
[موسته‌فا ئه‌حمه‌د/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز[ حكومه‌تى عێراقى به‌ڵێنیداوه كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه كه‌مبكاته‌وه.
ئێدوارد حه‌مید له به‌غدا -27/12/09
بۆ سایتی مه‌وتنی
لیژنه‌ى باڵاى ئاوى خواردنه‌وه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تى ئه‌نجامدا دوووشه‌ممه (21 كانونى یه‌كه‌م) بۆ پێشنیاركردنى چه‌ند رێنماییه‌ك سه‌باره‌ت به باشتركردنى جۆرى ئاوى خواردنه‌وه له عێراق.
لیژنه‌ى باڵاى ئاوى خواردنه‌وه كه راسته‌وخۆ سه‌ربه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه، چه‌ند راپۆرتێكى به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه باس له راده‌ى پیسی ئاوى خواردنه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له به‌غدا و پارێزگاكانى تر به‌كارده‌هێندرێت.
سه‌رۆكى لیژنه‌كه، سامر ئه‌لغه‌دبان له میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتى "ژماره و ئاماره‌كان بوونى ئاستێكى راده‌به‌ده‌رى قورقشم و جیوه له ناو ئاوى خواردنه‌وه‌ی هه‌ندێك ناوچه نیشان ده‌ده‌ن".
به‌گوێره‌ی غه‌دبان راپۆرته‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و وه‌زاره‌تى ژینگه ئاماده‌كرابوون.
غه‌دبان وتی "راپۆرته‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که جیاوازی هه‌یه له به‌رهه‌مهێنانى ئاوى خواردنه‌وه له هه‌ندێك كارگه و وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانى ئاو، له‌گه‌ڵ به‌كارنه‌هێنانى ئاستى پێویست له‌مادده‌ى كلۆر و كێشه‌كانى تر‌ى تایبه‌ت به جێبه‌جێ كردنى ئه‌ركه‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌ندێک له كارگه‌كان".
هه‌ندێك شوێن، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له سه‌نته‌رى پارێزگاكانه‌وه دوورن، ئاوى خواردنه‌وه‌یان نیه. له ئه‌نجامى ئه‌مه‌ش خه‌ڵكى ئه‌م شوێنانه پشت ده‌به‌ستن به تانكه‌رى ئاو بۆ دابین كردنى ئاو بۆ پێداویستی ڕۆژانه‌یان. به‌ڵام زۆربه‌ى جار ئه‌م تانكه‌رانه مه‌رجه‌كانى ته‌ندروستى تێیاندا ده‌سته‌به‌ر نابێت.
جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق نافع ئه‌لعیساوى که ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو و وتى پیسبوون به هۆی بۆریه كۆن و داڕزاوه‌کانه‌وه رووده‌دات، له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ نه‌كردنى ئاستى پێویستى مادده‌ى كلۆر له‌گه‌ڵ ئاو و نه‌بوونى پاره‌ى پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
رافع ئه‌لعیساوى وتى "ئه‌و پاره‌یه‌ی ته‌رخانكراوه له بودجه‌ى ساڵى 2010 به پیێ پێویست نیه بۆ ته‌واو كردنى پڕۆژه‌كانى ئاو ". وتیشى "بڕى پاره‌ی ته‌رخانكراو زۆر به‌زه‌حمه‌ت به‌شى پڕۆژه‌كانى ئێستا ده‌كات".
قایمقامى به‌غدا، سابر ئه‌لعیساوی، گله‌یى له خه‌ڵك كرد به‌وه‌ى تۆڕه‌كانى ئاوى خواردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى به‌كار ده‌هێنن كه به‌مه‌ش به‌شێك له به‌رپرسیارێتى پیس بوونى ئاو ده‌كه‌وێته سه‌ر شانیان".
عیساوى وتى "قایمقامیه‌تى به‌غدا بۆ هه‌ر كارگه‌یه‌كى ئاوى خواردنه‌وه ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكى دیاریکردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئاو له‌م کارگه‌یه وه‌رگرن. هه‌رچه‌نده ئێمه سه‌رمان سوڕما به بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له خێزانه‌کان له هه‌ندێك شوێن كه زیاتر بوو له ژماره‌ى راسته‌قینه" . وتیشى "هه‌روه‌ها خه‌ڵك ئاوى خواردنه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى راكێشاوه له رێگه‌ى كونكردنى بۆریه‌كانى ئاو. ئێمه ده‌ڵێن بردنى ئاو به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى و دوو جار تۆمار كردنى ناوى ماڵه‌كان له هه‌ندێك شوێن هۆى سه‌ره‌كى كه‌مى ئاوى خواردنه‌وه‌یه."
لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه له په‌رله‌مانى عێراقى جه‌ختی كرده‌وه که له نزیكه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و راپۆرتانه كردووه که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و وه‌زاره‌تى ژینگه و شاره‌وانى ده‌رباره‌ی ئاوى خواردنه‌وه به‌رز كراونه‌ته‌وه.
نه‌وزاد سالح ،ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه، وتى "لیژنه‌كه‌یان به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ هه‌موو ئه‌م راپۆرتانه ده‌كات که له‌لایه‌ن ده‌زگاكانى كۆنتڕۆڵ كردنى ئاوى خاوێن و ئاستى پیس بوونى ئاو به‌ده‌ستیان ده‌گات" . وتیشى "به‌شێك له به‌رپرسیارێتى پیسبوونى ئاو ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى هاووڵاتیان، له‌كاتێکتدا به‌رپرسانى وێستگه‌كانى ئاوى خواردنه‌وه به‌شه‌كه‌ى تر‌ى به‌رسیارێتیه‌که هه‌ڵده‌گرن".
وتیشى "فاكته‌رى دووه‌م بۆ پیسبوونى ئاو له‌وانه‌یه ئه‌و به‌رپرسانه بن که وێستگه‌كانى ئاوى خواردنه‌وه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، چونكه هه‌ندێكیان ئه‌زمونى ته‌واویان نیه. هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه هه‌ندێك جار كلۆر به‌رده‌ست نه‌بێت و هه‌ندێك جاریش هه‌بێت، به‌ڵام بۆ به‌كارهێنان ناشێت".
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه، لیژنه‌ى باڵاى ئاوى خواردنه‌وه هه‌ندێك رێنمایى ده‌ركرد بۆ حكومه‌تى عێراقى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى باشتر كردنى جۆرى ئاوى خواردنه‌وه و زیاد كردنى بڕى ئاوى خواردنه‌وه و ده‌سته‌به‌ر كردنى بۆ هه‌موو هاووڵاتیان.
ئه‌م رێنماییانه بریتین له: زیاتر پابه‌ند بوون به یاسا و رێسا و رێنمایى له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ئاوى خواردنه‌وه و به‌رده‌وام نوێکردنه‌وه‌یان؛ ده‌ركردنى یاساى نوێ بۆ رێگرتن له هاوڵاتیان له به‌كارهێنانى بۆریه‌كانى ئاوى خواردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى؛ پێداچوونه‌وه‌ى نرخى ئاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌فیڕۆدان و به‌كارهێنانى ئاو به‌شێوه‌یه‌كى نه‌شیاو و ئاماده‌كردنى چه‌ند پلانێك بۆ گۆڕینى بۆریه کۆنه‌کانی ئاو و چاكردنه‌وه‌ى شكاویه‌كان و به‌رفراوانکردنی تۆری ئاو و ته‌رخانكردنى پاره‌ى پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنى ئه‌م پلانانه و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیارى هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى گونجاو ئاو به‌كاربهێنن.
وێنه: [موسته‌فا ئه‌حمه‌د/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] حكومه‌تى عێراقى به‌ڵێنیداوه كێشه‌ى ئاوى خواردنه‌وه كه‌مبكاته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران