
[سه‌باح عه‌رعه‌ر/ئه‌ی ئێف پی/ گێتی ئیمجس] سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانی عێراق و یاریزانان پره‌ته‌ستۆی هێرشه کوشنده‌کانی 10 ی کانونی یه‌که‌م ده‌که‌ن.
محه‌ممه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غداد—16/12/2009
بۆ سایتی مه‌وتنی
جه‌واد بۆڵانی وه‌زیری ناوخۆی عێراق رۆژی یه‌کشه‌ممه (13 ی کانونی یه‌که‌م) به په‌رله‌مانی وت، هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق 13 که‌سیان ده‌ستگیر کردووه که بڕوا ده‌کرێت په‌یوه‌ندییان هه‌بێت به ته‌قینه‌وه‌کانی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه.
جه‌واد بۆلانی وتی "درێژه‌ی لێپێچینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه که 13 که‌س ده‌ستیان هه‌بووه له‌م ته‌قینه‌وانه دا، هه‌موویان له به‌غداد، ئه‌نبار، و سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستگیر کراون، دادگا حوکمیان به‌سه‌ر دا ده‌دات، و به‌م زووانه له سێداره ده‌درێن."
هێرشه‌کانی 10 ی کانونی یه‌که‌م زیاتر له 127 که‌سیان کوشت و سه‌دانی تریان بریندار کرد.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی عێراق به‌شێکی وتاره‌که‌ی بۆڵانی په‌خش کرد، تێیدا باسی ئه‌وه‌ی کرد که پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانکردنی سه‌رده‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌کان کارێكی سه‌خته، پێویستی به کات و کۆششه.
"بۆڵانی وتیشی "هه‌روه‌ها لێپرسینه‌وه‌ی به‌راییمان له‌گه‌ڵ هه‌ندێک کارمه‌ندی پۆلیسدا کردووه له‌به‌ر تێوه‌گلانیان - که لێپێچینه‌وه‌کان ده‌ریانخستووه که که‌مته‌رخه‌مییان نواندووه و نه‌یانتوانیوه کۆنترۆڵی ئاسایشی ناوچه بکه‌ن .
بۆڵانی وتی تۆمه‌تباران دانیان به تێوه‌گلانیان له هێرشه‌کاندا ناوه و باسی ئه‌وه‌یان کردووه چۆن تاوانه‌که‌یان ئه‌نجام داوه. وه‌زیری ناوخۆ متمانه‌ی خۆی ده‌ربڕی به خێرایی سیستمی داد.
بۆڵانی ناسنامه و شوێنی نیشته‌جێبوونی تۆمه‌تباره‌کان ئاشکرا نه‌کرد، به‌ڵام به تۆڕێک وه‌سفی کردن که به سه‌رتاسه‌ری چه‌ند پارێزگایه‌کی عێراقیدا بڵاوبوبێتنه‌وه.
هاوکات، به‌رپرسان ستایشی پۆلیسی عێراقی و هێزه‌کانی ئاسایشیان کرد بۆ کاردانه‌وه‌ی خێرایان و بۆ ده‌ستگیرکردنی 13 که‌سه‌که.
سه‌رهه‌نگ نبیل جاسم له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به مه‌وتنی وت "ده‌ستگیرکردنه‌که له ماوه‌یه‌کی پێوانه‌ییدا ئه‌نجام دراوه به پشتبه‌ستن به زانياری هه‌واڵگریی گرنگ، له‌پاڵ پشتگیری و ئامۆژگاریی هێزه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان".
عه‌قید نه‌بیل جاسم وتی "کاره‌کانمان به ڵیکۆڵینه‌وه له ژماره‌ی پلێتی ئۆتۆمبیله ته‌قێنراوه‌کان له به‌غداد ده‌ستی پێ‌کرد. ئینجا لێپێچینه‌وه‌مان له چه‌ند گومانلێکراوێک کرد، و پاشان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك چه‌ته که تایبه‌تن به ته‌زویر، و تیرۆریسته‌کان به‌کاریان هێنابوون بۆ گه‌یاندنی ماشێنه‌کان تا ناوه‌ڕاستی پایته‌خت."
دوای راگه‌یاندنه‌که‌ی وه‌زیری ناوخۆ، که‌سوکاری قوربانیان کۆبوونه‌وه و داوایان له ده‌سه‌ڵاتداران کرد ڕێگه به خێزانه‌کانیان بدات له دانیشتنه‌کانی دادگا دا ئاماده بن و دادگاییه‌کان ڕاسته‌وخۆ په‌خش بکرێن.
حسێن خه‌لیفه، 54 ساڵ، باوکی یه‌کێك له قوربانییه‌کان، وتی "ده‌مه‌وێت پیاوکوژه‌کان ببینم و بزانم ڕه‌نگی ده‌موچاویان چۆن هه‌ڵده‌گه‌ڕیت له کاتی خوێندنه‌وه‌ی سزای مه‌رگ به‌سه‌ریاندا،"
سه‌عد عه‌لاوی، 37 ساڵ، وتی پێویسته پیاوکوژه‌کان له سێداره بدرێن.
سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق، هادی ئه‌لعامری، وتی "پێویسته حوکمدانه‌که بریتی بێت له سێداره‌دان له هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی که ته‌قینه‌وه‌کانی تێدا ئه‌نجام دراوه و له پێش چاوی که‌سوکاری قوربانییه‌کان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببن به عیبره‌ت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاوان له دژی عێراقییه‌کان ئه‌نجام بده‌ن،"
هه‌روه‌ها وتی "ئه‌مه باشترین دیاری ده‌بێت که بتوانین بیبه‌خشین به عێراقییه‌کان، به تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی خێزان یان منداڵیان له‌م ته‌قینه‌وه دا تیاچووه."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران