
[عه‌لی یوسف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] نه‌وجه‌وانان فێری پیشه‌ی وه‌ك ئاسنگه‌ری و دارتاشی و بەرگدرویی بوون.
(10/9/5) --خالید تائی له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
پاش بەسەربردنی دوو ساڵ لە زینداندا ، ئه‌حمه‌د وه‌لید، 19 ساڵ، به ده‌ست بێکارییه‌وه تووشی ده‌رده‌سه‌ری نه‌بوو. هه‌ر زوو کارێکی باشی دۆزییه‌وه له دوکانێکی به‌رگدرو، ئه‌مه‌ش بە هۆی ئەو به‌رنامه‌ی کارەی که وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی دایمەزراندوە.
ئه‌حمه‌د وتی "له بنکه‌ی که‌رخ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵ بەندبووم. که‌متر له ماوه‌ی سێ مانگ له رۆژی ئازادبوونمه‌وه، کارێکم دۆزییه‌وه له دوکانێکی به‌رگدروی جلی پیاوان. که له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاکسازیی بووم فێری ئه‌م پیشه‌یه بووم و ئیتر ته‌واو شاره‌زای بووم."
قه‌یس کازم، 18 ساڵ، وه‌ک دارتاش کارده‌کات له کارگەیە‌کی ئه‌هلی. ئەویش له کاتی به‌ندکردنیدا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاکسازیی نه‌وجه‌وانان فێری پیشه‌که بوو.
وتی "خۆشحاڵم به‌م کاره و هیچ گرفتێکم تووش نابێت."
به گوێره‌ی زانیاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاکسازیی نه‌وجه‌وانان له وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی عێراق، ئه‌و به‌رنامه‌ی کارەی کاری بۆ ئه‌حمه‌د و قه‌یس دۆزییه‌وه زیاتر له 220 هه‌لی کاری بۆ ئه‌و به‌ندکراوه نه‌وجه‌وانانه دۆزیوه‌ته‌وه که ماوه‌ی حوکمەیان له زیندان ته‌واوکردوە.
وه‌لی عه‌بدولجه‌لیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که، وتی "یه‌کێک له گرنگترین ئه‌و ئامانجانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی ده‌دات دابینکردنی بایه‌خپێدان و به‌دواداچونی نه‌وجه‌وانه ئازادکراوه‌کانە که له لای بوون و کارکردن بۆ دووباره تێکه‌ڵاوکردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه دوای ئه‌وه‌ی مه‌شقیان پێده‌کرێت له‌سه‌ر کارزانیی پیشه‌گه‌رایی."
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاکسازیی نه‌وجه‌وانان به هاوکاری له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی کاری سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شقی پیشه‌یی وه‌زاره‌تی کار، به‌رنامه‌ی کارەکە جێبه‌جێ ده‌کات.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که مەشقی بە 220 به‌ندکراو کردووه و رایهێناون له‌سه‌ر پیشه‌ی وه‌ك ئاسنگه‌ری و دارتاشی و بەرگدرویی.
وه‌لی عەبدولجەلیل وتی "دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار بۆ ئه‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی راهێنراونەتەوە له هه‌ندێک که‌رت یان دەزگای ده‌وڵه‌ت و کۆمپانیای ئه‌هلیدا دوایین و گرنگترین هه‌نگاوی کاره‌که‌مانه. چونکه ئه‌م جۆره هه‌نگاوه یارمه‌تی نه‌وجه‌وانان ده‌دات رابێن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌کانیان و ده‌یانکات به که‌سێکی سوودبه‌خش و بەکەڵک کە دەتوانێت خزمه‌تی وڵاته‌که‌ی بکات."
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاکسازیی نه‌وجه‌وانان سێ دەزگای هه‌یه له عێراقدا، کە دوانیان له به‌غدان. فه‌رمانگه‌ی نه‌وجه‌وانانی که‌رخ له به‌غدا نه‌وجه‌وانه حوکمدراوه‌کانی لێیه و دار ئه‌لمولاحه‌زه له گه‌ڕه‌کی سه‌لام ئه‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی تێدایه که به‌ندکراون و چاوه‌ڕێی حوکمن.
دار ئه‌لمولاحه‌زه نوسینگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌روونی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دادی تێدایه، که نزیکه‌ی 60 کارمه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه که له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی چاکسازیی نه‌وجه‌وانان کارده‌که‌ن.
ده‌زگای سێیه‌م فه‌رمانگه‌یه‌کی نه‌وجه‌وانانه له پارێزگای نه‌ینه‌وا، که له دوو قاوش پێکدێت: یه‌کێک بۆ نه‌وجه‌وانه به‌ندکراوه‌کان و ئه‌وه‌ی تر بۆ نه‌وجه‌وانه حوکمدراوه‌کان.
به وته‌ی وه‌لی عەبدولجەلیل، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که هه‌روها هه‌وڵده‌دات پارچه زه‌وی په‌یدابکات بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی چاکسازیی بۆ نه‌وجه‌وانان له به‌سره و له دیوانیه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاکسازیی نه‌وجه‌وانان کار له‌سه‌ر ئه‌و نه‌وجه‌وانانه ده‌کات که ته‌مه‌نیان له نێوان نۆ تا 22 ساڵدایه، وه‌ک له یاسای بایه‌خپێدانی نه‌وجه‌وانانی عێراقی ساڵی 1983 دا هاتوه.
به وته‌ی وه‌لی، 820 نه‌وجه‌وان له دەزگا چاکسازییه‌کانی عێراقدان، که 250 که‌سیان به‌ندکراون و 750 ی تریشیان حوکمدراون.
هه‌ندێک له‌و نه‌وجه‌وانانه‌ی ئیشیان ده‌ستکه‌وتوه له رێی به‌رنامه‌که‌وه توانیویانه بگه‌ڕێنه‌وه ناو خێزانه‌کانیان.
وه‌لی عەبدولجەلیل وتی "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاکسازیی نه‌وجه‌وانان کۆششی زۆری کردووه له رێی به‌رنامه‌ی پشتگیریی خێزانییه‌وه بۆ دیاریکردنی که‌سوکاری 20 که‌س له‌و 220 نه‌وجه‌وانانه. ئەوانە گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو که‌سوکاریان، که رێککه‌وتنیان ئیمزاکردووه منداڵه‌کانیان به بێ لانه جێنه‌هێڵن."
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که پلان داده‌نێت بۆ کارکردن له‌گه‌ڵ رێکخراوه مرۆییه‌کان بۆ پشتگیری له که‌سوکاریان له رێی دابینکردنی به‌شه خۆراک و پاره بۆ هاوکارییان له دابینکردنی پێویستییه‌کانیاندا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که هه‌روه‌ها پێشنیاریکردووه بۆ دادگاکان که 14 نه‌وجه‌وانی بێ لانه بخرێنه بنکه‌ی چاکسازیی بێلانه له که‌ڕاده.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران