
CAPTION
نه‌سیر ئه‌لعه‌باسی له نه‌جه‌ف –15/12/2009
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئه‌وه ساڵێک ته‌ثه‌ڕبوو به‌سه‌ر یه‌که‌م گه‌شتی بازرگانی له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌لحه‌مزه‌وه له‌نه‌جه‌ف. له‌و کاته‌وه، به گوێره‌ی ڕاپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ی، فڕۆکه‌خانه‌که زیاتر له 1300 گه‌شتی بازرگانی ئه‌نجامداوه، که تێیدا زیاتر له 250000 گه‌شتیار گوێزراونه‌ته‌وه.
فڕۆکه‌خانه‌که یه‌که‌مین و تاکه فڕۆکه‌خانه‌ی عێراقه له ناوچه‌ی فوراتی ناوه‌ڕاست له‌و کاته‌وه‌ی رژێمی سه‌ددام حسێن ڕووخاوه.
ئه‌م فڕۆکه‌خانه‌یه له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردوودا بنیاتنراوه، پێشتر نیشتگه‌یه‌ك بووه بۆ ڕێڕه‌وی فڕۆکه‌ی سه‌ربازی. له 2008 دا، کارگێڕی مه‌ده‌نی نه‌جه‌ف گه‌شه‌ی به فڕۆکه‌خانه‌که دا و به‌رفراوانی کرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت بۆ مه‌به‌ستی مه‌ده‌نی به‌کاربهێنرێت، ئه‌مه‌ش ئابووری شاره‌که‌ی پێشخستوه له‌کاتێکتدا ژماره‌ی گه‌شتیاری ئاینی زیادی کردووه .
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف، شێخ فه‌ییاز ئه‌لشممه‌ری، وتی "فڕۆکه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌شتسازیی ئایینی له نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا دا، و ساڵانه پێشوازی له ملیۆنه‌ها میوان له عێراق و شوێنی جۆراوجۆری جیهانه‌وه ده‌کات،"
ئه‌لشممه‌ری وتی "فڕۆکه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف 1000 هه‌لی کاری له یه‌که‌مین قۆناغدا بۆ عێراقییه‌کان دروست کرد، و زیاتر له 3000 هه‌لی کاری تر دروست ده‌کات کاتێك پرۆژه‌که ته‌واو ده‌بێت."
فڕۆکه‌خانه‌که ده‌که‌وێته خۆرهه‌ڵاتی شاره‌که، یه‌ك تێرمیناڵی گه‌شتیارانی هه‌یه له‌گه‌ڵ دوو ده‌روازه، و گه‌شتیاران به پاس بۆ لای فڕۆکه‌کان ده‌گوازرێنه‌وه. تێرمیناڵه‌که نوسینگه‌ی کۆمپانیای گه‌شتی تێدایه و شوێنی ڕاوه‌ستانی ئۆتۆمبیل، تاوه‌رێکی کۆنترۆڵ، شوێنی بارکردن و سواربوون، هۆڵی "ڤی ئای پی"، به‌نزینخانه، بنکه‌یه‌کی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی ئاسمانی، وێستگه‌یه‌کی پاککردنه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه له‌خۆده‌گریت .
فڕۆکه‌خانه‌که وا دروست کراوه له ماوه‌ی یه‌که‌مین دوو ساڵیا پێشوازی له 3 ملیۆن گه‌شتیار بکات، و کاتێكیش پرۆژه‌ی به‌رفراوانکردنه‌که ته‌واو ده‌بێت، پێشبینی ده‌کرێت ژماره‌که ببێت به دوو ئه‌وه‌نده.
ئه‌لشه‌ممه‌ری وتی کارگێڕیی ناوخۆیی بڕی 80 ملیار دیناری له پاره‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی پارێزگاکه بۆ بنیاتنانی فڕۆکه‌خانه‌که ته‌رخان کردووه.
هه‌روه‌ها وتی "له‌به‌ر نه‌بوونی ته‌مویل، کرا به پرۆژه‌یه‌کی وه‌به‌رهێنان. شاره‌وانی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای عه‌قیقی کوێتی گرێبه‌ستی بۆ به‌ڕێوه‌بردن و په‌ره‌پێدانی فڕۆکه‌خانه‌که کردوه‌ه به‌رامبه‌ر به 50 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له پێنج ساڵدا".
فڕۆکه‌خانه‌که له ته‌موزی 2008 دا کرایه‌وه ه به‌گه‌شتێک ده‌ستی ثێکرد که سه‌رۆک وه‌زیران نوری مالیکی گواسته‌وه ، که سه‌رۆکایه‌تی ریوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی فه‌رمیی فڕۆکه‌خانه‌که‌ی کرد.
دوای به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی پێویست، له 16 ی تشرینی دووه‌می 2008 دا یه‌که‌مین گه‌شتی بازرگانی ده‌ستی ثیکرد به گه‌شتێک به‌ره‌و هه‌ولێر. هه‌ر 90 گه‌شتیاره‌که‌ی ئه گه‌شته کارمه‌ندی کۆمپانیای ئه‌لجامه بوون، که رێڕه‌وی فڕۆکه‌خانه‌که و تێرمیناڵی گه‌شتیاره‌کانیان دروست کردبوو.
له ڕۆژی کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌که‌وه، گه‌شتی ئاسمانی له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌لحه‌مزه‌وه به‌ره‌و ئه‌م شوێنانه ئه‌نجام دراوه، دوبه‌ی، شاریجه، مه‌نامه، دۆحه، عه‌ممان، نیوده‌لهی، ته‌هران، مه‌شهه‌د، هه‌ولێر، کوێت، دیمه‌شق و به‌یروت.
ئێستا نوسینگه‌ی هێڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان زیاتر کراوه‌ته‌وه، وه‌ك کۆمپانیای تابان ئێری ئێرانی، هێڵی ئاسمانی جوپیته‌ری ئیماراتی عه‌ره‌بی، گه‌ڵف ئێری به‌حرێنی، و هێڵی ئاسمانی ڕۆیاڵ فاڵکۆنی ئوردنی.
ساڵی پار، له کاتی رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی تێرمیناڵه‌که دا، پارێزگاری نه‌جه‌ف عه‌دنان ئه‌لزورفی وتی "کۆمپانیا ئه‌مریکییه‌کان ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ کردنه‌وه‌ی گه‌شتی ڕاسته‌وخۆ له نێوان ئه‌مریکا و فڕۆکه‌خانه‌ی نه‌جه‌فدا له سه‌ره‌تای ساڵی ئاینده‌وه،" هه‌روه‌ها وتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆکه‌خانه‌که پلان داده‌نێت بۆ بنیاتنانی تێرمیناڵێکی تر بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هاتووچۆ.
وێنه: [قاسم زێن/ئه‌ی ئێف پی/ گێتی ئیمیجس] بۆیینگێکی 737 ی هێڵی ئاسمانی عێراق خه‌ریکی هه‌ستانه له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌لحه‌مزه له نه‌جه‌ف.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران