
وێنه: [کریس هۆندرۆس/گێتی ئیمیجز] دیوارێك له پۆسته‌ری هه‌ڵمه‌ت کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له به‌غداد.
به‌ره‌کات ئه‌حمه‌د – 31/12/2009
بۆ سایتی مه‌وتنی
له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌کیه‌ی عێراق و ئاماده‌کاری پارته سیاسییه‌کان بۆ ده‌ستکردن به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، کۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان بڕیارێکی ده‌رکرد سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر به دیواره‌کانی به‌غداده‌وه.
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری، سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵا، وتی "بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی پۆسته‌ری هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه ده‌رکراوه تا هه‌ڵمه‌ته‌کانی پارته سیاسییه‌کان به شێوه‌یه‌ک ڕێکبخرێت که جوانی به‌غداد وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه." سه‌دان هه‌زار پۆسته‌ری هه‌ڵبژاردن، که له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2005 و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا له سه‌ره‌تای ئه‌مسالدا به دیواره‌کانه‌وه هه‌ڵواسراون، پێویسته به گوێره‌ی رێنماییه‌کانی کۆمیسیۆن، لێ بکرێنه‌وه.
حه‌یده‌ری وتی بڕیاره‌که دوابه‌دوای رێکه‌وتنێک دێت له نێوان کۆمیسیۆن و شاره‌وانی به‌غداد پێش چه‌ند رۆژێک له‌سه‌رهه‌ندێك رێوشوێن.
ناوبراو وتی "کۆمیسیۆن رێوشوێن ده‌گرێته به‌ر له به‌رامبه‌ر هه‌ر گروپێکی سیاسی ئه‌گه‌ر پۆسته‌ری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به دیواره‌کاندا هه‌ڵبواسن، ئه‌م کارانه ره‌نگه بگاته ئاستی بێبه‌شکردنی گروپه‌که له به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا."
حه‌کیم عه‌بدولزه‌هره، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان له شاره‌وانی به‌غداد، وتی "شاره‌وانی له چوار ساڵی رابردوودا کاری ده‌کرد بۆ لێکردنه‌وه‌ی پۆسته‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، مه‌زه‌نده ده‌کرێت سه‌دان هه‌زار پۆسته‌ر به دیواره‌کانه‌وه بن. چونکه به زه‌حمه‌ت لێده‌کرێنه‌وه و پێویستیان به‌کاتێکی زۆره تا به‌یه‌کجاره‌کی لێده‌بنه‌وه."
حه‌کیم هه‌روه‌ها وتی شاره‌وانی هێزی خۆی چڕکردۆته‌وه بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌ڵواسینی پۆسته‌ر له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا، و تۆمارکردنی ناوی ئه‌و قه‌وارانه‌ی پۆسته‌ری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به دیواره‌کانه‌وه هه‌ڵده‌واسن، و به‌رزکردنه‌وه‌ی راپۆرت بۆ کۆمیسیۆن بۆ سه‌پاندنی سزای پێویست.
شاره‌وانی هه‌روه‌ها داوا له گروپه سیاسییه‌کان ده‌کات شێوازی نوێی هه‌ڵمه‌تکردن به‌کاربهێنن که نه‌بێته مایه‌ی له‌که‌دارکردنی جوانیی به‌غداد، به‌ڵکو وێنه‌یه‌کی شارستانی ببه‌خشێت وه‌ك شێوازه‌کانی هه‌ڵمه‌ت له وڵاته گه‌شه‌سه‌ندووه‌کان دا.
زافرعانی، سه‌رۆکی فراکسیۆنی به‌ره‌ی ته‌وافوقی عێراق له په‌رله‌مانی عێراقی، وتی بڕیاره‌که‌ی کۆمسیۆن هه‌نگاوێکی پڕبایه‌خه به‌ره‌و چاکترکردنی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن.
زافر عانی وتی "بڕیاره‌که ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن زیاتر ڕێکوپێك و کارا بن له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا. پێویسته بڕیاره‌که به‌سه‌رهه‌موو پارته‌کاندا، ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدان یان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن، پیاده بکرێت، به شێوه‌یه‌ک که هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موو پارته‌کان زیاتر هاوسه‌نگی به خۆیه‌وه ببینێت."
هاوکات، عه‌بدولهادی حه‌سه‌نی، ئه‌ندامی په‌رله‌مان و یه‌كێك له رابه‌رانی حزبی ده‌عوه، وتی بڕیاره‌که‌ی کۆمیسیۆن "هه‌نگاوێکی گرنگه به‌ره‌و دروستکردنی که‌شێكی ئیجابی بۆ پێشبڕکێی نێوان پارته سیاسییه‌کان له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا."
ناوبراو داوای له قه‌واره سیاسییه‌کان کرد پابه‌ند بن به رێنماییه‌کانی کۆمیسیۆنه‌وه و "که‌شێکی پڕده‌مه‌قاڵه دروست نه‌که‌ن له نێوان گروپه سیاسییه‌کاندا، چونکه ئه‌م جۆره بابه‌تانه خزمه‌تی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی هیچ پارتێکی سیاسی ناکه‌ن."
یاسادانه‌رعا‌لییه نسه‌ییف له فراکسیۆنی نیشتمانیی عێراق وتی، "بڕیاره‌که پێویستی به یاسایه‌کی په‌رله‌مانی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو پارته سیاسییه‌کاندا بسه‌پێنرێت."
هه‌روه‌ها وتی پێویسته په‌رله‌مان یاسای تریش تێپه‌ڕێنێت بۆ رێکخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، وه‌ك یاسای ئاکاری هه‌ڵبژاردن، که په‌رله‌مانی عێراقی لێکۆڵینه‌وه‌ی کردووه، "بۆ جه‌ختکردنه‌وه له روونه‌دانی هیچ پێشێلکارییه‌ک له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا."
هاوکات، مه‌حمود عوسمان، په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستانی، وتی "پیاده‌کردنی ئه‌م بڕیاره پێویستی به هاوکاریی ته‌واوی هه‌موو گروپه سیاسییه‌کان و حکومه‌تی عێراقه، بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا بسه‌پێنرێت. بڕیاره‌که پڕبایه‌خه بۆ دروستکردنی که‌شێكی ئه‌رێنی بۆ کێبڕکێی هه‌ڵبژاردن به بێ شێواندنی دیواره‌کانی ده‌زگا تایبه‌تی و گشتییه‌کان و ماڵی هاوڵاتیان به پۆسته‌ر."
وێنه: [کریس هۆندرۆس/گێتی ئیمیجز] دیوارێك له پۆسته‌ری هه‌ڵمه‌ت کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له به‌غداد.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران