
[جۆزێف عید/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] بنکه‌که هاوکاریی یاسایی، ته‌ندروستی، و ئابوری پێشکه‌شی قوربانیانی توندوتیژی خێزانی ده‌کات.
(10/9/6) – خالید ئه‌لتائی له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌رپرسانی پارێزگاکه وتیان، پارێزگای به‌غدا ره‌نگه بنکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دروست بکات بۆ دابینکردنی هاوکاریی یاسایی، ته‌ندروستی، و ئابوری بۆ قوربانیانی توندوتیژی خێزانی.
ئامانجی پرۆژه‌که بریتییه له یارمه‌تیدانی قوربانیانی توندوتیژی تا درێژه به ژیانیان بده‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه ناو کۆمه‌ڵگه به تواناسازییان له بواری پیشه‌ییدا و به هه‌لی کاره‌وه.
ئیمان ئه‌لخه‌زره‌جی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ژنان و خێزان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا، به مه‌وتنی وت بنکه پێشنیارکراوه‌کان رۆڵێکی گرنگ ده‌گێڕن له بنبڕکردنی توندوتیژی ناو خێزان له دژی ژنان و منداڵان، و باسی ئه‌وه‌ی کرد که ئه‌م جۆره توندوتیژیه ده‌بێته مایه‌ی لێکهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان.
خه‌زره‌جی وتی "ئامانجی ئێمه بریتیه له که‌مکردنه‌وه‌و زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م دیاردانه‌دا. ئه‌م گرفتانه‌ی ته‌ڵاق، لاساریی نه‌وجه‌وانان، و لادانی ئه‌خلاقی به‌دیارده هه‌ره به‌ناوبانگه‌کان هه‌ژمارده‌کرێن و سه‌ختترین ئاسته‌نگن بۆ کۆمه‌ڵگه."
به‌رپرسانی حکومه‌تی ناوخۆیی تاوتوێی تێچووی پرۆژه‌که، سه‌رچاوه‌کانی داراییکردنی، و ماوه‌ی جێبه‌جێکردنه‌که‌ی ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها تاوتوێی شێوازه‌کانی پاراستنی مافه‌کانی تاکه‌که‌س ده‌که‌ن له‌ناو خێزاندا له‌ڕێی یاساوه.
به‌رپرسان ره‌نگه پرۆژه‌که وه‌ک ئه‌زمونێک جێبه‌جێ بکه‌ن تا ساڵێک له چوار بنکه‌ی خزمه‌تگوزارییدا که کارمه‌ندی پسپۆڕیان بۆ دابین ده‌کرێت.
خه‌زره‌جی وتی "پێویسته چه‌ند پاڵنه‌رێکی سه‌ره‌کی به‌هه‌ند وه‌ربگرین بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی پرۆژه‌که بێنه دی، وه‌ك پشتگیریی دارایی پێویست بۆ ده‌ستکردن به به‌رنامه خزمه‌تگوزاریه‌که، و دابینکردنی کارمه‌ندی پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ند."
، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ته‌موزدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کی نوێێ کردووه بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ توندوتیژی ناو خێزان. هاوڵاتیان به ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی 07704370634 ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌فسه‌ری پۆلیس، کارمه‌ندانی کۆمه‌ڵایه‌تی، و پزیشکانی ده‌رونی ده‌که‌ن.
حه‌نین قه‌دۆ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی پێشووی عێراق، وتی "بارودۆخی سه‌خت که وڵات پیایدا تێپه‌ڕی له ده ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌نگانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا بینیمان به گشتی چه‌ندین زه‌حمه‌تی و باری گرانییان دروست کردووه که کاریان کردۆته سه‌ر هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی عێراق. توندوتیژی نێو خێزان به‌شی خۆی هه‌یه له‌م گیروگرفتانه".
حه‌نین قه‌دۆ به مه‌وتنی وت ده‌ستکردن به پرۆژه‌ی له‌م جۆره پێویستی به داڕشتنی پلانی ورده، لێکۆڵینه‌وه‌ی قوڵ، له‌گه‌ڵ خواستی زاڵبوون به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌کاندا.
وتی "به بۆچوونی من، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م پرۆژه‌یه نه‌بێت به پرۆژه‌یه‌کی په‌راوێزخراو هه‌ر چه‌ند ئامانجێکی ئینقالی هه‌بێت. نابێت ته‌نها به‌س بۆ قوربانیانی توندوتیژی به‌غدا بێت، به‌ڵکو له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا پیاده بکرێت به ئاماده‌کارییه‌کی به‌رفراوانی فه‌رمی و نافه‌رمییه‌وه."
کامل ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی ئه‌دای حکومه‌ت و پاراستنی مافه‌کان له وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ، وتی یه‌کێک له هه‌نگاوه سه‌ره‌کیه‌کان بریتیه له ده‌ستکاریکردنی ئه‌و یاسایه‌ی عێراق که رێگه ده‌دات به مێرد که ژن و منداڵ ته‌مێ بکات.
کامل وتی "توندوتیژی له‌ناو خێزاندا، به تایبه‌تی له لایه‌ن باوکه‌وه، به یاسا پشتگیری کراوه. پیاو بۆی هه‌یه له ژنه‌که‌ی و منداڵه‌کانی بدات، ئه‌گه‌رچی ده‌ڵێن نابێت کوتان بێت، به‌ڵام بۆ ته‌مێ کردنیان. به هه‌رحاڵ، رێپێدانی یاسایی زۆر جار ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی حاڵه‌تی پڕئازاری توندوتیژی ."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران