
[مۆریسیۆ لیما/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی ژنان هه‌وڵده‌دات خزمه‌تگوزاریی زیاتر بۆ بێوه‌ژنان و ته‌ڵاقدراوان دابینبکات.
خالید ئه‌لتائی له به‌غدا – 20/3/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی کۆمه‌ڵایه‌تی ژنان له وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی دوشه‌ممه (15 ئازار) رایگه‌یاند 300,000 بێوه‌ژن و ته‌ڵاقدراو و ئه‌و ژنانه‌ی پیاوه‌کانیان بێ سه‌روشوێنن له‌م دواییه‌دا خراونه‌ته ناو به‌رنامه‌ی هاوکاریی دارایی مانگانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که، ناهیده حه‌مید له‌فته، وتی "ئه‌مه هه‌نگاوێکی ئه‌رێنییه له‌سه‌ر رێگه‌ی به‌ره‌و دابینکردنی بایه‌خی پێویست به ژنانی عێراق. هیوادارین ئه‌م هه‌نگاوه هه‌نگاوی گه‌وره‌تری به‌دوادا بێت له‌سه‌ر هه‌مان رێچکه."
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که هاوکاری سه‌دان هه‌زار ژنی عێراقی ده‌کات به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له رێی به‌رنامه‌ی جۆراوجۆره‌وه.
ناهیده حه‌مید وتی "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که ته‌نها موچه‌ی مانگانه به بێوه‌ژن و ته‌ڵاقدراوان نابه‌خشێت، به‌ڵکو هه‌وڵده‌دات سیمینار و کۆنفرانسی فێرکاری سازبکات بۆ ئاشناکردنیان به رۆڵیان له ژیاندا و بۆ ئاماده‌کردنیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته."
به‌ڵام ناهیده حه‌مید وتی وه‌زاره‌ت هێنده‌ی پێویست دابین ناکات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که هێنده کارمه‌ندی نییه له‌وه زیاتر بکات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که 100,000 دینار ده‌دات به هه‌ر بێوه‌ژن یان ته‌ڵاقدراوێک، هه‌روه‌ها 15,000 دینار بۆ هه‌ر منداڵێک.
سه‌نا ساحیب، بێوه‌ژنێكی 38 ساڵه‌ی خاوه‌ن دوو منداڵ، وتی "تاڵی ژیان به بێ نانپه‌یداکه‌رێک ئێجگار سه‌خته. لێره‌دا ئه‌رکه‌کانی ژن دوو ئه‌وه‌نده زیادده‌کات، هه‌م په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ و هه‌م دابینکردنی هه‌موو پێویستییه‌کانیان."
به گوێره‌ی به‌رنامه‌که، سه‌نا مانگانه 130,000 دینار وه‌رده‌گرێت "به‌ڵام ئه‌م پاره‌یه به‌س به‌شی 10 رۆژم ده‌کات. بۆیه، پێش دوو ساڵ ناچاربووم ئیش بکه‌م له‌گه‌ڵ ژنانی تر له وه‌رشه‌یه‌کی بچوکی ناوچه‌که که په‌رده‌ی دروستده‌کرد."
سه‌نا وتی گرفتی سه‌ره‌کی بۆ ژنانی وه‌ك ئه‌و بریتیه له سنوردارێتی ژماره‌ی ئه‌و کارانه‌ی ده‌توانن بیکه‌ن و تێڕوانینی نه‌رێنییانه‌ی کۆمه‌ڵگه به‌رامبه‌ر ژنانی کارکه‌ر.
نیزاڵ مه‌هدی، توێژه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، وتی "ئه‌و بارودۆخه‌ی وڵات پێیدا تێپه‌ڕی، به تایبه‌تی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی، زۆر ژنی به بێ نانپه‌یداکه‌ر و پشتیوان به‌جێهێشتوه. ئه‌مه دیارده‌یه‌کی سه‌خته،ئاکامی نه‌رێنی ئه‌وتۆی هه‌یه که ئاوا به سانایی ناتوانین به‌سه‌ریاندا زاڵ ببین."
نیزاڵ بڕوای وایه ژماره‌یه‌کی ئێجگار زۆری ژنانی تری وه‌ك سانا ساحیب له عێراقدا هه‌ن.
"به‌داخه‌وه، ئامارێکی ورد له‌به‌رده‌ستدا نییه له‌سه‌ر ژماره‌ی بێوه‌ژنان و ته‌ڵاقدراوه‌کان. به‌ڵام هه‌ندێك راپۆرت ژماره‌یان به 4 ملیۆن مه‌زه‌نده ده‌که‌ن، که ژماره‌یه‌کی ترسێنه‌ره. ژماره‌یه‌کی که‌می ژنان هاوکاری دارایی له حکومه‌ت وه‌رده‌گرن، به‌ڵام زۆربه‌یان به ده‌ست نه‌داری و هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنن."
نیزاڵ هۆشداری دا له‌باره‌ی ئه‌و ئاکامه ترسناکانه‌ی که له‌گه‌ڵ فه‌رامۆشکردنی هه‌ژاریی ژناندایه.
هه‌روه‌ها وتی "ره‌وشی هه‌ژاری و بارودۆخی سایکۆلۆژی دژوار وای له هه‌ندێک ژنی نه‌دار و بێهیوا کردوه بکه‌ونه ته‌ڵه‌ی تیرۆریزمه‌وه و ئه‌وانیش به‌کاریانده‌هێنن و هێرشی خۆکوژییان پێده‌سپێرن. هاوکات، هه‌ندێک ژنی تر، به تایبه‌تی ژنی گه‌نج، له ره‌فتاری ئاسایی لایانداوه یان بونه‌ته قوربانیی ده‌ڵاڵچییه‌کانی سۆزانیه‌کان."
نه‌دا جاسم، که پێش حه‌وت ساڵ مێرده‌که‌ی ته‌ڵاقیداوه، وتی "زۆر ژنی ته‌ڵاقدراو ناتوانن به ته‌نیا بچن بۆ بازاڕ، زۆربه‌ی جار روبه‌ڕوی نه‌ریتی دژوار ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌لی کارێک له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه بدۆزنه‌وه."
نه‌دا دوو منداڵی هه‌یه و پشتده‌به‌ستێت به براکه‌ی، که هێشتا ژنی نه‌هێناوه - ئه‌م یارمه‌تییه‌ش کۆتایی دێت که رۆژێک له رۆژان براکه‌ی ژنی هێنا.
هه‌روه‌ها وتی "وه‌زاره‌تی کار پێویسته خولی زیاتری تایبه‌ت به فێرکردنی کارزانی و ده‌ستڕه‌نگینی ژنان بکاته‌وه چونکه ئه‌مانه یارمه‌تی ژنان ده‌ده‌ن له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی زه‌حمه‌تییه‌کانی ژیان و زاڵبون به‌سه‌ریاندا به‌وپه‌ڕی متمانه‌وه."
وێنه: [مۆریسیۆ لیما/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی ژنان هه‌وڵده‌دات خزمه‌تگوزاریی زیاتر بۆ بێوه‌ژنان و ته‌ڵاقدراوان دابینبکات.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران