
[سه‌باح عه‌ڕاڕ/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه به‌رنامه‌داده‌نێت بۆ چاککردنی هێڵه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له 2010 دا.
به‌ره‌کات ئه‌حمه‌د له به‌غدا – 9/1/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق عامر عه‌بدولجه‌بار رۆژی شه‌ممه (3 کانونی دووه‌م) رایگه‌یاند وه‌زاره‌ته‌که‌ی له به‌رنامه‌یدایه ژماره‌ی پاسه‌کان زیادبکات و گه‌شه‌بدات به کۆمپانیای گشتیی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له 2010 دا.
عامر عه‌بدولجه‌بار له چاوپێکه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ مه‌وتنی وتی "له میانه‌ی پلانی وه‌به‌رهێنانی ئه‌مساڵدا، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه کارده‌کات له‌سه‌ر زیادکردنی ژماره‌ی پاسه‌کانی، که له ئێستادا پێکدێت له 400 پاس بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌ناو پارێزگاکاندا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای 180 پاس له‌ناو به‌غدادا،"
وه‌زاره‌ت گرێبه‌ستێكی ئیمزاکردوه له‌گه‌ڵ کۆمپانیای هۆندای کۆریی بۆ کڕینی 130 پاس، که له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌گه‌نه عێراق به کۆی گوژمه‌ی 30 بلیۆن دینار.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه هه‌فته‌ی رابردو ره‌زامه‌ندی فه‌رمی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه وه‌رگرت بۆ کڕینی 20 پاس له کۆمپانیای ئه‌لبا هاوسی عێراقی-ئوردنی به بڕی 3.5 ملیۆن دۆلار.
عامر وتی وه‌زاره‌ت خاوه‌نی 50% ی ئه‌لبا هاوسه، که ده‌بێت به تاکه بریکاری فرۆشتنی پاس له عێراقدا. پاس به‌سه‌ر هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کانی عێراقدا دابه‌شده‌کرێت بۆ هاتوچۆپێکردنی کارمه‌نده‌کانیان له ماڵه‌وه بۆ شوێنی کاره‌کانیان و به پێچه‌وانه‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه کار له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌کات له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا.
هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری عێراق، که درێژاییه‌که‌ی 2،000 کیلۆمه‌تره، له 2003 دا له کار وه‌ستا، به‌ڵام له 2009 دا نۆژه‌نکرایه‌وه.
وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه، عه‌قیل که‌وسه‌ر، وتی چه‌ندین شه‌مه‌نده‌فه‌ر له لایه‌ن کۆمپانیای گشتی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه چاكکراونه‌ته‌وه، که ئه‌مه‌ش بووه هۆی زیادبونی سه‌رنشینانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له 50 که‌سه‌وه له رۆژێکدا له 2006 بۆ 600 له کۆتایی 2009 دا.
هه‌ندێك له پڕۆژه‌کانی به‌رنامه‌ی 2010 بریتییه له بنیاتنانی هێڵێکی نوێی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له قه‌زای مسه‌ییبه‌وه له بابل تا که‌ربه‌لا، درێژکردنه‌وه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له فاوه‌وه بۆ به‌سره و پڕۆژه‌یه‌کی تر بۆ پێکه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ی شاری سه‌ماوه له پارێزگای موسه‌ننا به نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا و موسه‌ییبه‌وه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ت کارده‌کات له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک بۆ درێژکردنه‌وه‌ی هێڵه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له نێوان به‌سره و مه‌یسان و واسیت و به‌غدادا.
وه‌زاره‌ت سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه و دیزاینی پێویسته بۆ پێکه‌وه‌گرێدانی به‌غدا و به‌عقوبه و که‌رکوک و هه‌ولێر و و موسڵ به هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، پڕۆژه‌ی پێکه‌وه‌گرێدانی که‌رکوک و سلێمانی، هه‌روه‌ها پێکه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ی موسڵ و دهۆک و زاخۆ له‌ژێر توێژینه‌وه‌دایه.
عامر عه‌بدولجه‌بار وتی "15%ی هه‌ندێك له‌م توێژینه‌وه و دیزاینانه ته‌واوبوون، هه‌ندێكی تریان 80%یان ته‌واوبووه. وه‌زاره‌ت له 2010 دا هه‌موو دیزاینه‌کان ته‌واو ده‌کات."
حکومه‌تی عێراق 450 ملیۆن دۆلاری بۆ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ته‌رخانکردوه بۆ ساڵی 2010 .
وه‌زیری گواستنه‌وه وتی "ئه‌م بودجه‌یه به‌شی ته‌واوکردنی هه‌موو پڕۆژه‌کانمان ناکات. ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌ت ناچارده‌کات ده‌رگا واڵابکات له روی وه‌به‌رهێنه‌راندا بۆ جێبه‌جێکردنی زۆر له‌م پڕۆژانه."
هه‌روه‌ها ناوبراو وتی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه رێککه‌وتننامه‌یه‌کی ئیمزاکردوه بۆ کڕینی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له تورکیا که "وا پێشبینی ده‌کرێت سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ته‌سلیممانی بکه‌ن. پڕۆژه‌یه‌ک هه‌یه بۆ دامه‌زراندنی وه‌رشه‌یه‌کی عێراقی-تورکی هاوبه‌ش له به‌غداد و ئه‌سته‌نبوڵ بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره بارهه‌ڵگره‌کانی عێراق."
هاوکات عه‌قیل که‌وسه‌ر وتی رێککه‌وتنێك هه‌یه له نێوان وه‌زاره‌ته‌کانی گواستنه‌وه و بازرگانی سه‌باره‌ت به ره‌وانه‌کردنی به‌شه خۆراکه‌کان له به‌سره‌وه بۆ به‌غداد به شه‌مه‌نده‌فه‌ر. هه‌روه‌ها ناوبراو وتی چه‌ند ئاژانسێكی گواستنه‌وه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دامه‌زراون بۆ گواستنه‌وه‌ی شتومه‌کی کۆمپانیاکانی که‌رتی تایبه‌ت له نێوان به‌غدا و پارێزگاکاندا، که ئه‌مه‌ش گۆڕانکارییه‌که که بڕیارێکی وه‌زاره‌ت رێی بۆ خۆشکردوه که تێچونی گواستنه‌وه‌ی به شه‌مه‌نده‌فه‌ر به زیاتر له 50% که‌مکردۆته‌وه.
که‌وسه‌ر عه‌قیل وتی "که‌ناڵی وشک"، که باشوری عێراق به ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه له رێی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه، که‌وتۆته کار. هێڵه‌که له فاوه‌وه ده‌ست پێده‌کات، به سوریا و تورکیادا تێده‌په‌ڕێت و که ئه‌مه‌ش کاریگه‌رییه‌کی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ئابوری عێراق
وتیشی "ئه‌گه‌ر به‌نده‌ری گه‌وره‌ی فاو بکرێته‌وه، ئه‌وسا ئه‌م جۆگه‌یه هێنده‌ی که‌ناڵی سوێس گرنگ ده‌بێت، به ره‌چاوکردنی ئه‌وه‌ی گران نییه و ئه‌و راستیه‌ش که رێگه‌که‌ی له لایه‌ن چه‌ته‌وه کۆنترۆڵ نه‌کراوه، وه‌ک له سۆماڵیا ده‌یبینین."
وێنه: [سه‌باح عه‌ڕاڕ/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه به‌رنامه‌داده‌نێت بۆ چاککردنی هێڵه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له 2010 دا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران