
وێنه: [سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی بزنسی عێراقی هانی بزنسمانه عێراقییه‌کان ده‌دات له ئاوه‌دانکردنه‌وه و پرۆژه‌ی نیشته‌جێکردندا وه‌به‌رهێنان بکه‌ن له عێراق.
فازیڵ عیسی له به‌غداد—23/12/2009
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئه‌نجومه‌نی بزنسی نیشتمانیی عێراق شه‌ممه (19 کانونی یه‌که‌م) یه‌که‌مین کۆنفرانسی خۆی ده‌ستپێکرد له‌به‌غدا بۆ تێڕوانین له بواره‌کانی وه‌به‌رهێنانی ئابوری له عێراقدا.
کۆنفرانسه‌که کرایه‌وه به ئاما‌ده‌بوونی سه‌رۆک وه‌زیران نوری مالیکی، وه‌زیری بازرگانی و وه‌زیری پیشه‌سازی، سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی، و ژماره‌یه‌ک بزنسمان و وه‌به‌رهێنه‌ری عێراقی.
ئه‌نجومه‌نه‌که له 2 ی کانونی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا له لایه‌ن بزنسمانه‌کانه‌وه له عێراق دامه‌زرا به مه‌به‌ستی "هاندانی که‌رتی تایبه‌ت و کۆتایی هێنان به په‌راوێزخستنی بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆی ببینێت له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراقدا،" به وته‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌که‌نه ئیبراهیم به‌غدادی.
به‌غدادی وتی "دیاریکردنی سروشتی په‌یوه‌ندی نێوان حکومه‌ت و که‌رتی تایبه‌ت یه‌کێکه له گرنگترین ئامانجه‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌که. ئێمه ده‌مانه‌وێت پڕۆژه‌ی گه‌وره له عێراق ئه‌نجام بدرێت له ڕێی هاوکاری له‌گه‌ڵ رێکخراوه نیوده‌وڵه‌تی و عه‌ره‌بییه‌کانی بزنسه‌وه."
له وته‌یه‌کدا که له ده‌سپێکی کۆنفرانسه‌که‌دا پێشکه‌ش کرا، مالیکی وتی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی بزنسی نیشتمانیی عێراقی"پرۆژه‌یه‌کی باشه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری (وڵات). هه‌روه‌ها هه‌نگاوێکه به ئاراسته‌ی دروستدا و نیشانه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤی ئابووری وڵاته."
مالیکی وتی "ئاراسته به‌ره‌و که‌رتی تایبه‌ت هه‌نگاوێکی داهێنه‌رانه‌یه بۆ چاکسازی سیاسی و ئابووری و پێشکه‌وتنێکی هه‌مه‌لایه‌نه."
مالیکی هه‌روه‌ها وتی نه‌توانراوه پێشتر کۆنفرانسه‌که ساز بکرێت له‌به‌ر ره‌وشی ئه‌منی، به‌ڵام ئێستا "ئه‌مه بانگهێشتێكه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی عێراقیان به‌جێهێشتووه که بگه‌ڕێنه‌وه و به‌شداریبکه‌ن له‌بوژانده‌نه‌وه‌ی ئابووری و بنیاتناننه‌وه."
هاوکات، وه‌زیری بازرگانی عێراق سه‌فائه‌لدین سافی له وته‌که‌یدا جه‌ختی کرده‌وه له بایه‌خی ئه‌ندامێتی ءێراق له رێکخراوی بازرگانیی جیهانی و پاراستنی به‌رهه‌مه‌کانی عێراق.
سه‌فائه‌لدین سافی له کۆنفرانسی حه‌وته‌می وه‌زیرانه‌ی ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانیدا به‌شداری کرد، که له 30 ی تشرینی دووه‌م تا 2 ی کانونی یه‌که‌م له جنێڤ سازکرا. له کۆنفرانسه‌که‌دا، تیشکی خسته سه‌ر پێویستیی عێراق به ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی.
سه‌فائه‌لدین وتی "عێراق وڵاتێکه له گه‌شه‌سه‌ندندایه و پێویستی به هاوکاری ته‌کنیکی، مه‌شق، و هاوکاریی بازرگانی، گه‌شه‌ی کارزانیه له بواری بازرگانی، و هه‌روه‌ها بۆ ژێرخان، به سوود وه‌رگرتن له ڕێککه‌وتننامه له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی، و به‌رفراوانکردنی مه‌ودای بازرگانی."
سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی سامی ئه‌لراجی وتی پلانی 5 ساڵه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که سێ لایه‌نی سه‌ره‌کی ده‌گرێته‌وه.
"یه‌که‌میان بریتییه له راوێژکاریی بیانی، دووه‌م، به‌شداریکردن له‌گه‌ڵ که‌رتی گشتی عێراق و که‌رتی تایبه‌تی عێراقی و بیانی، و سێیه‌م بریتییه له گه‌شه‌سه‌ندنی که‌رتی تایبه‌تی عێراقی له ڕێی وه‌به‌رهێنانه‌وه بۆ پشتگیری کۆمپانیای قه‌باره بچوک و مامناوه‌ندی."
سامی ئه‌لراجی هه‌روه‌ها باسی پرۆژه گه‌وره‌کانی بنیاتنانی یه‌که‌ی جێنشینیی کرد که ئێستا له هه‌موو پارێزگاکاندا ئه‌نجام ده‌درێن و وه‌به‌رهێنان ڕاده‌کێشن که یه‌که‌کانی "به‌گوێره‌ی چڕی دانیشتوان له شاره‌کاندا، دابه‌ش ده‌کرێن. ئامانجی سه‌ره‌کی له‌م پرۆژانه بریتییه له پشتگیری هاوڵاتیانی داهات مامناوه‌ندی و خوار ئه‌م ئاسته. پرۆژه‌ی تریش هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی داهاتیان سنوورداره و له ئاینده دا دێنه پێس."
سامی ئه‌لراجی، له باسی پلانێکدا بۆ گه‌شه‌دان به زه‌ویی کامپی ره‌شید له به‌غدا، وتی "له نیوه‌ی یه‌که‌می 2010 دا، ئێمه ده‌ست به وه‌به‌رهێنان ده‌که‌ین بۆ بنیاتنانی زیاتر له یه‌ک ملیۆن یه‌که‌ی نیشته‌جێکردن له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا."
به گوێره‌ی وته‌کانی سامی، ئه‌م پرۆژانه و ئه‌وانه‌ی تر بریتین له ئاراسته‌یه‌ك به‌ره‌و پێکهێنانی شه‌راکه‌ت له نێوان که‌رتی تایبه‌ت و که‌رتی گشتی، و به‌شداریکردن له‌لایه‌ن ئه دوو که‌رته‌وه. هه‌روه‌ها وتی پلانێك هه‌یه بۆ دروستکردنی بانکێکی راوێژکاری به به‌کارهێنانی سه‌رمایه‌ی چه‌سپاوی عێراقی و پێنج ملیار دۆلار به پشتگیری بانکی ناوه‌ندیی عێراق، و بانکه‌کانی ڕافیده‌ین، و ڕه‌شید.
وێنه: [سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی بزنسی عێراقی هانی بزنسمانه عێراقییه‌کان ده‌دات له ئاوه‌دانکردنه‌وه و پرۆژه‌ی نیشته‌جێکردندا وه‌به‌رهێنان بکه‌ن له عێراق.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران