
وێنه: [عیسام سودانی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجس] ئێستا هێزه‌کانی عێراق کۆنترۆڵی ئه‌و بیره نه‌وته ده‌که‌ن که ناکۆکی له‌سه‌ره.
23/12/09محه‌ممه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غداد
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌رپرسانی عێراق ده‌ڵێن، هێزه‌کانی ئێران له‌و کێڵگه‌ی نه‌وته کشانه‌وه که هه‌ینی رابردوو داگیریان کردبوو، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر خاکی عێراقن.
وته‌بێژی حکومه‌تی عێراق عه‌لی ده‌باغ یه‌کشه‌ممه (20 ی کانونی یه‌که‌م) به مه‌وتنی وت "هێزه‌کانی ئێران ئێواره‌ی شه‌ممه دره‌نگانێک له بیری-4 کشانه‌وه و چوونه دووری 50 مه‌تر لێی و ئاڵای ئێرانیان له‌سه‌ر شوێنه‌که لابرد."
هێزه‌کانی ئێران ده‌ستیان گرتبوو به‌سه‌ر کێڵگه‌ی نه‌وتی فه‌ککه دا، له‌به‌رئه‌وی گوایه ده‌که‌وێته ناو خاکی ئێرانه‌وه. هه‌روه‌ها ئاڵای ئێرانیان له‌سه‌ر بیره‌که به‌رز کرد بۆوه، وه‌ک نیشانه‌یه‌ک بۆ خاوه‌ندارێتی خاکه‌که.
عه‌لی ده‌باغ وتی "حکومه‌تی عێراق نامه‌یه‌کی فه‌رمی بۆ تاران نارد و تێیدا رایگه‌یاند که پشتگیری له کاری لیژنه هاوبه‌شه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌کات بۆ داڕشتنی سنووری دانپێدانراو،"
عه‌لی ده‌باغ داوای له حکومه‌تی ئێران کرد هێزه‌کانی خۆی به ته‌واوه‌تی له ناوچه‌که بکێشێته‌وه و ڕه‌وشی ناوچه‌که بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ڕه‌وشی جارانی پێش ئه‌و کاته‌ی سه‌ربازه ئێرانییه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ر بیره‌که‌دا گرت، له‌کاتێکتدا ره‌تی کرده‌وه بیره‌که بکه‌وێته ناو خاکی ئێرانه‌وه.
عه‌لی ده‌باغ وتی "به‌غداد به‌ڵگه‌نامه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی لایه که جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه بیری ژ.4 له فه‌ککه به‌شێكه له سه‌روه‌ریی عێراق به گوێره‌ی رێککه‌وتننامه‌ی جه‌زائر که له 1975 دا له نێوان دوو وڵاته‌که دا ئیمزا کراوه،"
حوسێن موراد، ئه‌ندازیار له کۆمپانیای نه‌وتی باشوور، له چاوپێکه‌وتنێكدا به مه‌وتنی وت سه‌دان سه‌ربازی ئێرانی، به پشتیوانی تانک و ماشێنی زرێپۆش، رۆژی هه‌ینی هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر بیره‌که، ئاڵای عێراقیان له‌سه‌ر تاوه‌ری یه‌که‌می بیره‌که داگرت و ئاڵای ئێرانیان له‌بری هه‌ڵکرد.
حوسێن موراد وتی "به هه‌رحاڵ، ئه‌م به‌یانییه (یه‌کشه‌ممه)، ئێمه سه‌رسام بووین که هێزه‌کان پاشه‌کشه‌یان کرده‌وه، پێده‌چێت به‌شه‌و کشابنه‌وه. هه‌ندێك بڕگه و نووسینی دوژمنکارانه‌یان له دوای خۆیان به‌جێهێشتووه، و ئاڵاکه‌ی عێراقیشیان دڕاندووه. کارمه‌ندان و ئه‌ندازیارانی نه‌وتی عێراق دوای 9 ی به‌یانی یه‌کشه‌ممه گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر بیره‌که."
کارمه‌ندانی عێراقی به پشتگیری که‌تیبه‌یه‌کی سوپای عێراقی، که له‌و ناوه بڵاوبوونه‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ بیره‌که.
عومه‌ر جبوری، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی عه‌ره‌بی، به مه‌وتنی وت "ئه‌مرۆ داوا له حکومه‌ت ده‌که‌ین باڵیۆزی ئێران له به‌غداد ده‌ربکات و باڵیۆزمان له تاران بکێشنه‌وه له ده‌ره‌نجامی داگیرکردنی بیره نه‌وته‌که و پێشێلکردنی سه‌روه‌ریی عێراق."
عومه‌ر وتی "داگیرکردنی بیره‌که له لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌شێکه له زنجیره‌یه‌کی درێژ له ده‌ستێوه‌ردانی سلبی له کاروباری عیراق،"
په‌رله‌مانتار ره‌شید عه‌زاوی، ئه‌ندامی جه‌بهه‌ی ته‌وافقی عێراقی، وتی په‌رله‌مان دانیشتنێکی نائاسایی ساز ده‌کات بۆ تاوتوێی دوایین ده‌ستدرێژییه‌کانی ئێران. سه‌رۆک وه‌زیران نوری مالیکی و وه‌زیری ده‌ره‌وه هوشیار زێباری بانگهێشت ده‌کرێن بۆ کۆبوونه‌وه‌که بۆ گتنه‌به‌ری کردنی به‌رسڤێكی به‌هێز بۆ ئێرانییه‌کان.
ڕه‌شید عه‌زاوی داوای له حکومه‌تی عێراق کرد سکاڵایه‌ک به‌رز بکاته‌وه بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان "و داوا له ئێران بکرێت به ته‌واوه‌تی، نه‌وه‌ک ته‌نها به‌شێکی هێزه‌کانی، له خاکی عێراق بکشێنێته‌وه." هه‌روه‌ها سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی ئێران خۆی ده‌کات به خاوه‌نی ئه‌و بیرانه و پرسیاری کرد بۆچی حکومه‌تی ئێران به فه‌رمی له 1970 دا داوای نه‌کرد کاتێک که بیره‌که دۆزرایه‌وه.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، به مه‌وتنی وت بیره‌که ده‌که‌وێته ناو سنوری عێراقه‌وه. له‌ماوه‌ی یه‌که‌مین خولی گرێبه‌ستسازیدا خرایه پێش بۆ وه‌به‌رهێنان، که له مانگی تشرینی دووه‌مدا ساز کرا.
عاسم جیهاد وتی "بیره‌که به‌شێکه له سێ کێڵگه‌ی نه‌وت له ناوچه‌که‌دا، و بڕی عه‌مبارکراوی نه‌وته‌که‌ی مه‌زه‌نده ده‌کرێت زیاتر بێت له 1.55 ملیۆن به‌رمیل.
ده‌که‌وێته خۆرهه‌لاتی شاری عه‌مماره‌وه، 305 کم باشوری به‌غداد."
وێنه: [عیسام سودانی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجس] ئێستا هێزه‌کانی عێراق کۆنترۆڵی ئه‌و بیره نه‌وته ده‌که‌ن که ناکۆکی له‌سه‌ره.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران