
[حسێن ئەلعەساف/ مەوتنی] لە دوکانەکانی شیرینی، شیرینیەکان بەبەرزی هەڵدراونەتەوە بۆ بەدەمەوەچوونی داواکاری زۆری کڕیاران لە مانگی رەمەزاندا.
(10/8/30) -- حسێن ئەلعەساف لە سلێمانی
بۆ سایتی مهوتنی
دوکانەکانی شیرینی لە سلێمانی جمەیان دێت لە کڕیاران بۆ کڕینی برمە، کنافە، پاقلاوە، زلابیا، گەزۆ و شیرینیە بەناوبانگەکانی تری عێراقی.
هێمن محەمەد 23 ساڵ، کە شیرینی فرۆشە لە سلێمانی، وتی "رۆژانە کڕیاران سەردانمان دەکەن و بەدوای شیرینیدا دەگەڕێن لە جۆری باش، بەتایبەتی پاقلاوە و زلابیا و کنافە، کە داواکاریەکی زۆریان لەسەرە لەمانگی رەمەزاندا".
شیرینیەکانی سلێمانی بەزۆری لە پێکهاتەی سروشتی دروستدەکرێن بێ بەکارهێنانی مەوادی پارێزەر و بەبەکارهێنانی رۆنی خۆماڵی لەبری رۆنی دەستکرد، هەروەها بەبەکارهێنانی هەنگوین لەجیاتی شەکر.
ئاشون ماهر، حەڵواچیەکی سلێمانی، وتی "بۆ دروسکردنی شیرینی، ئاردی پلە یەکی نایاب بەکاردەهێنین، هەروەها زەیتی سروشتی و رۆنی خۆماڵی و شەکری پاڵاوتەکراو، جۆرێکی تایبەت گوڵاو، گوێز و قەیماغی تێدا بەکاردێنین".
وتی "بۆیە کڕیاران بە کۆمەڵ دێن بۆ کڕینی شیرینی لە سلێمانی. شیرینیەکانمان تامێکی تایبەتیان هەیە".
بەوێنەی دانیشتوانی شارەکانی تری عێراق، دانیشتوانی سلێمانیش لەمانگی رەمەزاندا رۆژانە سەردانی یەکتری دەکەن. خوانی فراوانی ئیفتار دەڕازێننەوە بهشێوهیهک که بەشی ههموو بهڕۆژوهکان بکات".
بەگوێرەی دایکی سروە، کە شارنشینە و سەرقاڵی کڕینی شیرینی بوو لە شیرینی باوکی عەبدوڵا لە سلێمانی، شیرینیەکانی سلێمانی بابهتێکی سهرکین لهسهر سفرەی ئیفتار.
دایکی سروە وتی "دانانی شیرینی لەسەر سفرەی ئیفتار زۆر پێویستە. کاتێك منداڵەکانم و هاوسەرەکانیان و منداڵەکانیان دێن بۆ ماڵمان و ئەم خێزانە گەورەیە لەدەوری یەك سفرە کۆدەبنەوە، پێویستە شیرینی سفرەکە شیرینتر بکات".
هەروەها وتی "کوڕەزاکانم زۆریان حەز لە شیرینیە، ئەوان لەباوکیان دەچن، منیش هەروام".
پشتیوان هونەر، شیرینی فرۆشێک لە سلێمانی، وتی رەمەزان کاتێکی گرنگی ساڵە بۆ ئەو کەسانەی لەم پیشەسازیەدا کاردەکەن.
پشتیوان وتیشی "لەمانگی رەمەزاندا بڕێکی زیاتر شیرینی دەفرۆشین. بەنیسبەت ئێمەوە رەمەزان هەلێکە کە پێویستە لەدەستی نەدەین".
حاجی سالم عوسمان، 54 ساڵ، حەڵواچیەکی بەناوبانگە لەشارەکەدا، وتی ئەم پیشەیەی تایبەتە بە چەند خێزانێکی دیاریکراو لە سلێمانیدا.
حاجی عوسمان وتی "هەندێك لە حەڵواچیە دێرینەکان لەسەر دەستی وەستاکانی بەغدا و شارەکانی تر راهێنراون. لەبەرئەوە حەڵواچیە ناودارەکانی سلێمانی دەچوون بۆ بەغدا و شارەکانی تر، بەهەمان شێوە حەڵواچیە ناودارەکانی شارەکانی تریش دەهاتن بۆ سلێمانی".
حاجی عوسمان لەنەجەف فێری ئەم پیشەیە بووە، کە بەناوبانگن بە دروستکردنی دههین، ئەمیش جۆرێکی شیرینیە لە ئارد و شەکر و رۆن و گوێزی هیندی دروست دەکرێت.
هەروەها وتی "لەسەر دەستی یەکێك لەو برایانەی نەجەف فێری دروستکردنی دههین بووم. دههینی نەجەف بەناوبانگترین جۆرە لە عێراقدا. من ئەم جۆرە دههینهم هێناوەته سلێمانیهوه".
کاتێك هاوڵاتیانی عێراقی بۆ گەشتوگوزار روو لە شاری سلێمانی دەکەن، بڕێکی زۆر شیرینی دەکڕن و لەکاتی گەڕانەوەیاندا وەك دیاری پێشکەشی خانەوادە و هاوڕێکانیانی دهکهن.
ئەبو تەحسین، هاوڵاتیەکی خەڵکی بەسرە، بەناو دوکانەکانی شیرینیدا دەگەڕا لە سلێمانی بۆ کڕینی دیاری بۆ هاوڕێکانی.
ئەبو تەحسین وتی "هەموو جۆرێكی شیرینی دەکڕم، بەتایبەتی حەڵوای گەزۆ کە بەناوبانگە لە سلێمانی. دەیانکڕم و پێشکەشی هاوڕێکانم و خێزانەکەمیان دهکهم بهدیاری. بەڕاستی ئەمە جوانترین دیاریە".
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران