
وێنه: [فایل] يه‌كه‌م كۆنفرانس ده‌رباره‌ى ناردنى خوێن له رێگه‌ى ده‌مارى ده‌ستكرد له نه‌شته‌رگه‌رى دڵدا له شارى ناسريه به‌سترا له 17-18 ى كانونى يه‌كه‌م .2009
ئه‌حمه‌د مازن له زيقار --23/12/09
بۆ سایتی مه‌وتنی
باشترین پزيشكی نه‌شته‌گه‌رى دڵ له هه‌موو پارێزگاكانی عێراقه‌وه به‌شداريان كرد له‌يه‌كه‌م كۆنفرانسى زانستى ده‌رباره‌ى ناردنى خوێن له رێگه‌ى ده‌مارى ده‌ستكرد له نه‌شته‌رگه‌رى دڵدا، كه له ڕۆژى هه‌ينى رێكه‌وتى 18 ى كانونى يه‌كه‌م له شارى ناسريه کۆتایی هات.
مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانى كۆنفرانسه‌كه بريتى بوو له رۆشنبیرکردنی پزيشكه‌كانى نه‌شته‌رگه‌رى دڵ له‌باره‌ی نوێترين شێوازه‌كانى ئه‌نجامدانی نه‌شته‌گه‌رى دڵ و بۆ ئه‌وه‌ى دواترين زانيارى له‌م بواره‌ودا وه‌ربگرن.
به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ته‌ندروستى زيقار و كۆمه‌ڵه‌ى نه‌شته‌ر‌گه‌رانى دڵ و سينگی عێراقی كۆنفرانسه‌كه‌ى رێكخست. به‌رپرسانى حكومه‌ت و شاره‌زايانى ته‌ندورستى ئاماده‌ى كۆنفراسه‌كه بوون، له‌وانه‌ش جێگرى سه‌رۆكى عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدى و وه‌كيلى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌مير ئه‌لخوزاعى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ته‌ندروستى زيقار هادی به‌در ئه‌لره‌ياهى و پارێزگارى زيقار ته‌يب ئه‌لحه‌سه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى زيقار و لايه‌نى تر.
له وته‌كه‌يدا له ده‌سپێکی كۆنفرانسه‌كه، عادل عه‌بدولمه‌هدى وتى گرنگه ده‌ستكه‌وتى پزيشكیى ئاست به‌رز به‌ده‌ست بهێندرێت كه ببێته هۆى پێشكه‌وتنى بوارى پزيشكیى له عێراق.
عادل عه‌بدولمه‌هدى وتى "ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ريه زانستيه يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ گه‌يشتن به پێشكه‌وتنێكى راسته‌قينه له بوارى نه‌شته‌گه‌رى دڵ."
هه‌روه‌ها وتيشى "ئاره‌زويه‌كى راسته‌قينه هه‌يه بۆ به‌ستنى رێكه‌وتنى هاوبه‌شى كردن له‌نێوان سه‌نته‌ره‌كانى نه‌شته‌گه‌رى دڵ له عێراق و سه‌نته‌ره‌كانى هاوشێوه له فه‌ڕه‌نسا، كه به‌يه‌كێك له باش‌ترين وڵاتی ئه‌وروپا داده‌نرێت له بوارى نه‌شته‌گه‌رى دڵ. ئه‌م جۆره رێكه‌وتنه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى پزيشكه پسپۆره‌كانى ئێمه بتوانن له رێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه سه‌يرى نه‌شته‌رگه‌ريه‌كان بكه‌ن."
هادى به‌در ره‌ياهى وتى كۆنفرانسه‌كه "رۆڵێكى پۆزه‌تيڤ ده‌گێڕێت به‌هۆى پێداچوونه‌وه‌ى چه‌ندين لێكۆڵێنه‌وه‌ى زانستیى تايبه‌ت له‌سه‌ر نوێترین شێوازی نه‌شته‌رگه‌ریی دڵ و ته‌کنه‌لۆجیا سه‌رده‌مییه‌کان له‌م بواره‌دا. سه‌ربارى ئه‌مه‌ش، کۆنفرانسه‌که ده‌رفه‌تێكى نموونه‌يى بۆ شیكردنه‌وه‌ى رێگه‌كان به مه‌به‌ستى دڵنيابوون له پێشكه‌وتنى سه‌نته‌ره‌كانى نه‌شته‌گه‌رى دڵ، و بۆ سود وه‌رگرتن له ئه‌زمونى سه‌نته‌ره تايبه‌تيه‌كانى نه‌شته‌گه‌رى دڵ له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانى جيهاندا."
دكتۆر ئه‌حمه‌د خه‌فاجى، به‌رپرسى ناردنى خوێندن له‌رێگه‌ى ده‌مارى ده‌ستكرد له نه‌شته‌گه‌رى دڵ له پارێزگاى زيقار ووتى "ئه‌م كۆنفرانسه ئه‌نجامى پۆزه‌تيڤى ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستى كاره پزيشكيه‌كان چونكه چالاكیه جۆراوجۆره‌کانی كۆنفرانسه‌كه تيشکیان خسته سه‌ر دوا پێشكه‌وتنه پزيشكيه‌كان له‌م بواره‌دا."
پارێزگارى زيقار تاليب ئه‌لحه‌سه‌ن ستايشى هه‌وڵه‌كانى ئاماده‌كارانى كۆنفرانسه‌كه‌ى كرد. وتى كۆنفرانسه‌كه "لێهاتوويى و تواناى كارمه‌ندانى پزيشكى پارێزگاى زيقارمان بۆ ده‌رده‌خات له‌گه‌ڵ ئاره‌زوى ئه‌م كارمه‌ندانه بۆ په‌ره‌پێدانى ئاستى كاركردن له داموده‌زگا پزيشكيه‌كاندا."
هه‌روه‌ها پارێزگار ئاره‌زووى حكوومه‌تى ناوخۆى پارێزگاكه‌ى نیشاندا بۆ پاڵپشتى كردنى هه‌ر هه‌وڵێك كه بۆ يارمه‌تى هاوڵاتيان بێت ، به‌تايبه‌تى له‌م بوارانه‌ى كه‌وا راسته‌وخۆ په‌يوه‌ندى به ته‌ندروستيانه‌وه هه‌يه.
ژماره‌يه‌ك له ئاماده‌بووان وتيان يه‌كێك له ئامانجه‌كانى كۆنفرانسه‌كه بريتيه له به‌شدارى كردن له پێشكه‌وتنى سه‌نته‌ره تايبه‌تيه‌كانى نه‌شته‌رگه‌رى دڵ بۆ راكێشانی پزيشكه نه‌شته‌رگه‌ره‌كانى ئه‌وروپا و ئاسيا و وڵاتانى عه‌ره‌بى.
له كۆتايى كۆنفرانسه‌كه‌دا، به‌شداربووان ژماره‌يه‌ك ڕێنماييان ده‌ركرد كه به‌شێوه‌يه‌كى تايبه‌تى ته‌ركيزى ده‌كرده سه‌ر پێويستى به‌هێزكردنى هاوكارى له‌نێوان سه‌نته‌ره‌كانى تايبه‌تى نه‌شته‌گه‌رى دڵ له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى عێراق. هه‌روه‌ها بانگه‌وازێكيان ئاراسته‌ى وه‌زيرى ته‌ندروستى كرد بۆ ئه‌وه‌ى يارمه‌تى ته‌واو پێشكه‌شى سه‌نته‌ره‌كانى نه‌شته‌گه‌رى دڵ بكات له پارێزگاكان له‌ڕێی دابینکردنی ئامێرى پزيشكى مۆدێرن.
له كۆتايى كۆنفرانسه‌كه بڕوانامه‌ى رێزلێنان به‌خشرا به پسپۆره زانستيه‌كانى عێراق به مه‌به‌ستی نرخاندنى ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه.
له كاتى ئێستادا سێ سه‌نته‌رى نه‌شته‌گه‌رى دڵ له به‌غدا هه‌يه و سه‌نته‌رێكيش له ناسريه، له‌کا‌تێکدا چوار سه‌نته‌رى تر له‌ژێر جێبه‌جێ كردن دان له شارى موسڵ و نه‌جه‌ف و رومادى و به‌سره.
وێنه: [فایل] يه‌كه‌م كۆنفرانس ده‌رباره‌ی ناردنى خوێن له رێگه‌ى ده‌مارى ده‌ستكرد له نه‌شته‌رگه‌رى دڵدا له شارى ناسريه به‌سترا له 17-18 ى كانونى يه‌كه‌م .2009
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران