
[عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] به‌غدا به نیازه کۆمپانیاکانی که‌رتی تایبه‌ت یارمه‌تی شاره‌که بده‌ن بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کانی.
ئێدوارد حه مید له به غدا- 10/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئه‌مانه‌تی به‌غداد سێشه‌ممه (5 کانونی دووه‌م) پلانێکی راگه‌یاند بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی شاره‌که له رێی سازکردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی که‌رتی تایبه‌ت.
عه‌بدوڵا ساڵح، سه‌رۆکی لیژنه‌ی کار و خزمه‌تگوزارییه‌کان له په‌رله‌مانی عێراق، وتی "له‌م دواییه‌دا ره‌وشی شه‌قام و دوکانه‌کانی به‌غدا خراپ ببوو پاش ئه‌وه‌ی شه‌قامه‌کان ببونه چاڵێك بۆ فڕێدانی زبڵ و شه‌خه‌ڵ. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای خۆڵوخاشاکی شۆسته و کۆڵان و لاڕێکان."
حه‌کیم عه‌بدولزه‌هره، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان له ئه‌مانه‌تی به‌غدا، وتی کۆکردنه‌وه‌ی شه‌خه‌ڵ له به‌غداد ساڵانه نزیکه‌ی 100 ملیار دیناری تێده‌چێت.
ناوبراو وتی "ئه‌مه بڕه پاره‌یه‌کی زۆره، به تایبه‌تی که به‌شی شاره‌وانی له ئه‌مانه‌تی به‌غداد رۆژانه سێ جار خاوێنکردنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، له کاتێکدا له وڵاتانی تری جیهان رۆژی یه‌ك جار شه‌خه‌ڵ کۆده‌کرێته‌وه."
قایمقامی به‌غدا سابیر ئه‌لعیساوی له لێدوانێکدا رایگه‌یاند "ئه‌مانه‌تی به‌غداد ده‌ستی کردووه به تایبه‌تاندنی هه‌ندیك که‌رت، وه‌ك که‌رتی خاوێنکردنه‌وه." هه‌روه‌ها له لێدوانه‌که‌دا هاتووه ئه‌مانه‌تی به‌غدا له بواری خاوێنکردنه‌وه‌دا شاره‌که‌ی بۆ چوار به‌ش دابه‌ش کردووه و رۆژی 3 کانونی دووه‌م گرێبه‌ستێكی ئیمزا کردووه له‌گه‌ل کۆمپانیای ئه‌فنانی تورکی، بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی به‌شی یه‌که‌م، که بریتییه له ناوچه‌ی که‌ناڵی خۆرئاوا.
به گوێره‌ی لێدوانه‌که، له ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوودا، کۆمپانیاکه پرۆژه‌یه‌کی خاوێنکردنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌ن له ناوچه‌ی که‌ناڵی خۆرئاوا به‌ڕێوه ده‌بات، که شاره‌وانییه‌کانی ئه‌عزه‌مییه، ره‌سافه، که‌ڕڕاده و هه‌ندێك گه‌ڕه‌کی غه‌دییر و به‌غداد ئه‌لجه‌دیده ده‌گرێته‌وه.
کۆمپانیاکه دوو وێستگه‌ی ریزبه‌ندی و ریسایکلینی شه‌خه‌ڵی بنیاتناوه، یه‌کێكیان له که‌رخ و ئه‌وه‌ی تر له ره‌سافه. تێچووی گشتیی هه‌ردوو وێستگه‌که 105 ملیار دیناری عێراقییه.
حه‌کیم عه‌بدولزه‌هره وتی، "ئێمه به‌شه‌کانی تری پایته‌خت به کۆمپانیایه‌کی تر ده‌ده‌ین، یان به هه‌مان کۆمپانیا ئه‌گه‌ر پابه‌ند بێت به رێنماییه‌کانی ئه‌مانه‌تی به‌غداده‌وه به گوێره‌ی رێوشوێنه جیهانییه په‌سه‌ندکراوه‌کان که له ولاتانی جۆراوجۆر پیاده ده‌کرێن."
ئه‌مانه‌تی به‌غدا به‌رپرسیاره له دابینکردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیانی 14 ناوچه‌ی شاره‌وانی له پایته‌ختدا.
شاره‌که پرۆژه‌کانی بۆ دوو به‌ش پۆلێن کردووه: یه‌که‌میان په‌یوه‌سته به خاوێنکردنه‌وه، بنیاتنان، پاراستنی باخه‌کان، پارکه‌کان، یاریگه‌کان و سیستمی ئاوه‌ڕۆ. دووه‌م بریتییه له تۆڕی نوێی ئاو، وێستگه‌ی ئاو له‌گه‌ڵ تانکی ئاو. ئه‌مانه‌تی به‌غداد له‌گه‌ڵ کۆمپانیای تایبه‌تمه‌ندی بیانی گرێبه‌ست ساز ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م به‌شه‌ی دووه‌م.
به‌رپرسانی شاره‌که ده‌ڵێن تایبه‌تاندنی هه‌ندێک پرۆژه کاتیان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، بوار بۆ ئه‌مانه‌تی به‌غداد ده‌ڕه‌خسێنێت به شێوه‌یه‌کی باشتر خزمه‌تگوزارییه‌کان پێشکه‌ش بکات، وه‌ك ئاو، ئاوه‌ڕۆ، زێران، پرۆژه‌ی رێگه‌وبان، پرد، تونێڵ، نه‌مام، و دروستکردنی پارک.
ئه‌مانه‌تی به‌غداد پێشتر نۆ وێستگه‌ی ریسایکلینی به هاوکاری کۆمپانیای ئاکزیمی ترکی بنیاتناوه به گوژمه‌ی 26 ملیار دینار. پێنج له‌م وێستگانه ده‌که‌ونه ناوچه‌ی ره‌سافه و چواره‌که‌ی تر ده‌که‌ونه که‌رخ.
په‌رله‌مانتار ساڵح وتی "ئه‌و شکست و فرتوفێڵه‌ی له کاری کۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ره ناوخۆییه‌کاندا هه‌بوو وای له ئه‌مانه‌تی به‌غداد کرد په‌نا ببات بۆ ئیمزاکردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ کۆمپانیای بیانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌کانی خاوێنکردنه‌وه‌ی پایته‌خت."
پێش ئیمزاکردنی گرێبه‌سته‌کان له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بیانییه‌کان ناوبراو وتی، ئه‌مانه‌تی به‌غداد پێویستی به داڕشتنی چه‌ند به‌ندێکه وه‌ک به‌خشینی هه‌لی کار به کرێکارانی عێراق "بۆ ئه‌وه‌ی بێ‌کاری له وڵات‌دا دا چاره‌سه‌ر بکات.
"به‌ندێكی تر په‌یوه‌سته به قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانی به‌ڵێنده‌ری لاوه‌کی."
حه‌سه‌ن که‌ریم، 38 ساڵ، دانیشتوویه‌کی گه‌ڕه‌کی به‌ییاع، وتی پێویسته شاره‌که هاوڵاتیان رۆشنبیر بکات سه‌باره‌ت به بایه‌خی راگرتنی پاک‌وخاوێنی شاره‌که له رێی هه‌ڵمه‌تی رۆشنبیری له قوتابخانه‌کانی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیدا.
ناوبراو وتی "پێویسته [قوتابیان] رۆشنبیر بکرێن سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پاراستنی ژینگه له پیسبوون، چۆنیه‌تی راگرتنی پاک‌وخاوێنی قوتابخانه و شه‌قامه‌کان له رێی فڕێنه‌دانی خاشاک له‌سه‌ر زه‌وی، و فێربوونی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل به‌بێ چوونه سه‌ر شۆسته و جه‌زره‌ی ناوه‌ندی."
سه‌باره‌ت به بڕیاری ئه‌مانه‌تی به‌غدا بۆ تایبه‌تاندنی که‌رتی خاوێنکردنه‌وه، ناوبراو وتی "ئه‌مه بڕیارێکی باشه ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی دانیشتوانی شاره‌که له ژینگه‌یه‌کی خاوێنتر و جوانتردا بژین."
وێنه: [عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] به‌غدا به نیازه کۆمپانیاکانی که‌رتی تایبه‌ت یارمه‌تی شاره‌که بده‌ن بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کانی.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران