
وێنه: [سه‌لام دوله‌یمی] وێستگه‌کانی کۆنترۆل له‌ژێر "صیانه" دان
سه‌لام دوله‌یمی له که‌رکوک —14/12/2009
بۆ سایتی مه‌وتنی
له‌م هه‌فتانه‌ی رابردوودا ره‌وشی کاره‌با له پارێزگای که‌رکوک به ته‌واوی به‌ره‌و خراپبوون رۆیشت، به‌رێژه‌یه‌ک که دانیشتوانه‌که‌ی رۆژانه 18-20 سه‌عات کاره‌بایان لێ ده‌بڕێت.
پارێزگاری که‌رکوک عه‌بدولره‌حمان موسته‌فا رۆژی چوارشه‌ممه (9ی کانونی یه‌که‌م) کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی که‌رتی کاره‌بای که‌رکوکدا سازکرد بۆ تاوتوێکردنی هۆیه‌کانی پچڕانی کاره‌بای شاره‌که له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا.
عه‌بدولره‌حمان داوای له به‌رپرسانی کاره‌با کرد "هه‌وڵی زیاتر بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ڕێگه‌گرتن له زێده‌ڕۆیی له سه‌ر سیستمی کاره‌با، و به‌شه کاره‌بای که‌رکوک بگه‌ڕێننه‌وه بۆ باری جارانی."
یاڵچین مه‌هدی، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شکردنی کاره‌با له که‌رکوک، به مه‌وتنی راگه‌یاند که هۆی سه‌ره‌کی زیادبوونی پچڕانی کاره‌با له پارێزگاکه دا بریتییه له "به‌کارهێنانی کاره‌با به‌بێ به‌هانه و به زێده‌ڕۆییه‌وه، و هاوڵاتیان هه‌موو جۆره ئامێرێکی گه‌رمکه‌ره‌وه به‌کارده‌هێنن، سه‌ره‌ڕای هیته‌ر، گیزه‌ر و گڵۆپی زیاد له پێویست."
پارێزگای که‌رکوک به تۆڕی کاره‌بای مه‌رکه‌زیی عێراقییه‌وه به‌ستراوه، که له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاکه‌وه کۆنترۆڵ ده‌کرێت. یڵچین وتی که "له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا، به‌شه کاره‌بای شاره‌که له 220 میگاواته‌وه دابه‌زیوه بۆ 160،" هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌کێك بووه له هۆیه‌کانی که‌مبوونه‌وه‌ی بڕه کاره‌بای دابین‌کراو بۆ شاره‌که.
که‌مال فوئاد ئۆغلو، دانیشتوویه‌کی گه‌ڕه‌کی مه‌سلیه له که‌رکوک، وتی "پێده‌چێت گرفتی کاره‌با له عێراقدا له پرۆسه سیاسییه‌که‌ی ئاڵۆزتر بیت، هیچ بیانوویه‌ک نییه بۆ په‌ره‌پێنه‌دان به که‌رتی کاره‌با، ڕه‌وشی ئاسایش به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو چاکبووه، و نه‌وتیش هه‌نارده ده‌کرێت."
که‌مال هه‌روه‌ها وتی "منداڵی گه‌نج و قوتابیمان هه‌یه، به‌ڵام ناتوانین مووه‌لیده‌کانی خۆمان داگیرسێنین له‌به‌ر پیسبوونی ژینگه و بێزارکردنی دراوسێکان به وڕه‌که‌ی."
پچڕانی کاره‌با له‌م دواییه‌دا و که‌مکردنه‌وه‌ی به‌شه کاره‌با له لایه‌ن سیستمی مه‌رکه‌زیی کاره‌باوه کۆتایی هێنا به چه‌ندین پرۆژه‌ی پڕبایه‌خ له‌بواری ئاو، ته‌ندروستی و چه‌ندین بواری گرنگی تر. مه‌هدی ده‌ڵێت "ئێمه هیچ ئامرازێکمان نییه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانه چونکه گرفته‌که به ته‌نها که‌رکوک ناگرێته‌وه، به‌ڵکو ته‌واوی وڵاته‌که به ده‌ست هه‌مان بارودۆخه‌وه ده‌ناڵێنێت."
به‌رپرسان له پارێزگاکه ده‌ڵێن زیاده‌ڕۆیی هه‌ندێك هاوڵاتیان و خاوه‌ن کارگه‌کان له سه‌ر هێڵه‌کانی کاره‌با له پارێزگاکه‌دا بووه به ئاسته‌نگێکی سه‌ره‌کی بۆ دابینکردنی کاره‌با بۆ هاوڵاتیان
زیاتربوونی پچڕانی کاره‌با هه‌روه‌ها هۆی تری هه‌یه که په‌یوه‌سته به داینه‌مۆ بازرگانییه‌کانه‌وه.
سۆران عومه‌ر ره‌شید، کرێکاری بیناسازی و دانیشتوی گه‌ڕه‌کی شۆرجه له باکووری که‌رکوک، وتی "کارکردنی مووه‌لیده‌کان ئه‌مڕۆ له هه‌موو کاتێکی تر خراپتره، له‌و کاته‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه پێش چه‌ند ساڵێك ده‌ستی پێ‌کرد. که‌س سه‌رپه‌رشتییان ناکات، و هیچ لیژنه‌یه‌کی چالاک نییه بۆ کۆنترۆڵکردنیان" .
زۆر له خاوه‌ن داینه‌مۆ گه‌وره‌کانی شاره‌که گله‌یی ئه‌وه ده‌که‌ن که وه‌ک پێویست سووته‌مه‌نییان بۆ دابین ناکرێت بۆ کارپێکردنی داینه‌مۆکانیان.
موراد ره‌شید محه‌مه‌د، خاوه‌نی داینه‌مۆیه‌کی 1200 ئه‌مپێری، وتی "خشته‌ی کارکردنه‌که له لایه‌ن لیژنه‌ی مووه‌لیده‌کانی پارێزگاوه داڕێژراوه".
به گوێره‌ی خشته‌که، مووه‌لیده‌کان بڕی دوو سه‌عات کاره‌با به رۆژ و شه‌ش سه‌عات کاره‌با به شه‌و دابین ده‌که‌ن بۆ هاوڵاتیان
موراد وتی "ئه‌گه‌ر ئه‌و لیژنه‌یه‌ی سه‌رپه‌رشتی کارکردنی مووه‌لیده‌کانی که‌رکوک ده‌کات هاوکاری خاوه‌ن مووه‌لیده‌کان بکات به دابینکردنی گاز و سووته‌مه‌نی، هیچ ناڕه‌زاییه‌کمان نابێت له زیاترکردنی ژماره‌ی سه‌عاته‌کانی دابینکردنی کاره‌با".
لیژنه‌که نرخی یه‌ك ئه‌مپێر کاره‌بای بۆ یه‌ك مانگ به بڕی 8000 دینار دیاری کردووه.
هاله عه‌بد، ته‌مه‌ن 27 ساڵ، مامۆستا و نیشته‌جێی گه‌ڕه‌کی واستی ناوه‌ڕاستی که‌رکوک، وتی "زه‌حمه‌ته له قوتابخانه وانه بڵێینه‌وه له‌به‌ر ئه‌و سه‌رما سه‌خت و تاریکییه‌ی به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنین، پێویسته ئه‌نجومه‌نی شاره‌که چاودێری کاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی کاره‌با بکات و چاوێكیشی له‌سه‌ر خاوه‌ن مووه‌لیده‌کان بێت."
هاوکات، شاره‌وانی په‌یمانیداوه چاره‌سه‌رێک بۆ ره‌وشه‌که بدۆزێته‌وه
راکان سه‌عید جبوری، جێگری پارێزگاری که‌رکوک، وتی "ئێمه کار ده‌که‌ین بۆ زیاترکردنی به‌رهه‌مهێنانی مووه‌لیده‌کان له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوودا، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌کی پۆلیسمان ته‌رخان کردووه و سزای خاوه‌ن مووه‌لیده که‌مته‌رخه‌مه‌کان ده‌ده‌ین.".
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه













سه‌رنجی خوێنه‌ران