print thisemail this
photo

[سەفین حەمەد/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] کارمه‌ندانی هەڵبژاردن دەنگدەران فێردەکەن چۆن بەشدارى هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بە کاندیدەکان بدەن.

رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى به‌‌ره‌نگاری قاعیدە ده‌بنه‌وه‌ به‌ رێكخستنی ۆرکشۆپى هەڵبژاردن

لەلایەن محەمەد ئەلقەیسى له‌ بەغدا - 12/1/10

بۆ سایتی مه‌وتنی

ژمارەیەک رێکخراوى مەدەنى چەند ۆرکشۆپێکى چڕوپڕیان لە شارە جیاجیاکانى عێراق رۆژی هه‌ینى (8 کانونى دووەم) ئەنجامدا بەمەبەستى ئاماده‌کردنی پشتیوانى جەماوەر و میدیا لە بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانتارییەکەى 7ی ئازار.

له‌ده‌سپێکدا دوانزە ۆرکشۆپ لە پارێزگاى بەغدا، ئەنبار، دیالە، نەجەف و بەسرە به‌سترا.

ئیبراهیم عەلى فەرەج، سەرۆکى کۆمەڵەى پێشکەوتنى عێراقى ناحکومى بە مەوتەنى وت "ئێمە بۆمان دەرکەوت کە عێراقییەکان بەپەرۆشن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژادنەکانى داهاتوو بەهۆى حەزکردنیان به‌ گۆڕانى ژیانى کۆمەڵایەتى و سیاسى و ئابورى بەبێ ئەوەى گوێ بەو هەڕەشانە بدەن کە بەرامبەریان کراوە لەلایەن چەکدارەکانەوە. بۆ ئەم مەبەستەش، ئێمە ئەو ۆرکشۆپانەمان ڕێکخست."

ژمارەیەک رێکخراو بەیەکەوە ئەو ۆرکشۆپانە ئەنجامدەدەن. لەوانە پەیمانگاى جەنگ و ئاشتى بۆ رۆژنامەوانى، کۆمەڵگاى عێراقى بۆ بەرگریکردن لە رۆژنامەنووسان، سەنتەرى کۆمەڵایەتى دیم و تیمى ئاوەدانکردنەوەى پارێزگا .(PRT)

پارێزەران، رۆژنامەنووسان، ئەفسەرانى ئاسایش بۆ ماوەى چوار رۆژ بەسەریەکەوە لە ۆرکشۆپەکە وانەیان وتەوە بەمەبەستى بەرزکردنەوەى ئاستى وشیارى هاوڵاتیان لەبارەى بارى ئاسایش، کاروبارەکانى هەڵبژاردن.

فەرەجى وتى ژمارەى ۆرکشۆپەکان زیاد دەکەین ئەویش بەهۆى "ئەو بەدەنگەوەهاتنەى کە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بینرا".

فه‌ره‌جی وتی "ۆرکشۆپەکە تیشک دەخاتە سەر ئەم خاڵانە "چۆن دەنگ دەدەیت، چۆن کاندیدەکان هەڵدەبژێریت، ئەو بنەمایانە چین کە دەبێ ڕەچاویان بکەیت لەو کاتەى کە کاندیدەکان هەڵدەبژێریت". لایەنى ترى ۆرکشۆپەکە ئەم خاڵانه‌ دەگرێتەوە: "هاندانى ژنان بۆ بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن، خستنەڕووى مەترسى باوکەکان بەسەر منداڵەکانیان یان ژنەکانیانەوە کاتێ داوایان لێدەکەن کە دەبێ دەنگ بە کاندیدێکى دیاریکراو بدەن، هەروەها باسکردنى ئەوەى کە دەبێ ئازادى بەهەموو ئەندامێکى خێزان بدرێت لە هەڵبژاردنى کاندیدەکان بەپێى هەڵبژاردنى خۆیان چۆنیان دەوێت بەبێ ئەوەى هیچ جۆرە فشارێکیان بخرێتە سەر."

عالیە خالید، 23 ساڵ، دانیشتووى بەغدا، وتى ئەو لە هەڵبژاردنەکەى پێشوودا بەشدارى دەنگدانى نەکردبوو "چونکە ئێمە ترسمان لە ئەلقاعیدە و کردەوەکانى هەبوو".

"بەڵام ئەمجارە، ئەو هەڕەشانە نامانترسێنێت. ئێمە پێیاندەڵێین، چیتان پێدەکرێت بیکەن، بەڵام ئێمە بەوپەڕى تواناوە بەرەو هەڵبژاردن دەچین."

باسم خەلیفە، 43 ساڵ، ئەو هەڕەشانەى کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە دەکرێتە سەر هاوڵاتیان بۆ رێگرتن لێیان لە بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن وه‌ک "وەڕینى سەگ" وه‌سف کرد.

"ئێمە گوێ بەو هەڕەشانە نادەین چونکە بێتاقه‌ت بووین لە خۆیان و بانگه‌شه‌کانیان بۆ توندوتیژى. ئێمە وایدەبینین کە رێگاى ئاشتى و ئازادى لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردندایە."

هێزە ئەمنییەکانى عێراق بەم دواییە تۆڕێکى تیرۆریستیان لێکهەڵوەشاندەوە کە پلانیان دانابوو وێستگەى هەڵبژاردنەکان و ناوەندەکانى تۆمارکردن بتەقێننەوە. پۆلیسى عێراقی رۆژی 6 ی کانونى دووەم ئاشکراى کرد که‌ حەوت ئەندامى قاعیدە ده‌ستگیرکراون به‌ چەکى جیاواز و ته‌قه‌مه‌نی و ئەو نەخشانه‌وه‌ که‌ شوێنى وێستگەکانى هەڵبژاردن و ناوەندەکانى تۆمارکردنى هاوڵاتیانى لەسەر بووه‌.

نەقیب سەعد جاسم، له‌‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غداد وتی "خه‌ریکی داڕشتنی هێرشی تیرۆریستی بوون بۆ سەر ناوەندەکانى هەڵبژاردن لە شارە جیا جیاکانى عێراق."

"هەموویان گیران و تۆڕەکەش هەڵوەشێنراوە. ئێستا ئێمە لە هەوڵى ئەوەداین کە نەخشەى تریش ئاشکرا بکەین لەڕێى لێکۆڵینەوە لە گیراوە گومانلێکراوەکان."

پارێزەر فەهمى خالید خەلیل ئەلعانى، یه‌کێک له‌ وانه‌بێژه‌کانی ۆرکشۆپی کەرخ لە بەغدا، وتى "هاوڵاتیان گوێ بە هەڕەشەى ئەمنى نادەن. ئەوان لەو باوەڕەدان کە قاعیدە ناتوانێ لە مافى بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردن و دەربڕینى بیرو بۆچوونەکانیان بێبەش بکات."

ئەنمار ئەحمەد چاودێرێکى هەڵبژاردنە لە کەرخ هاوڕا بوو.

"عێراقییەکان سورن لەسەر ئەوەى بچنە هەڵبژاردنەکان، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەمجارەیان قاعیدە شکستى هێناوە له‌هه‌ڕه‌شه‌کردن. هەموو کەسێک سورە لەسەر بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا، هه‌رچەندە ئاماژەگەلێک هەیە لەوەى کە بزوتنەوەى قاعیدە بتوانێ هەڵبژاردنەکە بشێوێنێ. بەهەرحاڵ، من پێشبینى ئەوە دەکەم کە بەشدارییەکى گەورەى تێدا بکرێت".

"عەلائەدین ئەلقەیسى، وانەبێژ لە یه‌کێک له‌ ۆرکشۆپه‌کانی بەغدا وتى "ئه‌مه‌ یه‌که‌مجاره‌ دەبینم کە هەڕەشەکانى قاعیدە بێ سوودن و ناگه‌نه‌ دڵى عێراقییەکان."

ئه‌لقەیسى وتیشى لەمیناه‌ی ۆرکشۆپەکەدا گفتوگۆکان بەو ئاراستەیە بوون کە چۆن ده‌توانرێت یارمەتى بەرپرسانى هەڵبژاردن و هێزەکانى ئاسایش بدرێت بۆ سەرکەوتنى هەڵبژاردنەکان.

بەشداریپێکردنى هاوڵاتیان لەو جۆرە ۆرکشۆپانە وەک رابردوو قورس نەبوو، بەگوێرەى سوداد محەمەد، بەڕێوەبەرى بەرنامەکانى هوشیارى هەڵبژاردن لە ئەنبار.

"تەنیا یەک رۆژ دواى راگەیاندن و ریکلامکردن لە ناوەڕاستى شاردا، هەزاران داواکاریمان لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەدەست گەیشت بۆ بەشداریکردنیان لەو خولانە،" محه‌مه‌د وتی. بەهۆى بەرزبوونەوەى خواستى داواکارى، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی لە ئەنبار داواى لە حکومەتى عێراقى کرد بۆ رێکخستن و ئەنجامدانى ۆرکشۆپى زیاتر.

بەشداربووان بۆ هەر رۆژ 20 دۆلاریان وەرگرت بۆ مەبەستى هاتوچۆیان. زەینەب ئەلکەله‌بى، کە ژنێکى چالاکوانە لە بەسرە، وتی "هەوڵەکانى قاعیدە و هەر گرۆپێکى چەکدارى ناشەرعى بۆ رێگرتن لە هاوڵاتیان لە پراکتیزه‌کردنی مافەکانیان لەنێو پرۆسەیەکى وه‌ها دیموکراسیدا شکستى خوارد."

"لێرە، هەموو خەڵک ئەو هەڕەشانە بەلاوەدەنێن و ئامادەن لە رۆژى هەڵبژاردن ئامادەبن بۆئەوەى بەئازادى گوزارشت لە راوبۆچوونەکانى خۆیان بکەن."

وێنە: [سەفین حەمەد/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] کارمه‌ندانی هەڵبژاردن دەنگدەران فێردەکەن چۆن بەشدارى هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بە کاندیدەکان بدەن.

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌  0/5 (0   ده‌نگه‌کان)

بیخه‌ لیستی خوازراوه‌کان
print thisemail this

سه‌رنجی خوێنه‌ران

عێراق ئه‌مڕۆ | زانیاری/پاداشت | گۆشه‌ی خێزان | وه‌رزش | هه‌مه‌ڕه‌نگ | ئه‌رشیف | ه‌رباره‌ی ئێمه‌ | ه‌یوه‌ندیمان پێوه ‌بکه‌ | خشته‌ی ماڵپه‌ر




verification image, type it in the box
ژماره‌کان داخڵ بکه‌

ليس بامكانك روية الارقام أعلاه؟

*بامكانك الأرسال بالبريد الالكتروني لخمسة أشخاص فقط في آن واحد