
[سەفین حەمید/گێتی ئیمیجز] بنکهی ژین مەبەستیەتى مێژوو و بڵاوکراوەکانى کورد بپارێزێت.
ئاوات عەلى لە سلێمانى – 3/ 1/2010
بۆ سایتی مهوتنی
پاش زیاتر له پێنج ساڵ لە بیناکردن، بنکهی ژین یەکشەممە (28 کانونى یەکەم) دەرگاى باڵەخانە چوار نهۆمیەکەى خۆى لە سلێمانى کردەوە.
سەنتەرەکە، کە لەلایەن "بوودجەى ئاوادانکردنەوەى پارێزگاى سلێمانیەوە" کۆمهک دهکرێت، 3.1 ملیار دینارى عێراقى تێچووە. ئەمەگەورەترین سەنتەرى لەم جۆرەیە بۆ کۆکردنەوە و پاراستنى بەڵگەنامە مێژووییەکان و بڵاوکراوەکانی کورد لهگهڵ بڵاوکراوە بێگانەکانى تایبەت بە کورد.
رەفیق ساڵح، بەرپرسى بنکەکە، وتى "کارى سەنتەرەکە کۆردنەوە و پاراستن و لە چاپدانەوەى گۆڤار و رۆژنامە و بڵاوکراوەى کۆنى کوردى یا هى زمانەکانى ترى تایبەت بە کوردە، هەروەها کۆکردنەوە و پاراستن و لە چاپدانى بەڵگەنامەى کوردى و بیانى تایبەت بە کورد."
بە گوێرەى رەفیق، سەنتەرى ژین لە پلانیدایە سەرچاوە ئەکادیمى و مێژووییەکانى تایبەت بە گەلانى هاوسێش وەربگێڕێتە سەر زمانى کوردى، هەروەها بەڵگەنامە زارەکیە کوردیەکانیش.
رەفیق وتیشى "کارکێکى ترى سەنتەرەکە کۆکردنەوە و پاراستنى لە چاپدانى کۆن و دەستخەتى زانایانى کورد و کۆردنەوە و رێکخستن و لە چاپدانەوەى بەرهەمى بڵاوکراوە و پەرش و بڵاوى زانایان و نوسەرانى گەورەى کورد."
لە ئازارى ساڵى 2004، حکومەتى هەرێمى کوردستان دامەزراندنى سەنتەرى ژینى پەسەند کرد، وەک دەزگایەکى ناحکومى، هەروەها بودجەى پێویستیشى بۆ دابین کرد. لە 1 ئابى هەمان ساڵ دەستکرا بە بنیاتنانى.
باڵهخانە نوێکە کتێبخانەیەکى گەورە و هۆڵێکى کۆنفراس لهخۆدهگرێت، هەروەها ئامێرى مۆدێرنیش دابینکراوە بۆ گەڕاندنەوە و پاراستن و نمایشکردنی بەڵگەنامە مێژووییەکان.
"پارێزگاى سلێمانى درێغى نەکردووە لە پارساتنى شوێنەوارە مێژووییەکان، چەندین پرۆژەش لە جێبەجێکردندان بۆ چاکردنەوەو پاراستنی ئەو شوێنانە" ئەمە قسەى پارێزگارى سلێمانى، دانا ئەحمەد مەجیدە. دانا وتیشى "دروستکردنى ئەم بینایە بۆ بنکەى ژین لە پەرۆشیمانەوەیە بۆ پاراستنى بەڵگەنامە مێژوییەکان بەشێوەیەکى زانستى و لە ژینگەیەکى پاکدا بەپێى پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنى بەڵگەنامەکان."
تا ئێستا، سەنتەرى ژین چەندین بەڵگەنامەى مێژوویى لە سەر کوردو سەدان وێنەى زانایان و شاعیرانى کورد و هەروەها روداوە مێژوویى و سیاسیەکانى لە هەرێمى کوردستان کۆکردۆتەوە.
رەفیق وتى "بنەکەکهمان لەم چەند ساڵەى تەمەنیدا توانیویەتى چەندین رۆژنامە و کتێبى کۆنى کوردى چاپ بکاتەوە و هەندێکیان وەربگێڕێتە سەر زمانى عەرەبى."
یەکەمین رۆژنامەى سەربەخۆى کوردى لە سلێمانى رۆژنامەى "ژین" بوو، کە لە لایەن شاعیرى بەناوبانگى کورد پیرەمێرد لە ساڵى 1934 دەرکرا. لەگەڵ ئەوەشدا، یەکەمین رَۆژنامەى کوردى لە قاهیرە لە لایەن بنامەڵەى بەدرخانیەکانەوە لە سالى 1898 بە ناوى "کوردستان" دەرچووە.
سەرەڕاى پاراستن و وەرگێڕانى ئەم رۆژنامانە، سەنتەرى ژین دهبێته ئامرازێک بۆ پهرهپێدانی پهیوهندی لەگەڵ زانا هاوچهرخهکاندا.
رەفیق وتیشى "کارێکى ترى سەنتەرەکەمان دروستکردن و گەشەپێدانى پەیوەندى و ئاڵوگۆڕى زانستى لەگەڵ دەزگاکانى ترى هاوشێوەى خۆیدایە، لە ناوەوەو دەرەوەى وڵات." ئاماژەى بەوەشدا "ئامانجمان بنیادنانى کتێبخانەیەکى هەمەلایەنى ڕۆژنامەوانى و کتێبى کوردى و سەرچاوەکانى ترى کورد ناسى یە."
ئەکادیمیەکان کردنەوەى ئەم سەنتەرەیان بە گرنگ زانى و هیواشیان خواست کە حکومەت بەردەوام بێت لە پشتیوانى کردنى ئەم پڕۆژەیە.
عەبدولرەقیب یوسف، نوسەر و لێکۆڵەرەوەى مێژوویى بە مەوتنى وت "کردنەوەى ئەم سەنتەرە پێویستى بە هەوڵى حکومەت و هاوڵاتیان هەیە بۆ پاراستنى کەلتور و مێژووەکەمان کە بەدرێژاى مێژوو شێوێنراوه و سوتێنراوە لە لایەن دوژمنهکانمانەوە."
عەبدولرەقیب یوسف وتیشى "لە وڵاتانى تر دەمێکە لەم جۆرە سەنتەرانە هەیە و گرنگى بە پاراستنى کلتور و بەڵگەنامە مێژووییەکان دەدات، ئەم کارەى پارێزگاى سلێمانى هەنگاوێکى زۆر باشە لەوبارەیەوە."
وینە: [سەفین حەمید/گێتی ئیمیجز] سەنتەرى ژین مەبەستیەتى مێژوو و بڵاوکراوەکانى کورد بپارێزێت.
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران