
وێنه: [عه‌لی سه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] قایمقامی به‌غداد سابیر عیساوی پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سه‌وزی بۆ پایته‌خت راگه‌یاند.
ئێدوارد حه‌مید له به‌غداد –31/12/2009
بۆ سایتی مه‌وتنی
شاره‌وانی به‌غداد دووشه‌ممه (28 کانونی یه‌که‌م) رایگه‌یاند پڕۆژه‌ی "پشتوێنی سه‌وز" ده‌خاته دووتوێی پلانی 2010 ی به‌غداده‌وه. پشتوێنه سه‌وزه‌که چوارده‌وری پایته‌خت ده‌دات، و به‌رپرسان هیوادارن ببێته مایه‌ی چاکترکردنی ژینگه و راکێشانی وه‌به‌رهێنان.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له به‌شی نه‌مام و پارک، قایمقامی به‌غداد سابر عیساوی وتی "بایه‌خی ئه‌و پشتوێنه سه‌وزه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی ئایینده ده‌ست پێده‌کات بریتییه له دروستکردنی په‌رژینێک له‌دژی ته‌پوتۆز و ره‌شه‌با و درێژبوونه‌وه‌ی بیابان، نزمکردنه‌وه‌ی گه‌رمی، فێنککردنه‌وه‌ی هه‌وا، هه‌ڵمژینی دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن که له سووته‌مه‌نی کارگه و ناوچه پیشه‌سازییه‌کانه‌وه دروست ده‌بێت."
سابرعیساوی ئه‌وه‌ی رونکرده‌وه که پشتوێنه سه‌وزه‌که هه‌روه‌ها ده‌بێته مایه‌ی دروستکردنی پارک و سنوردارکردنی به‌رفراوانبوونی ئاسۆیی گه‌ڕه‌که‌کانی به‌غداد.
ناوبراو وتی "هه‌روه‌ها شوێنێک ده‌بێت بۆکات به‌سه‌ربردن و شوێنی گه‌شتیاری که هانی وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان ده‌دات پرۆژه‌ی گونجاو له‌گه‌ڵ سروشتی ژینگه‌یی پشتوێنه سه‌وزه‌که بنیات بنێن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، ده‌بێته سه‌به‌ته‌ی خۆراک بۆ پایته‌خت له رێی پشتگیری له کشتوکاڵ و جوتیارانی ئه‌و ناوچانه."
سابر عیساوی هه‌روه‌ها وتی، "شاره‌وانی به‌غداد ده‌یه‌وێت تیمێکی تایبه‌تمه‌ند بۆ چه‌ند وڵاتیكی سه‌رتاسه‌ری جیهان ره‌وانه بکات بۆ وه‌رگرتنی زانياری له‌سه‌ر توخمی نوێی دار و روه‌ک که له‌گه‌ڵ که‌شوهه‌وای عێراق بگونجێن، و شاره‌زای نوێترین ته‌کنه‌لۆجیاکان و شێوازه پێویسته‌کان ببن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی پشتوێنی سه‌وز سه‌رکه‌وتوو بێت."
پڕۆژه‌که به چه‌ند قۆناغێك له‌سه‌ر روبه‌ری 3,000 مه‌تر بنیات ده‌نرێت، له غه‌زالییه له ناوچه‌ی خۆرئاوای پایته‌خته‌وه ده‌ست پێده‌کات. به گوێره‌ی وته‌کانی ناوبراو، شاره‌وانی هێشتا تێچووی پرۆژه‌که‌ی دیاری نه‌کردووه.
له سه‌ره‌تای ساڵانی 1990 ه‌وه، دانیشتوانان دار و دره‌ختی ده‌وروبه‌ری پایته‌ختیان ده‌بڕییه‌وه به مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی وه‌ک سوته‌مه‌نی بۆ چێشت لێنان و گه‌رمکردنه‌وه له ده‌گمه‌نیی سوته‌مه‌نی و کاره‌بادا.
له‌به‌ر فه‌وتاندنی ناوچه سه‌وزه‌کان له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا، زۆربه‌ی شاره‌کانی عێراق مانگی جارێک زیاتر دووچاری خۆڵبارین ده‌بنه‌وه، که له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه هه‌ڵده‌کات. ده‌گمه‌نیی ئاو و درێژبوونه‌وه‌ی بیابان هێنده‌ی تر گرفته‌که‌یان سه‌ختتر کردووه.
محه‌مه‌د روبێعی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی پلاندانانی ستراتیجی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غداد، وتی "پشتوێنی سه‌وز پڕۆژه‌یه‌کی پڕبایه‌خه بۆ پارێزگاکه له‌به‌ر گرنگییه‌که‌ی بۆ پاراستنی ژینگه و که‌مکردنه‌وه‌ی چڕی و کاریگه‌ری خۆڵبارین له سه‌ر به‌غداد، به هه‌رحاڵ، پڕۆژه‌کانی په‌یوه‌ست به دابینکردنی ئاوی خواردنه‌وه و قیرتاوکردنی شه‌قامه سه‌ره‌کی و گرنگه‌کان له ناوجه‌رگه‌ی پایته‌ختدا گرنگترن له پشتوێنی سه‌وز له ئێستادا."
محه‌ممه‌د وتی "شاره‌وانی به‌غداد راست نه‌بووه له هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتوو بۆ ده‌ستکردن به جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌ی پشتوێنی سه‌وز. ژماره‌یه‌کی ئێجگار زۆر پڕۆژه‌ی تر هه‌ن که پێویسته جێبه‌جێ بکرێن و پێویسته له‌سه‌روی ریزبه‌ندی خشته‌ی کاری شاره‌وانیدابن."
محه‌مه‌د هه‌روه‌ها نیگه‌رانی داراییشی هه‌بوو.
"به‌شی شاره‌وانی له بودجه‌ی به‌غداد بۆ ساڵی 2010 بریتییه له 325 ملیار دینار. ئه‌گه‌ر شاره‌وانی درێژه به جێبه‌جێکردنی پشتوێنی سه‌وز بدات، ئه‌وسا هه‌موو ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ شاره‌وانی ته‌رخان کراوه به‌شی پێویستییه‌کانی ئه‌و پڕۆژه‌یه ناکات."
له لایه‌کی تره‌وه، له‌یلا ئه‌لخه‌فاجی، ئه‌ندامێکی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی عێراق، وتی "پێویستییه‌کی به‌په‌له له ئارادایه بۆ جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی پشتوێنی سه‌وز له ده‌وروبه‌ری به‌غداد، ئه‌وه‌مان له بیر بێت خۆڵبارین زیان به هاوڵاتیانی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت."
له‌یلا وتی "جێبه‌جێکردنی ئه‌م پرۆژه‌یه مه‌رج نییه ببێته مایه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له پرۆژه‌کانی تر، و کار ناکاته سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه‌ی په‌یوه‌ستن به قیرتاوکردنی شه‌قامه‌کان و راکێشانی ئاوی خواردنه‌وه بۆ گه‌ڕه‌که‌کانی به‌غداد، چونکه ئه‌مه پڕۆژه‌یه‌کی درێژه و به چه‌ند قۆناغێک - که ره‌نگه له ده سال زیاتر بێت - جێبه‌جێ ده‌کرێت."
هاوکات، محه‌ممه‌د له‌تیف، 45 ساڵ، که به ده‌ست ئاوسانی جیوبی لوتیه‌وه ده‌ناڵێنێت، وتی "کاتێك ره‌شه‌بای لماوی له به‌غداد ده‌دات من له ماڵ ده‌رناچم. تا سێ چوار رۆژ له‌ناو ماڵ ده‌مێنمه‌وه تا ئه‌و کاته‌ی زریانه‌که ته‌واو ده‌بێت. هه‌ندێك جار ته‌نانه‌ت له‌به‌ر ته‌نگه‌نه‌فه‌سی له یه‌که‌ی چاودێری چڕ له خه‌سته‌خانه خه‌وتووم."
محه‌ممه‌د له‌تیف وتی "پشتوێنی سه‌وز بۆته پێویستییه‌کی به‌په‌له بۆ به‌غداد و دانیشتوانه‌که‌ی چونکه ره‌شه‌بای تۆزاوی کاریگه‌رێکی نه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، بزاڤی ئابووری و ته‌نانه‌ت کشتوکاڵیش."
وێنه: [عه‌لی سه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] قایمقامی به‌غداد سابیر عیساوی پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سه‌وزی بۆ پایته‌خت ڕاگه‌یاند.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران