
وێنه: [مه‌روان ئیبراهیم/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجس] زۆر له قوتابخانه‌كانى عێراق ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست نه‌بوونى كه‌رسته و پێداویستیه‌كان.
ئێدوارد حه‌مدی له به‌غدا -22/12/09
بۆ سایتی مه‌وتنی
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى عێراقى خدده‌یر خوزاعى وتى کاتى ئه‌وه هاتووه یاساى قه‌لاچۆكردنى گه‌نده‌ڵى دابنرێت و به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان سزا بدرێن.
له‌میانه‌ی كۆنفرانسێك كه له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى موفه‌تیشی گشتى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه رێكخرابوو له پێنجه‌شممه‌ى ڕابردوو رێكه‌وتى 17 كانونى یه‌كه‌م، وه‌زیرى په‌روه‌رده وتى "هه‌نگاوى ئێستا پێویستى به به‌هێز كردنى یاسایه‌كى دیاریكراو و توند هه‌یه كه له رێیه‌وه بتوانین سزاى به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان بده‌ین، به‌مه‌ش ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ى له‌ناو داموده‌زگاكانى حكومه‌تدا ته‌شه‌نه‌ى كردووه كه‌م ده‌بێته‌وه."
وتیشى نوسینگه‌ى گشتى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده سه‌ركه‌وتوو بووه له لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵى له‌ناو داموده‌زگاكانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كات و پاڵپشتى سنووردارى هه‌یه"
وتیشى "چه‌ند فاكته‌رێك پێویسته بۆ قه‌لاچۆكردنى گه‌نده‌ڵى كه ئه‌وانیش بریتین له: بوونی ده‌زگاى راگه‌یاندنى پیشه‌گه‌ر و راستگۆ، وه‌به‌رهێنان له‌بوارى راگه‌یاندنێک كه هه‌وڵبدات كلتورى راستگۆیى و ده‌ستپاكى بگوازێته‌وه و شه‌فافیه‌ت له بواری په‌روه‌رده‌دا فێری خه‌ڵك بكات، و په‌یوه‌ندى نێوان که‌رته جیاوازه‌کانی په‌روه‌رده باشتر بکات، له‌هه‌مانکاتدا پێویستیمان به داموده‌زگاى یاسایى و دادوه‌رى راستگۆ و كارمه‌ندى ده‌ستپاك هه‌یه."
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌م دواییه ره‌خنه‌ى زۆرى لێ‌گیرا له‌لایه‌ن لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى په‌رله‌مانى عێراق كه تیایدا ره‌خنه ئاراسته‌ى نوسینگه‌ى موفه‌تیشی گشتى و وه‌زیرى په‌روه‌ده كرا به‌وه‌ى رۆڵى ته‌واویان نه‌گێڕاوه له قه‌لاچۆكردنى گه‌نده‌ڵى دارایى و ئیدارى له ناو وه‌زاره‌تى په‌روه‌ده.
ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌روه‌رده له په‌رله‌مانى عێراقى به‌لقیس كۆلى ووتى "به‌داخه‌وه ئێمه هیچ ڕۆڵێكى ڕوون و ئاشكراى نووسینگه‌ى موفه‌تیشی گشتى له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌مان نه‌دیت له‌م چه‌ند ساڵه‌ى ڕابردوودا. سه‌ربارى ئه‌مه‌ش، هیچ هاوكاریه‌كمان نه‌دیت له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى موفه‌تیشی گشتى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانى عێراقى."
هه‌ندێك له‌م بوارانه‌ى كه‌وا پێویستى به چاكسازیه بریتیه له‌م داموده‌زگایانه‌ى كاتى چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ره تازه‌كانى وه‌زاره‌ت داده‌نێن له‌گه‌ڵ بوارى دروست كردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان.
به‌لقیس وتى "چه‌ندین قوتابخانه له‌م پارێزگایه‌دا هه‌ن كه په‌رتوك و قه‌ڵه‌م و پێداویستى تریان وه‌رنه‌گرتووه. له كاتێكدا ئێمه ده‌بینین ئه‌م په‌رتووك و پێداویستیانه‌ى له‌لایه‌ن چاپخانه‌كانى وه‌زاره‌تى په‌ره‌وه‌رده‌وه چاپكراون له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێنه‌وه بێ ئه‌وه‌ى لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌س بكرێت."
به‌ڵام موفه‌تیشی گشتی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده وتى كه سنوردارى سه‌رچاوه‌كانیان ته‌گه‌ره ده‌خاته به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانیان..
موفه‌تیشی گشتى په‌روه‌رده موزه‌فه‌ر یاسین سه‌عدون وتى "نوسینگه‌ى موفه‌تیشی گشتى كارمه‌ند و بودجه‌ى كه‌مى هه‌یه كه به‌شی راپه‌ڕاندنی هه‌موو کاره‌کانی ناکات."
موزه‌فه‌ر یاسین وتى نوسینگه‌كه‌ى 85 كارمه‌ندى هه‌یه كه ئه‌مه‌ش "به پێی پێویست نیه بۆ مامه‌ڵه كردنى له‌گه‌ڵ که‌یسی گه‌نده‌ڵیانه‌ی بۆ نوسینگه‌كه‌مان ده‌نێردرێن".
موزه‌فه‌ر وتى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان زیاتر له 560000 كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رى هه‌یه له 17000 قوتابخانه، و نوسینگه‌که‌ى به‌رپرسه له پشكنینى هه‌موو فایله‌كانى ئه‌م كارمه‌ندانه و هه‌موو پارێزگاكان.
نوسینگه‌ى موفه‌تیشی گشتى راسته‌خۆ راپۆرت بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى عێراقى به‌رزده‌کاته‌وه.
وێنه: [مه‌روان ئیبراهیم/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجس] زۆر له قوتابخانه‌كانى عێراق ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست نه‌بوونى كه‌رسته و پێداویستیه‌كان.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران