
ئه‌حمه‌د مازن له زیقار – 16/12/2009
بۆ سایتی مه‌وتنی
زه‌وی به پیت له پارێزگای زیقاردا له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی له‌به‌ر ده‌گمه‌نیی ئاو، کۆچی جوتیاران، و پلاندانانی لاوازی حکومه‌ت، به‌ره‌و خراپی چووه، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسان و جوتیاران.که‌ریم ئه‌لجه‌باری، به‌رپرسی لیژنه‌ی کشتوکاڵ له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای زیقار، داوای له حکومه‌ت کرد هاوکاری کشتوکاڵی زیاتر بکات بۆ به‌زاندنی گرفته‌کان.
که‌ریم ئه‌لجه‌باری وتی "مه‌عونه‌ی حکومه‌ت ئێجگار که‌مه و له‌گه‌ڵ توانای کشتوکاڵیی پارێزگاکه دا ناگونجێت."
عه‌بدولحسێن ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری کشتوکاڵ له زیقار، وتی "ڕه‌وشی کشتوکاڵ له پارێزگای زیقاردا، وه‌ك پارێزگاکانی تر، فاکته‌ری سروشتی و مرۆیی کاری تێکردووه، به هه‌رحاڵ، به‌رهه‌می کشتوکاڵی پارێزگاکه مامناوه‌ندی، به‌رزونزم، و ڕه‌نگه که‌میش بوو بێت، هه‌م له جۆر و هه‌م له چه‌ندایه‌تییه‌که‌ی."
عه‌بدولحسێن وتی فاکته‌ری تری گرنگ هه‌یه وه‌ك سوێری و ده‌گمه‌نیی ئاو، که به‌شدارده‌بن له خراپ بوونی زه‌وییه به‌پیته‌کان. سوێریی روباری فورات، که ئاوی زه‌وییه کشتوکاڵیه‌کانی زیقار ده‌دات، له‌وشکه‌ساڵیدا به نزیکه‌ی له %40زیاد ده‌کات.
ئاوی روبار هه‌روه‌ها پاشه‌ڕۆی پیشه‌سازی و ئاوی قورسی زێرابه‌کانی تێدایه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، زۆر نه‌خۆشیی ڕووه‌کی و مێروو هه‌یه که به‌روبومه‌کان وێران ده‌که‌ن، وه‌ك مێروی دوباس و مۆرانه‌ی خورما. حه‌یده‌ر عه‌بادی، جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی سه‌ندیکاکانی کشتوکاڵیی له زیقار، وتی "2000 دۆنم زه‌وی له ناحیه‌ی شه‌ییوخ چێندراوه به‌ڵام تێکچووه له‌به‌ر ده‌گمه‌نیی ئاو له ناوچه‌که دا."
ئیبراهیم حه‌سونی، جوتیارێک له گوندی خه‌له‌یوی له نزیک ناوچه‌ی ئیسڵاح وتی، "له رابردوودا زه‌وی به پیت ناوچه‌یه‌کی به‌رفراوانی گرتبۆوه، هه‌ر له ناوچه‌ی ئه‌لیئسلاحه‌وه درێژ ده‌بۆوه تا سنووره‌کانی پارێزگای میسان، و به‌رهه‌مێکی ئێجگار زۆری گه‌نم، جۆ، ته‌ماته، و میوه‌ی ده‌بوو له زستاندا، له هاوینیشدا گه‌نمه‌شامی و فاسۆلیا. به هه‌رحاڵ، له‌به‌ر ده‌گمه‌نیی ئاو، به‌رهه‌مهێنان له‌م ناوچانه‌دا که‌می کرده‌وه، و ته‌نها گه‌نم و جۆ ده‌چێندرێت، و له هاویندا هیچ ناچێنین."
کۆچی جوتیاران بۆ شاره‌کان ئاسته‌نگێكی تری ئه‌م که‌رته‌یه، جوتیاره‌کان وه‌به‌رهێنان ناکه‌ن له‌و ناوچانه‌دا که بۆ کشتوکاڵ ته‌رخان کراون له وه‌رزه‌کانی زستان یان هاویندا.
زۆربه‌ی شارۆچکه‌کانی زیقار توانایه‌کی گه‌وره‌یان هه‌یه بۆ کشتوکاڵ و خاکی به‌پیتی به‌رفراوانیان هه‌یه. پارێزگاکه هه‌میشه به‌وه ناسراوه که به‌روبومی جۆراوجۆری هه‌یه، وه‌ک برنج، گه‌نمه‌شامی، قارچک، هه‌روه‌ها میوه و خورمای جۆراوجۆر.
به‌ڵام زۆر جوتیاری زیقار گله‌یی ئه‌وه له حکومه‌ت ده‌که‌ن که که‌مته‌رخه‌مه له په‌ره‌پێدانی کشتوکاڵی.
هه‌ندێک له‌م گرفتانه له ئاستی نزمی ئاماده‌کارییه‌کانی حکومه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، شکستهێنان له هه‌ڵکێڵان و له په‌رشکردنی په‌یین، و دابین نه‌کردنی په‌یینی کیمیایی و تۆوی باش، دابینکردنی په‌مپ، و ئامێری تری گرنگ.
وێنه: [واسیق خوزاعی/ گێتی ئیمجس] ده‌گمه‌نیی ئاو و سوێراو زیان به که‌رتی کشتوکاڵی زیقار ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران