
[فایل] لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت پێکهێنراوه بۆ راگرتنی ئه‌گه‌ری گه‌نده‌ڵی له ده‌زگاکانی دادوه‌ریی عێراقدا.
فازیڵ عیسا له به‌غداد – 10/1/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له عێراق شه‌ممه (2 کانونی دووه‌م) پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی نوێی راگه‌یاند که ئه‌رکه‌که‌ی بریتییه له وه‌رگرتنی سکاڵای هاوڵاتیان و پشکنینی حاڵه‌ته‌کانی گه‌نده‌ڵی کارگێڕی و دارایی له ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له عێراق
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌که، دادوه‌ر مدحه‌ت مه‌حمود له لێدوانێکدا که رۆژی شه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه، وتی لیژنه نوێیه‌که "له‌و بابه‌تانه ده‌کۆڵێته‌وه که په‌یوه‌ندییان هه‌یه به حاڵه‌ته‌کانی گه‌نده‌ڵی کارگێڕی و داراییه‌وه، به‌دواداچوونیان بۆ ده‌کات، و ئه‌و سکاڵایه‌نه وه‌رده‌گرێت که پشتئه‌ستوورن به به‌ڵگه‌ی یاسایی راسته‌قینه."
ئه‌نجومه‌نه‌که ئه‌م لیژنه‌یه‌ی دوابه‌دوای راپۆرته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی میدیا پێكهێنا که گه‌نده‌ڵی کارگێڕی و داراییان له چه‌ند نوسینگه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تدا ئاشکرا کردووه.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌که عه‌بدولستار به‌یره‌قدار وتی لیژنه‌که لێپێچینه‌وه له حاڵه‌ته‌کانی گه‌نده‌ڵی ده‌کات و "ئه‌گه‌ر سه‌لمێندران، ئه‌وسا ره‌وانه‌یان ده‌کات بۆ لیژنه پسپۆڕه‌کانی لێپێچینه‌وه، و ئنجا بۆ دادگا."
لیژنه‌که له سێ ئه‌ندام پێك دێت: دادوه‌ر غه‌زه‌نفه‌ر حه‌مود جاسم، سه‌رۆکی دادگای گشتیی، دادوه‌ر کازم تائی، جێگری سه‌رۆکی دادگای گشتی و دادوه‌ر نیهاد حه‌مزه مه‌حمود، دادوه‌ریی گشتی.
به وته‌ی عه‌بدولستار، لیژنه‌که ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی زانياری له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له ئه‌نجومه‌نه‌که و "چاوه‌ڕێ ده‌کات تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌و زانيارییانه ساغ ده‌کرێنه‌وه تا ده‌ست به کاره‌کانی بکات."
پێویسته ئه‌و زانيارییانه‌ی به لیژنه‌که ده‌درێت، پشتئه‌ستوور بن به به‌ڵگه.
عه‌بدولستار وتی "نابێت ته‌نها بریتی بێت له هه‌وڵدان بۆ له‌سه‌ر کار لابردنی که‌سانێك یان دروستکردنی بالۆره‌یه‌ک، به‌ڵکو، پێویسته به‌ڵگه‌ی راسته‌قینه‌ی له‌گه‌ڵ بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین جه‌نگی گه‌نده‌ڵی کارگێڕی و دارایی بکه‌ین."
هاوکات، بۆ زیاتر پته‌وکردنی دادوه‌ریی له عێراق، به‌رنامه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (UNDP) له 31 کانونی یه‌که‌مدا رێککه‌وتننامه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا ئیمزا کرد بۆ دابینکردنی هاوکاری بۆ په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده و گه‌شه‌ی دادوه‌ریی له عێراق، که به‌م زووانه ده‌ست به کاره‌کانی ده‌کات.
مدحه‌ت مه‌حمود وتی "ئامانجی ئه‌م رێککه‌وتننامه‌یه بریتییه له دابینکردنی مه‌شقی یاسایی به‌رده‌وام بۆ دادوه‌ر و دادپرسه گشتییه‌کان له بواره‌کانی یاسای مه‌ده‌نی، یاسای بازرگانی، وه‌به‌رهێنان، یاسای ئیفلاسبوون، و یاسای کۆمپانیاکان بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری بێته ئاراوه."
ناوبراو به‌م شێوه‌یه وه‌سفی کرد "رێککه‌وتننامه‌یه‌که بۆ هاندانی سه‌روه‌ریی یاسا له عێراق، به ره‌چاوکردنی ئه‌وه‌ی که ئه‌مه خاڵی ده‌ستێکه که لێیه‌وه کۆمه‌کبه‌خشان هاوکاریی دابین ده‌که‌ن بۆ پشتیوانیی له هه‌وڵه‌کانی دادوه‌ریی. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای پته‌وکردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌کانی تری رێکخراوی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان."
به وته‌ی ناوبراو، په‌یمانگه‌ی په‌روه‌رده و گه‌شه‌ی دادوه‌ریی له عێراق جه‌خت ده‌خاته سه‌ر گه‌شه‌ی په‌روه‌رده‌یی دادوه‌ره‌کان بۆ "جه‌ختکردنه‌وه له‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌زگای دادوه‌ریی له عێراق خاوه‌نی مه‌عریفه بن و شانبه‌شانی گه‌شه نوێیه‌کان هه‌نگاو بنێن."
باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق، بارۆن پۆل ڤۆن مالتزان، جه‌ختیکرده‌وه له پێویستبوونی "هاوکاری هه‌ردوو رێکخراوی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق چونکه ئه‌مه تیشک ده‌خاته سه‌ر بایه‌خی هاوکاری نێوان کۆمه‌ڵگه‌ی ناوخۆیی و دادوه‌ریی له عێراق بۆ سه‌پاندنی سه‌روه‌ریی یاسا، به تایبه‌تی بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌ی خوێندن له په‌یمانگه‌که."
به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق، ئه‌لبالا هاگۆنا، وتی "هاوبه‌شیییه‌که بوارێکی نوێی هاوکاری ده‌کاته‌وه له یه‌كێك له هه‌ره کایه پربایه‌خ و پێویسته‌کانی چه‌سپاندنی ئاشتی و بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت له چوارچیوه‌ی سه‌روه‌ریی یاسادا به مه‌به‌ستی سه‌پاندن و چه‌سپاندنی دادوه‌ری. هه‌روه‌ها هه‌لی به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی گه‌شه‌سه‌ندن پته‌وتر ده‌کات."
پسپۆڕی یاسایی، حه‌سه‌ن شه‌عبان، به مه‌وتنی وت ئیمزاکردنی رێککه‌وتننامه‌که ده‌بێته مایه‌ی چاکترکردنی دادوه‌ری له عێراق.
ناوبراو وتی "ئه‌گه‌رچی دادوه‌ری له عێراق سه‌ربه‌خۆیه و تا راده‌یه‌ک بێلایه‌نه. به‌ڵام به‌ده‌ست قه‌یرانی جۆرایه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنێت، وه‌ك ناوردبینی له هه‌ڵبژاردنی داوه‌ره‌کاندا. هه‌بوونی په‌یمانگه‌که رێگه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی دادوه‌ری خۆش ده‌کات، هه‌م له بواری زانستی یاسادانان و هه‌م له بواری تیۆریدا. پێویسته له رێی خول و مه‌شقی تایبه‌تی په‌یمانگاکه‌وه هه‌موو دادوه‌رانی عێراق گه‌شه به تواناکانیان بده‌ن."
وێنه: [فایل] لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ت پێکهێنراوه بۆ راگرتنی ئه‌گه‌ری گه‌نده‌ڵی له ده‌زگاکانی دادوه‌ریی عێراقدا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه













سه‌رنجی خوێنه‌ران