
[عه‌لی سه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] بزنسمانێكی یابانی له کۆڕبه‌ندی بزنسی عێراق-یابان وێنه ده‌گرێت.
ئه‌دوارد حه‌مید و فازڵ عیسا له به‌غداد – 24/12/2009
بۆ سایتی مه‌وتنی
رۆژی یه‌کشه‌ممه (20 ی کانونی یه‌که‌م) سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری مالکی دووه‌مین کۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی بزنسی عێراق-یابانی به وتارێک کرده‌وه که تێیدا په‌یمانیدا وه‌به‌رهێنانه‌کانی یابان له عێراق بپارێزێت، و سیاسه‌تی وڵاته‌که‌ی بۆ هاندانی وه‌به‌رهێنان خسته روو.
مالکی جه‌ختی له به‌رزڕاگرننی بایه‌خی وه‌به‌رهێنه‌ران وکۆمپانیاکانی یابانی له بازاڕی عێراق دا کرده‌وه. هه‌روه‌ها داوای له کۆمپانیا یابانییه‌کان کرد په‌له بکه‌ن له جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه و بنیاتنان له عێراق دا "چونکه ئه‌مه پێویستییه‌کی زۆر به‌په‌له‌یه."
مالیکی وتی "گه‌یشتنی بزنسی یابان بۆ به‌غداد له‌م کاته‌دا په‌یامێکی پڕبایه‌خ بۆ ئه‌و تیرۆریستانه ره‌وانه ده‌کات که هه‌وڵده‌ده‌ن پرۆسه‌ی بنیاتنان و ئاوه‌دانکردنه‌وه له عێراقدا رابگرن به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه به‌مه‌به‌ستی ترساندنی کۆمپانیا بیانییه‌کان."
نوری مالیکی هه‌روه‌ها وتی "ئێمه له ماوه‌یه‌کی که‌مدا سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌مان به‌ده‌ست هێناوه". له‌هه‌مانکاتدا باسی زیاد بوونی داهاتی تاکی عێراقی کرد له 1800 دۆلاره‌وه له 2006 دا بۆ 4000 دۆلار له 2009 دا. به گوێره‌ی راپۆرتی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، پێده‌چێت ئابووریی عێراق گه‌شه بکات، و رێژه‌ی گه‌شه‌کردن رێی تێده‌چێت به بڕی 7% بێت له 2009 و بۆ پێنج ساڵی داهاتوو. ئه‌م ڕێژه‌یه به‌رزتره له ڕێژه‌کانی گه‌شه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌ی باکووری ئه‌فریقیا به بڕی 3.9%.
سه‌رۆک وه‌زیران هه‌روه‌ها وتی ده‌ستوری عیراقی هه‌ندێک گه‌ره‌نتی ده‌دات به وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی له عێراقدا.
وتی "یاسای هه‌موارکراوی وه‌به‌رهێنان سوودی ڕاسته‌قینه‌ی تێدایه بۆ کۆمپانیا بیانییه‌کان. ئه‌مانه بۆ ماوه‌ی 10 سال له باج و گمرکیان بووراون و ئازادن له گواستنه‌وه‌ی قازانجه‌کان. یاساکه هه‌روه‌ها مافی دامه‌زراندنی پسپۆڕی بیانی ده‌به‌خشێت به وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان، و گه‌ره‌نتی تێدایه بۆ مسۆگه‌رکردنی ده‌ستنه‌گرتن به‌سه‌ر ئه‌و خاکه‌دا که پڕۆژه‌که‌ی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت، و ته‌نانه‌ت بۆیان هه‌یه خاوه‌ندارێتی زه‌وییه‌که بۆ خۆیان بگوازنه‌وه."
به وته‌ی مالیکی، یابان "ده‌ستپێشخه‌ریی ئێجگار پڕبایه‌خی ئه‌نجام داوه که عێراق هه‌رگیز له بیری ناچێت، "وه‌ك ڕه‌وانه‌کردنی هێزێکی ئاسایش بۆ پارێزگای موسه‌ننا له باشووری عێراق دوای 2003 بۆ یارمه‌تیدانی پاراستنی پارێزگاکه و پشتگیری له ئابووری. یابان هه‌روه‌ها له بڕی 80% ی قه‌رزه‌کانی سه‌ر عێراق خۆش بووه، و 3.5 ملیار دۆلاری وه‌ك قه‌رزی په‌سه‌ندکار و به‌خشش دابین کردووه بۆ عێراق. یابان هه‌روه‌ها هاوکاریی ته‌کنیکی مه‌شقی بۆ هێزه عێراقییه‌کان دابین کردووه.
مالیکی وتی "حکومه‌تی عێراق به خۆشنوودییه‌کی مه‌زنه‌وه ده‌ڕوانێه به‌شداری یابان له بزنس، وه‌به‌رهێنان، و له کۆمپانیاکانی کۆڕبه‌ندیی بزنسی عێراقی-یابانی، که بۆ یه‌که‌م جاره له به‌غداد ساز بکرێت، ئه‌مه په‌یامێکی هانده‌ره بۆ هه‌موو وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی، پێیان ده‌ڵێت ڕێگه‌ی عێراق ئێستا کراوه‌یه."
به پێی ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیدا، قه‌رزداریی عێراق بۆ وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه. به گوێره‌ی سزا سه‌پێنراوه‌کان، پێویسته عێراق بڕی 5% له داهاته‌کانی نه‌وتی خۆی بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه ته‌رخان بکات، که زۆربه‌ی ده‌چێت بۆ کوێت له‌به‌ر له‌شکرکێشییه‌که‌ی عێراق له 1990 دا.
له کۆنفرانسه‌که‌دا، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانیی عێراق، سامی راجی، په‌یمانیدا هه‌ماهه‌نگی له ئاستێکی به‌رزدا له نێوان ده‌سته‌که‌ی و وه‌زاره‌تی ناوخۆدا بکرێت بۆ مسۆگه‌رکردنی ئاسایشی وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌کان و کارمه‌ندانی کۆمپانیا بیانییه‌کان.
هه‌روه‌ها باسی هه‌نگاوه ئاینده‌ییه‌کانی کرد به‌ره‌و وه‌به‌رهێنانی مه‌زنتر.
سامی راجی وتی "کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ساز ده‌کرێت له نێوان بزنسمانه عێراقی و یابانییه‌کان. ئێمه هیواداراین ئه‌م کۆبوونه‌وانه گه‌شه بسه‌نن و بکرێن به پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئه‌رێنی."
وه‌زیری کاره‌با که‌ریم وه‌حید که ئاماده‌ی بۆنه‌که بوو، وتی وه‌زاره‌ته‌که‌ی پێنج وێستگه‌ی کاره‌بای بۆ وه‌به‌رهێنان پێشکه‌ش کردووه، که ده‌که‌وێته پارێزگاکانی به‌غداد، نه‌جه‌ف، به‌سره و زیقاره‌وه.
که‌ریم وه‌حید هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌وه له‌وه‌ی پێویسته عێراق "هه‌موو ده‌رگاکانی به رووی وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان و خاوه‌نی کۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا بکاته‌وه بۆ سه‌رکه‌وتنی پرۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه."
ناوبراو وتی "پێویسته سه‌رنج و بایه‌خی به‌رده‌وام له کۆمپانیا و وه‌به‌رهێنانی بیانی یه‌کێك بێت له پێشه‌نگێتییه‌کانی حکومه‌تی ئێستا و هه‌ر حکومه‌تێکی تری ئایینده."
جێگری سه‌رۆکی فیدراسیۆنی بزنسی یابان واتاری فومیاکی وتی، "شاندی وه‌به‌رهێنانی یابانی به گه‌رمی له لایه‌نی عێراقه‌وه پێشوازی لێ‌کرا. لایه‌نی یابانی هیوا ده‌خوازێت کۆمپانیا یابانییه‌کان به گه‌رمی بێنه ناو عێراقه‌وه."
هه‌روه‌ها وتی "هه‌ل و بواری به‌رفراوان هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنان له عێراقدا، وه‌ك پیشه‌سازی، بازرگانی و نه‌وت. بزنسمانه‌کانی یابان سوورن له‌سه‌ر هاتن بۆ عێراق و به‌رفراوانکردنی دۆسیه‌ی وه‌به‌رهێنان."
شاندی ئابووری یابان دووشه‌ممه (21 ی کانونی یه‌که‌م) سه‌ردانی به‌سره‌یان کرد بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گروپه ناوخۆییه‌کان و ئاشنایی بوون به هه‌له‌کانی وه‌به‌رهێنان له پارێزگاکه‌دا.
وێنه: [عه‌لی سه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] بزنسمانێكی یابانی له کۆڕبه‌ندی بزنسی عێراق-یابان وێنه ده‌گرێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران