
ئه‌حمه‌د مازن له زیقار—16/12/2009
بۆ سایتی مه‌وتنی
زیاتر له 70 هونه‌رمه‌ند له شاره‌کانی عێراقه‌وه به‌شدارییان له یه‌که‌مین پێشانگای داهێنانی هونه‌ره جوانه‌کان له زیقار کرد، که ڕۆژی چوارشه‌ممه (9ی کانونی یه‌که‌م) له ناسرییه ده‌ستیپێکرد و بۆ سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو.
پێشانگه‌که، که له لایه‌ن یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندانی هونه‌ره جوانه‌کانی عێراقییه‌وه له زیقار ڕێکخرابوو، زیاتر له 120 کاری هونه‌ری له‌خۆ گرتبوو که به شێوازی جیا و له‌سه‌ر ته‌وه‌ری جیا به‌هه‌مهێنرابوون. هونه‌رمه‌نده‌کان شێوازی جۆراوجۆری هونه‌رییان پێشکه‌ش کرد، که بواری ریالیزم (واقعی) ئه‌بستراکت (ته‌جرید) و سوریالیزمی له‌خۆ گرتبوو، سه‌ره‌ڕای تابلۆش له‌سه‌ر شێوازی کۆلاژ و شێوه‌ی هونه‌ریی مۆدێرنی دی.
ره‌خنه‌گر ئه‌حمه‌د ئه‌لبه‌کری وتی "رێکخستنی ئه‌م پێشانگایه له‌م بارودۆخه‌دا و به‌م توانا داراییه سنوورداره په‌یامێکی مرۆییه پڕ له جوانی، فه‌رهه‌نگ، و به‌های هونه‌ریی که دژی لایه‌نگرانی توندوتیژی و ئه‌وانه ده‌وه‌ستێته‌وه که ده‌یانه‌وێت ڕۆڵی فه‌رهه‌نگ له بنیاتنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا په‌راوێز بخه‌ن.'
ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌که، که ژماره‌یه‌کی زۆر هونه‌رمه‌ند، نووسه‌ر، ئه‌دیب و ڕۆشنبیرانی شاره‌که ئاماده‌ی بوون، نمایشێکی موزیکی له‌خۆ گرتبوو که کلتوری گۆرانی و مۆسیقی ناسرییه‌ی پیشان ده‌دا، و تێیدا ژماره‌یه‌ک مۆسیقاژه‌نی پارێزگاکه به‌شدارییان کرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ حه‌یده‌ر ئه‌لئه‌سه‌دی وتی "نوخبه‌ی رۆشبنیری و هونه‌ری له پارێزگای زیقار سه‌لماندیان که به ڕاستی ده‌توانن درێژه به داهێنانیان بده‌ن سه‌ره‌ڕای ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی چه‌ندین زه‌حمه‌تی".
"ئه‌م زه‌حمه‌تییانه بریتین له ده‌گمه‌نیی یان نه‌بوونی پشتگیریی لێیان له لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کانه‌وه، وه‌ك وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری که پێویسته به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ به‌رپرس بێت له پشتگیری هه‌ر چالاکییه‌ک که به‌هاکانی جوانکاری و مرۆیی پته‌وتر ده‌کات و چێژی کۆمه‌ڵ جوانتر ده‌کات."
محه‌ممه‌د سه‌وادی، سه‌رۆکی یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندان، داوای له به‌رپرسان کرد پێشانگای زیاتر له پارێزگای زیقار بکه‌نه‌وه بۆ نمایش‌کردنی کاری هونه‌ریی هونه‌رمه‌ندانی سه‌رتاسه‌ری عێراق.
سه‌وادی به مه‌وتنی وت "پێویسته به‌رپرسان له ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به بایه‌خه‌وه کار بکه‌ن بۆ بنیاتنانی هۆڵی هونه‌ری و گاله‌ری بۆ هونه‌رمه‌ندی به‌هره‌مه‌ند که نوێنه‌رایه‌تی توخمێکی چالاکی بزاڤی ڕۆشنبیری و داهێنان له عێراق ده‌که‌ن."
ڕه‌خنه‌گر عه‌لی شه‌بیب هه‌وڵی یه‌کێتی هونه‌ره جوانه‌کانی له‌م پێشانگایه به‌رزنرخاند و وتی "هه‌لێکی نموونه‌ییه بۆ هونه‌رمه‌ندانی پارێزگاکه بۆ به‌یه‌ک گه‌یشتن له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی تری عێراق که له شاری جۆراوجۆر له سه‌رتاسه‌ری عێراقه‌وه هاتوون، و ئاشنای ئاستی کاره‌کانیان و دیدگا هونه‌رییه‌کانیان بن. ئه‌مه یه‌کێکه له هه‌ره گرنگترین ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌م جۆره پێشانگایانه."
ڕه‌خنه‌گری هونه‌ره جوانه‌کان، خالید خوزه‌یر، وتی "ئێمه شادمانین به هاتنمان بۆ پارێزگای زیقار، که نوخبه‌یه‌کی داهێنه‌ری تێدایه له نوسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان و مۆسیقاران، که به داهێنانه بهرده‌وه‌مه‌کانیان ده‌رگا بۆ داهێنه‌رانی تری عێراق ده‌که‌نه‌وه، ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی فه‌رهه‌نگی و متمانه به‌خۆبوونێكی به‌رز."
یه‌کێتی هونه‌رمه‌ندانی هونه‌ره جوانه‌کانی عێراق له زیقار پێشتر چه‌ند پێشه‌نگایه‌کی هونه‌ری له پارێزگاکه‌دا ڕێکخستووه، هه‌روه‌ها به‌شداری کردووه له به‌رنامه‌ی جۆراوجۆری هونه‌ری و ئه‌ده‌بی له چه‌ندین فیستیڤاڵدا له ناسرییه. له لێدوانێكدا که له ئاهه‌نگی کرده‌نه‌وه‌دا پێشکه‌شکرا، به‌رپرسانی یه‌کێتییه‌که وتیان هیوادارن پێشانگاکه ببێت به بۆنه‌یه‌کی ساڵانه.
له بۆنه‌ی تری رۆشنبیری دا، له رۆژی 10 ی کانونی یه‌که‌م له ناسریه فیستیڤاڵی حه‌بوبی چواره‌م ده‌ستی پێ‌کرد. فیستیڤاڵه‌که به سه‌رپه‌رشتی یه‌کێتی گشتیی نوسه‌ران و ئه‌دیبان له زیقار و به هاوکاری نوسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران ساز کرا. زیاتر له 100 نوسه‌ر و ئه‌دیب له شاره جیا جیاکانی عێراقه‌وه به‌شدارییان له بۆنه‌که‌دا کرد، ئه‌م فیستیڤاڵه شیعری تێدا پێشکه‌ش ده‌کرێت، له‌پاڵ ره‌خنه، فۆتۆگراف، هونه‌ری جوان و سینه‌ما.
وێنه: [ئه‌حمه‌د مازن] یه‌که‌مین پێشانگای ساڵانه‌ی داهێنانی هونه‌ره جوانه‌کان له زیقار سه‌رکه‌وتوانه به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران