
[ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێعی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] سه‌ربازی عێراقی له رێوره‌سمێکدا نمایشێکیان پێشکه‌ش کرد له ئاهه‌نگی 89 هه‌مین ساڵیادی سوپا.
محه‌ممه‌د قه‌یسی له به‌غداد و سه‌لام دولێمی له که‌رکوک – 10/1/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
بۆ به‌رزڕاگرتنی 89 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی، سوپای عێراق رێوره‌سمێكی سه‌ربازی رۆژی چوارشه‌ممه (6 کانونی دوه‌م) ساز کرد، ئه‌مه یه‌که‌مین جاره له ماوه‌ی 10 ساڵدا نمایشێکی له‌م جۆره پێشکه‌ش بکرێت.
رێوڕه‌سمه‌که، که له نزیک مه‌زاری سه‌ربازی ون له ناوه‌ڕاستی به‌غداد ساز کرا، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆک جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی په‌رله‌مان ئه‌یاد سامه‌ڕائی، وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری ناوخۆ، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی تری حکومی و باڵیۆزی بیانی به‌ڕێوه چوو.
له رێوڕه‌سمه‌که‌دا ماشێنی زرێپۆش، پیاده، تۆپخانه، یه‌که‌ی هێزی ئاسمانی عێراقی و هێزی ده‌ریایی به‌شدارییان کرد.
تاڵه‌بانی له وته‌یه‌کیدا له رێوڕه‌سمه‌که‌دا وتی "ئه‌رکی سوپای نوێی عێراق له دوای 9 نیسانی 2003 وه بریتییه له جه‌ختکردنه‌وه له شه‌ڕی تیرۆر و به‌رگریکردن له عێراق. سوپا له ئاینده‌دا به‌شداری هیچ شه‌ڕێکی ده‌ره‌کی ناکات."
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی "ئه‌رکی ده‌وڵه‌تی عێراق و حکومه‌ت بریتییه له وه‌به‌رهێنانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێشکه‌وتوو بۆ بنیاتنانی سوپای عێراق به به‌کارهێنانی چه‌کسازی و مه‌شقی نوێ."
تاڵه‌بانی به‌رده‌وام بوو و جه‌ختی کرده‌وه له بایه‌خی رۆڵی سوپا له پاراستنی ئاسایش له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی "ئێمه له ساڵی نوێ‌دا ئه‌رکی گه‌وره‌مان له پێشه، هه‌ره پێشه‌نگیان بریتییه له دابینکردنی که‌شێکی ئارام بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێکی دیموکراتیانه‌ی په‌رله‌مان که پرۆسه‌ی سیاسی و ئاشته‌وایی نیشتمانی پته‌وتر بکات. ئه‌مه ئه‌رکێکی تره ده‌خرێته ئه‌ستۆی هێزه چه‌کداره‌کانمان. ئێمه هیچ گومانمان له‌وه نییه کارمه‌ندانی سوپای عێراق به شه‌ره‌فه‌وه ئه‌رکه‌کانی خۆیان راده‌په‌ڕێنن، به دڵسۆزی، و گیانی خۆبه‌خشینه‌وه."
هه‌روه‌ها وتی مانه‌وه‌ی سوپا به یه‌کگرتوویی بابه‌تێکی پڕبایه‌خه.
تاڵه‌بانی وتی "سوپای عێراقی دلێر سوپای هه‌موو گه‌له، بۆیه، پێویسته له‌دژی هه‌ر هه‌وڵێک بۆ چاندنی تۆوی دابه‌شکردنی ئیتنی و تایفه‌گه‌ری بیپارێزین. هه‌روه‌ها پێویسته هێزێك بێت بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندی برایانه له نێوان هه‌موو خه‌ڵکدا، دوور له نیاز و گۆڕانکارییه سیاسییه‌کان."
وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، محه‌ممه‌د عه‌سکه‌ری، به مه‌وتنی راگه‌یاند پرۆسه‌ی بنیاتنانی هێزی زه‌مینیی سوپا به رێژه‌ی 90% ته‌واو بووه.
ناوبراو وتی "پرۆژه‌ی دووه‌م بریتییه له نوێکردنه‌وه‌ی جددیانه‌ی هێزی ئاسمانی و گه‌شه‌دان به توانای کارمه‌نده‌کانی، به شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی بابه‌ته نیشتمانییه‌کانی سوپا ئازاکه‌مان بکات."
له رێوڕه‌سمه‌که‌دا هه‌روه‌ها چه‌ند گۆرانییه‌کی نیشتمانی پێشکه‌شکران که به تایبه‌تی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان و گۆرانیبێژانی عێراقه‌وه بۆ ئه‌م بۆنه‌یه داڕێژرا بوون. شوێنه گشتییه‌کانی به‌غدا پڕ کرابوون له ئاڵا و نه‌خشه‌ی وڵاته‌که.
نیگارێکی دیواریی گه‌وره له نزیک گۆڕه‌پانی نمایشه‌که دانرابوو، سه‌ربازێکی عێراقی پیشان ده‌دا که به چه‌قۆ له مارێک ده‌دات، ماره‌که واتای تیرۆری ده‌گه‌یاند.
هاوکات، له که‌رکوک، فه‌رمانده‌یی فرقه‌ی 12 ساڵیادی سوپای عێراقی به‌رز راگرت.
له ئاهه‌نگه‌که‌دا، که له باره‌گای فرقه‌ی 12 له که‌یوان ساز کرا، سیاسی و رابه‌رانی عێراقی به‌شدار بوون تێیدا، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق و ئه‌مریکا.
فه‌رمانده‌ی فرقه‌ی 12، فه‌ریقی یه‌که‌م عه‌بدولعامر ڕه‌زا ئه‌لزه‌یدی وتی "ئه‌مڕۆ، ئێمه ساڵیادێکی گرنگ بۆ هه‌موو کوڕانی گه‌لی عێراقمان ده‌نه‌خشێنین، ساڵیادێک که جه‌خت ده‌کاته‌وه له بنیاتنانی پرۆژه دیمۆکراتییه‌که‌مان له عێراق."
عه‌بدولعامر ره‌زا وتی پۆلیس و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک هاوکاریی سوپای عێراق و هێزه‌کانی ئاسایشیان کردووه "به شێوه‌یه‌ک بواری بۆ ئێمه ره‌خساندووه متمانه‌ی خه‌ڵکی خۆمان به‌ده‌ست بهێنین، هه‌روه‌ها بۆته مایه‌ی یه‌کخستنیان و به‌زاندنی تیرۆر."
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی پۆلیسی که‌رکوک فه‌ریقی یه‌که‌م جه‌مال تاهیر به‌کر جه‌ختی له بایه‌خی هاوکاری نێوان هێزه‌کانی ئاسایش کرده‌وه.
ناوبراو وتی "ئه‌مه رێگه‌ی خۆشکرد تیرۆریستان ببه‌زێنرێن و جموجۆڵیان به‌رته‌سک بکه‌ینه‌وه، بیانخه‌ینه گۆشه‌یه‌که‌وه که چیتر نه‌توانن رووبه‌ڕووی تاکه سه‌ربازێك یان پۆلیسێک ببنه‌وه."
رێکخه‌رانی ئاهه‌نگه‌که دیاری‌یان به‌سه‌ر چه‌ند ئه‌فسه‌رێك و فه‌رمانده و کارمه‌ندانی سوپادا دابه‌ش کرد.
حه‌سه‌ن توران، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له‌سه‌ر لیستی گروپی تورکمان، وتی "ئه‌مڕۆ، ئێمه چه‌پکه گوڵی تورکمان ده‌ده‌ین به گیانی هه‌موو شه‌هیدانی عێراق چونکه شایسته‌ی هه‌موو شتێکی باشن که بتوانین ده‌رباره‌یان بیڵێین."
شێخ بورهان مه‌زهه‌ر عاسی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی که‌رکوک له‌سه‌ر لیستی گروپی عه‌ره‌بی، وتی ئاهه‌نگگێران له ساڵیادی سوپای عێراق گرنگی خۆی هه‌یه "چونکه سوپای ئه‌مڕۆ سوپای خزمه‌تگوزارییه بۆ هه‌موو عێراقییه‌کان. ملهوڕێک یان دیکتاتۆرێك کۆنترۆڵی ناکات، و هێزی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵکی خۆیدا ناسه‌پێنێت. به‌ڵکو، ده‌سکه‌وته‌کانیان ده‌پارێزێت."
عه‌قید پشده‌ر مه‌حمود، کوردێكی به‌شداربوو له ئاهه‌نگه‌که، وتی "ئه‌مڕۆ کورد پێکهاته‌یه‌کی چالاک و به‌هێزن له هه‌یکه‌لییه‌تی ئاسایش‌دا. ئێمه ئه‌م سوپایه و ده‌سکه‌وته‌کانی عێراقیه‌کان ده‌پارێزین و جیاکاری له دژی هیچ که‌سێك له ئارادا نییه. عێراق هی هه‌موومانه."
وێنه: [ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێعی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] سه‌ربازی عێراق له رێوره‌سمێکدا نمایشێکیان پێشکه‌ش کرد له ئاهه‌نگی 89 هه‌مین ساڵیادی سوپا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران