
]عه‌لی ئه‌لساعیدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ئه‌ندامانی فیرقه‌ی دژه تیرۆر به‌شێكی گرنگ بوون له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوو.
موحه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا-25/12/09
بۆ سایتی مه‌وتنی
هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق هه‌فته‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و ئه‌ندامانی چه‌ند گروپێكی تیرۆریستیان ده‌ستگیر كرد له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق له هێرشێکی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
ده‌ستگیر كردنی ئه‌م سه‌ركرده و ئه‌ندامانه گه‌وره‌ترین زیانه كه به‌ر گروپه تیرۆرستیه‌كانی عێراق ده‌كه‌وێت له‌دوای زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه شاری به‌غدای هاژاند.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیس له شاری موسڵ رایگه‌یاند كه‌وا سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراقی سه‌ر به رێكخراوی قاعیده ده‌ستگیرکراوه.
رائیدی پۆلیس له‌موسل عه‌بدوڵا ئه‌لشمه‌ری به مه‌وتنی وت "هێزه‌كانی كاردانه‌وه‌ی خێرای عێراقی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه پاڵپشتی ده‌كران ، توانیان هه‌ڵاتووی داواكاری ژماره یه‌ك له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیر بكه‌ن كه ناوی عه‌لی حوسێن حه‌سه‌نه. ئه‌و تاوانباره ده‌ستی هه‌بووه له ته‌قینه‌وه‌كانی ئۆتۆمۆبێلی بۆمبڕێژ كرا‌و و هێرش كردن به بۆمب و تیرۆركردنی هێزه‌كانی عێراقی و هاووڵاتیان."
شممه‌ری وتی ئه‌و داواكراوه دووشه‌مه (15 كانونی یه‌كه‌م) ده‌ستگیر كرا، و ده‌ستگیر كردنی له‌رێگه‌ی زانیاری هه‌واڵگری چڕه‌وه بووه كه تێیدا هێزه‌كانی عێراق توانای خۆیان سه‌لماند له كاركردن و شوێنکه‌وتنی زانیاری هه‌واڵگریی.
رائید عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌م تیرۆرسته ده‌ستگیركراوه ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كراوه تا كاتی بانگهێشت كردنی بۆ لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی.
وتیشی "گرتنی که‌سێکی داواکراوی گرنگ وه‌کو عه‌لی حسێن ره‌وشی ئاسایشی شاره‌که باشتر ده‌کات. له‌وانه‌یه ئێمه بتوانین زانیاری گرنگی زیاتر به‌ده‌ست بهێنین له‌م ده‌ستگیرکراوه ده‌رباره‌ی تۆڕه تیرۆرستیه‌که‌ی و هاوکارانی."
هاوكات مولازم حسێن ئه‌لكه‌راوی، ئه‌فسه‌ری پۆلیس له پارێزگای دیالا له باكووری به‌غدا، وتی هێزه‌كانی ئاسایش توانیان هه‌شت ئه‌ندامی داواکراوی رێكخراوی ئه‌لقاعیده ده‌ستگیر بكه‌ن له ئۆپه‌راسیۆنێك له گوندێكی نزیك میقدادیه له ئێواره‌ی شه‌ممه (19 كانونی یه‌كه‌م) ئه‌نجامدرا.
مولازم حسێن وتی "ئه‌م ده‌ستگیركردنه ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ و بێ هاوتایه كه ئاستی به‌رزی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی نیشان ده‌دات."
هه‌روه‌ها وتیشی هێزه‌كانی توانیان چوار كه‌سی تر ده‌ستگیر بكه‌ن که له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كان كاریان ده‌كرد له ئاماده‌كردن و چاندنی بۆمب..
مولازم حسێن وتیشی "چه‌ند زانیاریه‌كی نوێمان به‌ده‌ستكه‌وت له‌وانه‌ش چه‌ند فه‌رمانێك بۆ هێرش كردنی فراوان بۆ سه‌ر هاوڵاتیان و سه‌نته‌ره‌كانی پۆلیس و ئاسایش له شارۆچكه‌ی ئه‌لعروبه و ئه‌لنور و شاری میقدادیه،"
هه‌روه‌ها چوار ئه‌ندامی "لیوای رۆژی به‌ڵیندراو" له‌نێوان ده‌ستگیراوه‌كاندا بوون كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستگیر كران.
قاسم عه‌تا، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، به مه‌وتنی وت "لیوای ڕۆژی به‌ڵێندراو گروپێكی تیرۆریستیه كه پرۆسه‌ی سیاسی و ئاسایشی عێراق ده‌كاته ئامانج. ئه‌م گروپه زه‌برێكی كوشنده‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقیه‌وه پێكه‌وت، به‌شێویه‌ك ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌م گروپه ده‌ستگیركران به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی هه‌واڵگریی له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی موحمه‌د ئه‌لعه‌سكه‌ری له لێدوانێکدا بۆ مه‌وتنیدا وتی هێزه‌كانی عێراق به پاڵپشتیی چه‌ندین تیمی راوێژكاری هێزه‌كانی ئه‌مریكا، هێرشیان كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ك كه گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرا شوێنی سه‌ركرده‌ی لیوای ڕۆژی به‌ڵێندراو بێت كه "به‌یه‌كێك له پلاندانه‌رانی سه‌ره‌کی و که‌سێکی گرنگ داده‌نرێت له ژماره‌یه‌ك هێرشی تیرۆرستی كه له عێراق ئه‌نجامدراون، به تایبه‌تی له شاری به‌غدا. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه زۆر به خێرایی ئه‌نجامدرا و سه‌ربازه‌كان توانیان سه‌ركرده‌ی ئه‌م گروپه تیرۆرستیه و یه‌كێك له یاریده‌ده‌رانی ده‌ستگیر بكه‌ن."
هاوكات، تیرۆریسته داواكراوه‌کانی تری سه‌ر به‌هه‌مان گروپیش له هه‌مان ڕۆژ له باكوری به‌غدا ده‌ستگیر كران.
عه‌سكه‌ری وتی "هیوادارین ده‌ستگیرکردنی سه‌ركرده‌ی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كان ببێته هۆی باشتر بوونی ره‌وشی ئاسایش، به‌تایبه‌تی پێش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق."
سوپای ئه‌مریكی له لێداوانێكدا كه ده‌ست ئاژانسی مه‌وتنی كه‌وتووه راگه‌یاندووه كه‌وا هێزه‌كانی عێراق به پاڵپشتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا توانیان سه‌ركرده‌یه‌كی میلیشیای جه‌یشی مه‌هدی ده‌ستگیر بكه‌ن كه ده‌ستی هه‌بووه له ڕفاندن و كوشتی هاوڵاتیان له شاری دیاله.
لێدوانه‌كه ده‌ڵێت "تیرۆریسته‌كه ناوی عه‌قیل جابر ئه‌لته‌میمیه، که به‌پێی یاداشتێكی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌وه له‌لایه‌ن دادگای كه‌رخ له به‌غدا ده‌رچوو بوو ده‌ستگیرکرا". هه‌روه‌ها لێدوانه‌كه ده‌ڵێت كه‌سی ده‌ستگیركراو سه‌ركرده‌ی شانه‌یه‌كی تیرۆریستی بووه كه‌كاری بریتیی بووه له چاندنی بۆمب.
سه‌باره‌ت به‌م ده‌ستگیركردنانه‌ی دوایی، سه‌لاح مه‌شعان، ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراقی له شاری به‌غدا له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌وتنی وتی "ژماره‌یه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له ماوه‌ی پێنج رۆژی ڕابردوودا ده‌ستگیر كراون 25 كه‌سه. ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی تره كه به‌ده‌ست نه‌ده‌هێندرا به‌بێ زانیاری هه‌واڵگریی پێشوه‌خت و هاریكاری هاوڵاتیان."
سه‌لاح مه‌شعان وتیشی "دیاره هێزه‌كانی عێراق له حاله‌تی به‌رگریکه‌ره‌وه گۆڕاون بۆ حاله‌تی هێرشبه‌ر، و زانیاری ورد به‌كار ده‌هێنن كه یارمه‌تیان ده‌دات له زووتر ڕیشه‌كێش كردنی سه‌ركرده‌كانی گروپه تیرۆریستی و چه‌كداره‌كان له عێراق."
وێنه: [عه‌لی ئه‌لساعیدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ئه‌ندامانی فیرقه‌ی دژه تیرۆر به‌شێكی گرنگ بوون له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوو.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران