
[عه‌لی یوسف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] خێزانه هه‌ره هه‌ژاره‌کانی عێراق، رۆن، شیر، چا، و برنجیان وه‌رگرت.
(10/9/6) -- ئه‌حمه‌د شاکر له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
وه‌زاره‌تی بازرگانیی له عێراق چوارشه‌ممه (1 ئه‌یلول) رایگه‌یاند حکومه‌تی عێراق به‌شه خۆراکی زێده‌ی بۆ نۆ ملیۆن هاوڵاتی عێراقی دابین کرد له ره‌مه‌زاندا.
ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌رنامه‌ی تۆڕی چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق ده‌یانگرێته‌وه 15 ملیۆن هاوڵاتیین له‌گه‌ڵ 7.5 ملیۆن خێزانی هه‌ره نه‌داری وڵات.
ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌رنامه‌ی تۆڕی چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانگرێته‌وه پێنج کیلۆگرام رۆن، دوو کیلۆ چا، دوو کیلۆ شیر، دوو کیلۆ نیسک، و پێنج کیلۆ برنجیان وه‌رگرت.
هه‌ره هه‌ژارترین خێزانه‌کانی عێراق دوو لیتر رۆن، یه‌ک کیلۆ شیر، یه‌ک کیلۆ چا، و پێنج کیلۆ برنجیان وه‌رگرت.
وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستی به جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌یه‌کی نوێی تۆڕی چاودێری کۆمه‌ڵایه‌تی کرد له کۆتایی 2005. که به‌شه خۆراک و یارمه‌تی دارایی به بڕی 50,000 تا 150,000 دینار له مانگێکدا بۆ چه‌ندین که‌س دابین ده‌کات، وه‌ك که‌مئه‌ندام، بێوه‌ژن، هه‌تیو، ته‌ڵاقدراو، و بێکاران.
به‌شه خۆراک بریتیه له برنج، ئارد، رۆن، شه‌کر، چا، تایت، سابون، وشکه، و شیری وشک.
ئه‌م بابه‌تانه بایی نزیکه‌ی 10,000 دیناره له بازاڕه ناوخۆییه‌کاندا، به‌ڵام عێراقیه‌کانی ناو به‌رنامه‌که ته‌نها 500 دینار ده‌ده‌ن.
جێگری وه‌زیری بازرگانی وه‌لید ئه‌لحلو وتی وه‌زاره‌ت 2.9 ملیار دۆلاری ته‌رخان کردووه بۆ کڕینی به‌شه خۆراک بۆ 2010.
وتی وه‌زاره‌ت هێنده‌ی پێویست دانه‌وێله و برنجی هه‌یه که به‌شی 2010 بکات له‌گه‌ڵ چه‌ند مانگێکی که‌می 2011.
عێراقیه‌کان مه‌زه‌نده ده‌کرێت پێویستیان به 350,000 ته‌ن گه‌نم و 90,000 ته‌ن برنجه له مانگێکدا.
ئوم جه‌عفه‌ر، دانیشتویه‌کی پارێزگای دیاله و دایکی شه‌ش منداڵ وتی "جاران خێزانه هه‌ژاره‌کان هیچ بایه‌خێکیان پێنه‌ده‌درا له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، وه‌ك هاوڵاتیه‌کی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کردین، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه هێنده‌ی پێویست داهاتمان هه‌بێت."
"به هه‌رحاڵ، له‌م دواییه‌دا هاوکاریی دارایی و موچه‌ی مانگانه‌مان له وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رگرت، که یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ دابینکردنی پێویستیه‌کانمان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئه‌و به‌شه خۆراکه‌ی ئێمه له وه‌زاره‌تی بازرگانی وه‌ریده‌گرین زۆر ئه‌رکی سه‌رشانمانی سوک کردووه."
جه‌میل جومعه، دانیشتوویه‌کی به‌عقوبه، وتی به‌شه خۆراکی ره‌مه‌زان به ته‌واوه‌تی له کاتی خۆیدا گه‌یشت.
جه‌میل وتی "چونکه نرخی خۆراک به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له ره‌مه‌زاندا به‌رز ده‌بێته‌وه، که کاریگه‌رییه‌کی نێگه‌تیڤ ده‌کاته سه‌ر ئه‌و خێزانه هه‌ژارانه‌ی داهاتیان نییه."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران