
محه‌ممه‌د ئه‌لقه‌یسی و به‌ره‌کات ئه‌حمه‌د له به‌غداد – 17/12/2009
بۆ سایتی مه‌وتنی
به پێی سه‌رچاوه‌کانی ئاسایش، به‌لای که‌مه‌وه 13 عێراقی کوژران و 90 ی دیکه‌ش بریندار بوون له زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی جیاوازدا سه‌ر له به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه (15 ی کانونی یه‌که‌م ) له به‌غدا و موسڵ و بێجی.
موقه‌ده‌م حسێن شاکر له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غداد وتی "سێ بۆمبی مینڕێژکراو له به‌غداد له ماوه‌ی که‌متر له 10 ده‌قیقه دا ته‌قینه‌وه."
هه‌ر سێ ته‌قینه‌وه‌که له ناوه‌ڕاستی به‌غداد، له نزیک ناوچه‌ی سه‌وز روویاندا.
حسێن وتی یه‌که‌م بۆمب، که به لای که‌مه‌وه یه‌ك که‌سی کوشت و پێنجی تری بریندار کرد، له‌ناو گه‌راجێکی ئۆتۆمبیل له ناوچه‌ی که‌ڕاده مریه‌مدا ته‌قیه‌وه. کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئێران و حکومه‌تی عێراق، هه‌روه‌ها چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێك، ئه‌م گه‌راجی ئۆتۆمبیله به‌کارده‌هێنن.
ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م 16 که‌سی بریندارکرد له نزیک بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ساڵحییه که به دیواری کۆنکریتی چوارده‌وری گیراوه و ته‌نها 200 مه‌تر له ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه دووره.
ته‌قینه‌وه‌ی سێیه‌م ئۆتۆمبیلێکی مینڕێژکراو بوو له نزیک چێشتخانه‌یه‌ک له که‌ڕاده مریه‌م ته‌قیه‌وه، کارمه‌ندانی ئاسایش و قوتابیان زیاتر ده‌چنه ئه‌و چێشتخانه‌یه. ته‌قینه‌وه‌که چوار که‌سی کوشت و 12 ی تری بریندار کرد.
حسێن وتی "ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌ر سێ ته‌قینه‌وه‌که به ڕیمۆت کۆنترۆڵ ئه‌نجام درابن پاش ئه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌کان خرابوونه ناو ئۆتۆمبیله‌کانه‌وه،" له‌کاتێکدا به‌دوری زانی ئۆتۆمبیله‌کان پڕ کرابووبن له ته‌قه‌مه‌نی، "له‌به‌رئه‌وه‌ی زه‌بری ته‌قینه‌وه‌کان لاواز بوو".
"محه‌مه‌د ئه‌لساعدی، به‌رپرشیک له پۆلیسی فریاگوزاری، وتی "ئێمه بڕوامان وایه ئامانج له ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ بریتی بووبێ له شپرزه‌کردنی حکومه‌ت. به هه‌رحاڵ، له‌وه‌دا شکستیان هێنا، چونکه هه‌ر چه‌ند سه‌عاتێك دوای ته‌قینه‌وه‌کان، ئه‌و شه‌قامانه‌ی که ته‌قینه‌وه‌کان تیادا ئه‌نجام درابوو دیسان کرانه‌وه و ژیان گه‌ڕایه‌وه بۆ باری ئاسایی خۆی."
ناوبراو وتی "ده‌ستکراوه به لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌کانی ئه‌و گه‌راجانه‌ی که ته‌قینه‌وه‌که‌ی لێ ئه‌نجام درا، هه‌روه‌ها لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ کارمه‌ندانی خاڵه‌کانی پشکنین له چوارده‌وری شوێنی ته‌قینه‌وه‌که ده‌کرێت."
محه‌ممه‌د ئه‌لشممه‌ری، جێگری پارێزگاری به‌غداد، به مه‌وتنی وت "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوویدا ته‌نها هه‌وڵێکی پووچ بوو له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه، ژیان له به‌غداد هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. ئێمه ده‌توانین بڵێین ئه‌وانه دوایین دڵۆپه ژه‌هری کینه‌ی خۆیان له دژی خه‌ڵکی بێ‌تاوان ڕشت".
هاوکات له موسڵ، کاپتن ئه‌حمه‌د ئه‌لشممه‌ری له ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له شاره‌که، وتی دوو ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراو له نزیک کڵێسه‌یه‌ک له خۆرئاوای شاره‌که ته‌قینه‌وه، شه‌ش که‌س کوژران و 50 ی تریش بریندار بوون.
ئه‌حمه‌د ئه‌لشممه‌ری وتی ئامانجی یه‌که‌م ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراو بریتی بوو له هێزێکی هاوبه‌شی سوپا و پۆلیس له نزیک کڵێسه‌ی مه‌ریه‌مانه له گه‌ڕه‌کی شیفا، کاتێك ژماره‌یه‌ك کریستیانی عێراقی خه‌ریکی ئاماده‌کاری بوون بۆ جه‌ژنی کریسمس.
کاتێك کوژراو و برینداره‌کانی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م ده‌گوێزرانه‌وه، ئۆتۆمبیلێکی تری مینڕێژکراو که له‌و نزیکه ڕاگیرابوو، ته‌قییه‌وه.
ئه‌حمه‌د ئه‌لشممه‌ری وتی "نیوه‌ی برینداره‌کان دوای چه‌ند سه‌عاتێکی که‌م له خه‌سته‌خانه ده‌رکران، برینه سوکه‌کانیان چاره‌سه‌ر کرا و پێویست نه‌بوو له خه‌سته‌خانه بمێننه‌وه."
دکتۆر جه‌میل عه‌بدولوه‌هاب له خه‌سته‌خانه‌ی زهور له ناوه‌ڕاستی موسڵ وتی "له‌ناو قوربانییه‌کاندا هه‌ندێك ئافره‌ت و منداڵی تێدابوو. هه‌ندێكیان به سه‌ختی به پارچه‌ی شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی بیناکان بریندار ببوون."
دوای هێرشه‌کان، هێزه‌کانی ئاسایش ڕێوشوێنی ئه‌منییان له شاره‌که‌دا زیاتر کرد بۆ به‌رگرتن له هێرشی تر، له‌ناویشیداا هه‌ندێك ڕێگه‌یان داخست و بۆ ماوه‌ی 6 سه‌عات "مه‌نع ته‌جه‌ول" ی ماشێن و ماتۆڕ ڕاگه‌یه‌ندرا.
له ڕووداوێکی تر دا به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه، شێخ سه‌عدون ئه‌لتورفه، سه‌رۆک عه‌شیره‌تێكی ناودار له شاری دۆره و کاندید بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی داهاتوو، له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له بێجی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، خۆی و پاسه‌وانه‌که‌ی کوژران و چه‌ند که‌سێكی تریش بریندار بوون.
هه‌یسه‌م ئه‌لدوری، به‌ڕێوه‌به‌ری خه‌سته‌خانه‌ی فریاکه‌وتنی گشتیی له تکریت، وتی به‌هؤی برینه‌کانت هێرشه‌که ئه‌لتورفه گیانی له‌ده‌ستدا.
هه‌یسه‌م وتی "دوو که‌سی تری مه‌ده‌نی، که یه‌کێکیان قوتابی بوو و بۆ چاره‌سه‌ر هێنرابوو، له هێرشه‌که‌دا بریندار بوون."
محه‌ممه‌د ته‌میم، په‌رله‌مانتارێك له‌سه‌ر لیستی جه‌بهه‌ی حواری نیشتمانیی عێراقی، وتی پێویسته هێزه‌کانی ئاسایش کاری زیاتر بکه‌ن بۆ ڕاگرتنی چالاکییه‌کانی گروپه چه‌کداره‌کان.
محه‌ممه‌د ته‌میم وتی په‌رله‌مانی عێراق "پێویسته بڕیاری گرنگ ده‌ربکات بۆ گۆڕینی هه‌ندێک فه‌رمانده‌ی ئاسایش، و کاروباری ئاسایش له به‌غداد ڕێک بخات."
وێنه: [محه‌ممه‌د ئه‌لقه‌یسی] پسپۆڕانی پزیشکی به دیارسه‌ری پیاوێکه‌وه‌ن که له هێرشه‌کانی سێشه‌ممه‌دا بریندار بووه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران