەروەها قوتابیانیش بە هۆى رەنگ و نمونەکانى سەر شاشە شتى زیاتر فێردەبن".

هەنا محەمەد، بەڕێوەبەرى یەکێک لەو قوتابخانانەى کە ئەزمونەکەى لێ جێبەجێدەکرێت، وتى "لەم دەستپێشخەریە نوێیەى فێربوونى ئەلیکترۆنی، مامۆستایان زۆر چاکتر سەرنجى منداڵان بۆ لاى خۆیان رادەکێشن، چونکە بەهۆى وێنەکانەوە کە لە مێشکیانەوە نزیکە زیاتر کێش دەبن و ئەمەش تواناى تێگەیشتنیان خێراتر دەکات، بەتایبەتى چونکە میتۆدى وانە وتنەوە لە وڵاتدا کۆنە و ئەنجامى چاوەڕوانکراوى لێناکەوێتەوە".

محەمەد عەمار، که‌ قوتابیەکە حەزى لە رەسم کردنە، ئەم ئامرازه‌ نوێیەى فێربوونى بەدڵە.

وتى "حەزم لەو وێنانەیە کە لەگەڵ پیتەکاندا دەیانبینم، من حەزم لەم جۆرە فێربوونەیە".

کچە قوتابیەکى تر بەناوى وەسه‌ن قادر وتى سەیرکردنى وانەکان لە شاشەیەکى گەورەدا یارمەتى داوە لەوەى کە خێراتر فێرببێ "ئێستا کە دەچمەوە ماڵێ، هەموو ئەو شتانەم بە بیردێتەوە کە لە پۆل فێریانبووم".

وێنە: [ تیمۆسى آ. کلارى/ ئه‌ی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] هەندێ مامۆستایان لە بەسڕه‌ چیتر پێویستیان بەوەنیە بۆ رونکردنەوەى وانەکانیان پشت بە تەختەڕەش ببەستن.

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌  4.3/5 (7   ده‌نگه‌کان)

بیخه‌ لیستی خوازراوه‌کان
print thisemail this

سه‌رنجی خوێنه‌ران

عێراق ئه‌مڕۆ | زانیاری/پاداشت | گۆشه‌ی خێزان | وه‌رزش | هه‌مه‌ڕه‌نگ | ئه‌رشیف | ه‌رباره‌ی ئێمه‌ | ه‌یوه‌ندیمان پێوه ‌بکه‌ | خشته‌ی ماڵپه‌ر




verification image, type it in the box
ژماره‌کان داخڵ بکه‌

ليس بامكانك روية الارقام أعلاه؟

*بامكانك الأرسال بالبريد الالكتروني لخمسة أشخاص فقط في آن واحد