
[ئاوات عه‌لی] پرۆژه‌ی نوێی خانوو له سلێمانی به‌شێکه له پلانی وه‌به‌رهێنان له پارێزگاکه.
ئاوات عه‌لی له سلێمانی – 5/1/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
قه‌یرانی خانوبه‌ره له باکووری عیراق له دابه‌زیندایه پاش ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له لایه‌ن که‌رتی تایبه‌ته‌وه، دوابه‌دوای ده‌رکردنی یاسای وه‌به‌رهێنان له ساڵی 2006 و یاسای سندووقی نیشته‌جێبوون له ساڵی 2008، به وته‌ی به‌رپرسان.
یاسین فه‌قێ سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له نوسینگه‌ی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی، وتی "وه‌ك زۆربه‌ری شاره‌کانی تری عێراق له شاری سلێمانیش کێشه‌ی نیشته‌جێبوون هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م پرۆژانه‌ی که له دوای ده‌رکردنی یاسای وه‌به‌رهێنانه‌وه ئه‌نجامدراون کاری کردۆته سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌که."
یاسای وه‌به‌رهێنان رێگه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ندین وه‌به‌رهێنانی ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی له بواری نیشته‌جێبووندا خۆشکردووه، هاوکات سندوقی نیشته‌جێکردن برێک قه‌رزی یه‌کسان به نیوه‌ی نرخی خانوه‌که به بێ سوود ده‌دات به‌و هاوڵاتییانه‌ی پێویستیان به خانووه (بۆ ئه‌و خانوانه‌ی نرخیان له 50,000 دۆلار که‌متره)، قه‌رزه‌که بۆ ماوه‌ی ده ساڵه.
یاسین فه‌قێ سه‌عید هه‌روه‌ها وتی "سه‌ره‌تا که ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان دامه‌زرا پڕۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی خانوبه‌ره کارێكی ئه‌وتۆیان نه‌ده‌کرده سه‌ر قه‌یرانی نیشته‌جێبوون، به‌ڵام دوای ده‌رچوونی یاسای قه‌رزی سندوقی نیشته‌جێبوون زۆربه‌ی هاوڵاتیان که ده‌رامه‌تیان مامناوه‌نده ده‌توانن ببن به خاوه‌نی یه‌که‌ی نیشته‌جێبوون، ئه‌مه‌ش قه‌یرانه‌که‌ی که‌مترکردۆته‌وه."
به گوێره‌ی ئاماری 2005 ی سلێمانی، نیوه‌ی دانیشتوانی شاره‌که خاوه‌نی خانووی خۆیان نین. یاسین هۆی ئه‌مه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی دانیشتوان ناتوانن خانوو بکڕن.
ناوبراو وتی "لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر له‌باره‌ی قه‌یرانه‌که‌وه کراوه، له دوای ساڵی 2003 قه‌یرانه‌که زیاتر بوو چونکه دوای ئازادکردنی عێراق خه‌ڵکی تریش بۆ کارکردن رویان له وڵاته‌که کردوه."
حکومه‌تی هه‌رێم یاسای سندوقی نیشته‌جێکردنی له 2008 دا په‌سه‌ند کرد، و بودجه‌یه‌کی به بڕی 200 ملیۆن دۆلار بۆ ته‌رخان کرد.
یاسین فه‌قێ سه‌عید هه‌روه‌ها وتی "له ئێستادا ژماره‌یه‌کی زۆر له پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی نیشته‌جێبوون مۆڵه‌تیان وه‌رگرتوه له پارێزگای سلێمانی و چه‌ندین پێشنیاری تریشمان بۆ هاتووه بۆ پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی تر. ئه‌و پرۆژانه له لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه چاودێری ده‌کرێن بۆ دڵنیابوون له باشی و جۆرێتی دروستکردنی یه‌که‌کان."
کۆمپانیای نالیا چوار پڕۆژه‌ی نیشته‌جێکردنی له ماوه‌ی دوو ساڵدا ئه‌نجامداوه. کۆمپانیاکه پلان داده‌نیت بۆ دروستکردنی 2,500 یه‌که‌ی نیشته‌جێکردن به گوژمه‌ی 150 ملیۆن دۆلار. گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی کۆمپانیاکه تا ئه‌مڕۆ بریتییه له پرۆژه‌ی گوندی ئه‌ڵمانی.
شاسوار عه‌بدولواحید قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری کۆمپانیای نالیا، وتی "پرۆژه‌کانی ئێمه سه‌رجه‌م توێژه‌کان ده‌گرنه‌وه، به تایبه‌تی چینی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وانه‌ی ده‌رامه‌تیان مامناوه‌نده، چونکه پڕۆژه‌کانی ئێمه قه‌رزی سندوقی نیشتجێبوون ده‌یانگرێته‌وه."
ئێستا، زۆربه‌ی پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان له سلێمانی، پرۆژه‌ی خانوبه‌ره‌ن.
عومه‌ر مه‌حوی، سه‌رۆکی شاره‌وانی سلێمانی، وتی که‌رتی تایبه‌ت کاریگه‌رێکی گه‌وه‌ره‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌یرانی نیشته‌جێکردن.
عومه‌ر وتی "پێش ده‌رچوونی یاسای وه‌به‌رهێنان و دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، کۆمپانیاکان که ده‌یانویست پرۆژه‌ی نیشته‌جیبوون بکه‌ن فه‌شه‌لیان ده‌هێنا و سیقه‌یان لای خه‌ڵک نه‌مباوو، به‌ڵام له دوای ساڵی 2006 ه‌وه کۆمپانیاکان کاری باشیان کرد و ئه‌و سیقه‌یه‌یان گه‌ڕایه‌وه."
پسپۆڕانی دارایی ده‌ڵێن پرۆژه‌کانی که‌رتی تایبه‌ت هه‌لی کاری بۆ پارێزگاکه دابین کردوو و کرێی خانووی به ڕێژه‌ی 30% دابه‌زاندووه.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی شاره‌کانی تری عێراقیش روبه‌ڕوی ئه‌م ئاریشه‌ی نیشته‌جێکردنه بوونه‌ته‌وه.
"ئێمه به‌ده‌ست هه‌مان قه‌یرانی شاره‌کانی تری عێراقه‌وه ده‌ناڵێنین – دانیشتوان و بزنسمانه‌کان پێویستیان به یه‌که‌ی نیشته‌جێکردنه."
وێنه: [ئاوات عه‌لی] پرۆژه‌ی نوێی خانوو له سلێمانی به‌شێکه له پلانی وه‌به‌رهێنان له پارێزگاکه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه













سه‌رنجی خوێنه‌ران