
CAPTION
ئێدوارد حه‌مید له به‌غداد – 21/12/2009
بۆ سایتی مه‌وتنی
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌کانی ئاوی عێراق سێشه‌ممه (15 ی کانونی یه‌که‌م) ڕایگه‌یاند که هێنده باران باریوه به‌شی پێویستییه‌کانی ئاودێری و کشتوکاڵی ئه‌م وه‌رزه بکات. له ئه‌نجامدا، عێراق ده‌توانێت پاره‌ی گه‌نم و جۆ بۆ خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه.
مه‌هدی زه‌ماد ئه‌لقه‌یسی، جێگری وه‌زیری سه‌رچاوه‌کانی ئاو، وتی "به‌رهه‌می ئه‌مساڵ به‌شێکی زۆری پێویستییه‌کانی وڵات دابین ده‌کات چونکه بارانێکی زۆره باریوه و سه‌رچاوه‌کانی ئاو گه‌شاونه‌ته‌وه."
مه‌هدی هه‌روه‌ها وتی زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم و جۆ پاره بۆ حکومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه "چونکه هاورده‌کردنی ئه‌م به‌روبومانه له وڵاتی تره‌وه، ڕاده‌گیرێت."
له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا، که‌رتی کشتوکاڵی عێراق له ئه‌نجامی وشکه‌ساڵییه‌وه زیانی پێکه‌وت و ئاستی خوێیاوی ڕوباره‌کانی دیجله و فورات به‌رزتر بۆوه، به تایبه‌ی له ناوچه‌کانی باشور. له‌به‌ر که‌میی ئاو، حکومه‌تی عێراق داوای له تورکیا، ئێران، و سوریا کرد بڕێک له‌و ئاوه به‌ربده‌نه‌وه که له به‌نداوه‌کانیان گلیان داوه‌ته‌وه بۆ پرکردنه‌وه‌ی پێویستییه‌کانی عێراق له ئاو.
سه‌رۆکی لیژنه‌ی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌کان له په‌رله‌مانی عێراق، مه‌حمود زه‌نون عه‌زاوی وتی ئاستی خوێیاوی ناو شه‌توڵعه‌ره‌ب ئێستا له نێوان 7000 به‌ش له ملیۆنێک و 11000 به‌ش له ملیۆنێکدایه.
مه‌حمود زه‌نون وتی "ئه‌م ئاستانه هی ئاوی ده‌ریاکانه، نه‌وه‌ك ئاوی روبار، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ڕودانی وشکبوونی ناوه‌ڕاستی فورات، و که‌می لێشاوی ئاو له باقی ناوچه‌کانی تری عێراقدا."
زه‌نون هه‌روه‌ها وتی "له ئێستادا، عێراق به ده‌ست ده‌گمه‌نی ئاوه‌وه ده‌ناڵێنێت که کاریگه‌رێکی سه‌ختی کردۆته سه‌ر جۆرایه‌تی کشتوکاڵ و ژیان لێره. ئه‌مه کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاوی هه‌بووه له‌سه‌ر ژینگه‌ش، وه‌ک دیارده‌ی ته‌سه‌حور، سه‌ره‌ڕای پیسبوونی ژینگه‌ش."
هێنده‌ی تریش بۆ قوڵبوونه‌وه‌ی گرفته‌که، ئه‌م خۆڵبارینه‌ی دوایی بووه‌ته مایه‌ی که‌مبوونه‌وه‌ی شوێنه چێندراو و سه‌وزه‌کانی عێراق و له ئه‌نجامیشدا به‌رهه‌می کشتوکاڵی له دانه‌وێڵه، که‌می کردۆته‌وه.
هاوکات، جه‌مال به‌تیخ، ئه‌ندام له لیژنه‌ی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاو، دڵئارامی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی که ئه‌مساڵ عێراق به‌قه‌د پێویست باران تێدا باریوه و وتی عێراق پێویستی به‌وه نییه به‌نداوی تر له‌سه‌ر دیجله و فورات دروست بکات.
"هێنده‌ی پێویست به‌نداو له عێراق هه‌یه، ته‌نانه‌ت زیاتره له‌وه‌ی که ئێمه بۆ هه‌ڵگرتنی ئاو به‌کاریده‌هێنین، که به بڕی 150 ملیار مه‌تر سێجا مه‌زه‌نده ده‌کرێت."
به گوێره‌ی وته‌ی جه‌مال به‌تیخ، به‌کارهێنانی ساڵانه‌ی راسته‌قینه‌ی ئاو له روباری فورات له تورکیا دا 13.64 ملیار مه‌تر سێجا، له سوریا دا 7.95 ملیار مه‌تر سێجا، و له عێراقدا 19 ملیار مه‌تر سێجایه.
جه‌مال وتی 1.3 ملیۆن دۆنم زه‌ویی له عێراقدا، بۆ چاندن نه‌گونجاوه. ئاماره‌کانی ئه‌م دواییه‌ی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که بڕی زه‌ویی کشتوکاڵی که چێندرابێت بریتی بووه له 48 ملیۆن دۆنم – ئه‌مه 27% ی کۆی وشکانییه له عێراقدا. به هه‌رحاڵ، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بۆ کشتوکاڵ به‌کارده‌هێنرێت که‌متره له 16 ملیۆن دۆنم، واته 33% ی کۆی گشتی زه‌وی چیندراو. نزیکه‌ی 86% ی زه‌وی چێندراو، واته 13.8 ملیۆن دۆنم، دانه‌وێڵه‌ی تیا چێندراوه.
وائیل عه‌بدوله‌تیف، ئه‌ندام له لیژنه‌ی کشتوکاڵ و ئاو و هۆره‌کان، وتی "کشتوکاڵ له عێراق پێویستی به که‌ره‌سته و به‌رنامه و ڕێوشوێنی مۆدێرنه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت شانبه‌شانی گه‌شه‌ی جیهان له بواری ته‌کنیک و ته‌کنه‌لۆجیادا هه‌نگاو بنێت."
مه‌حمود زه‌نون جه‌ختی له‌سه‌ر بایه‌خی کارگه‌سازی و ئیعلان له کشتوکاڵدا کردوه له‌گه‌ڵ سود وه‌رگرتن له پاشه‌ڕۆک.
مه‌حمود زه‌نون هه‌روه‌ها وتی وه‌به‌رهێنان پێویستی به هاندانه چونکه زۆر گرنگه بۆ ئاسایشی خۆراکی. وتی ئه‌م قه‌یرانه‌ی دوایی خۆراک له جیهاندا ئه‌وه‌ی پیشان داوه که ئه‌و که‌سانه‌ی خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی خۆراکیی خۆیان بوون، له ڕه‌وشێکی باشتر بوون به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پاره‌یان هه‌بوو، ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌مان له‌بیر نه‌چێت که ئاستی داواکاری زۆر به‌رزتر بوو له ئاستی دابین‌کراو.
ناوبراو وتی "سه‌رچاوه داراییه‌کان، ئه‌گه‌رچی فره‌ن، به‌ڵام یاریده‌ده‌ر نه‌بوون و به‌کارهێنانیان به پێوه‌ری ئابووریی نه‌بووه."
وێنه: [ئه‌زهه‌ر شه‌لال/گێتی ئیمیجس] جوتیارێکی عێراقی خه‌ریکی دروێنه‌ی گه‌نمه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران