
[قاسم زێن/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] عێراقییه‌کان پرۆ‌تێستۆی حوکمی له‌سێداره‌دان ده‌که‌ن که بۆ که‌سوکاریان بڕاوه‌ته‌وه..
ئێدوارد حه‌مید له به‌غدا – 12/1/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له عێراق سێشه‌ممه (5 کانونی دووه‌م) وتی عێراق له 2009 دا 77 که‌سی له‌سێداره‌داوه که له‌سه‌ر تیرۆر و کوشتنی هاوڵاتیانی عێراقی و هێزه‌کانی ئاسایش حوکم دراون.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌که، دادوه‌ر عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار وتی "ئه‌و 77 حوکمدراوه‌ی له‌سێداره دراون تاوانیان به‌سه‌ردا چه‌سپیوه و دانیان ناوه به ئه‌نجامدانی تاوان، ئاواره‌کردنی خه‌ڵک و په‌لاماردانی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق. ئه‌و تاوانه‌ی حوکمدراوه‌کان ئه‌نجامیان داوه ته‌نها له چوارچێوه‌ی تیرۆردا بووه."
په‌رله‌مانی عێراق له تشرینی دووه‌می 2005 دا یاسای دژه-تیرۆری په‌سه‌ند کرد، که، به وته‌ی به‌یره‌قدار، "بریتی بووه له ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه نائاساییه‌ی تا ئێستا عێراق تێیدا ده‌ژی له ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌زمونه خوێناویه و کرده‌وه تیرۆریستییانه‌ی به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له هاوڵاتیان ده‌که‌ن."
ناوبراو وتی "سزای مه‌رگ له دژی 285 که‌س ده‌رچوو له 2008 دا، به‌ڵام ته‌نها 34 یان جێبه‌جێ کران. هه‌مان سزا دژی 199 که‌س ده‌رچوو له 2007 دا، و ته‌نها 33 حاڵه‌تیان جێبه‌جێ کران. له 2006 دا 65 که‌س له‌سێداره دران."
پێش چه‌ند رۆژێك، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق داوای کرد ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا له هه‌مان ئه‌و شوێنانه له‌سێداره بدرێن که ته‌قینه‌وه‌کانی تێدا ئه‌نجام دراوه.
به‌ڵام که‌س پشتگیری له پێشنیاره‌که نه‌کرد.
نه‌دا ئه‌لجبوری، ئه‌ندام له لیژنه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عێراق، وتی "به باشی لێکۆڵینه‌وه له‌م بانگه‌شانه نه‌کرابوو، چونکه ئه‌مه کار ده‌کاته سه‌ر ده‌روونی هاوڵاتیانی عێراقی و تۆوی فه‌رهه‌نگی خوێنڕێژی ده‌چێنێت. ئه‌مه پێشێلکارییه و سوکایه‌تیکردنه به مرۆڤ."
ناوبراو وتی "دادوه‌ریی عێراق رێز ده‌گرێت له مافه‌کانی مرۆڤ و پیاده‌یان ده‌کات، و به شێوه‌یه‌کی مرۆیی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ده‌کات حوکمی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه له رێی جێبه‌جێکردنییه‌وه له‌و شوێنانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان کراون، نه‌ك له شوێنی گشتی."
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، ئه‌رکی وه‌زاره‌تی داده که بڕیار له‌سه‌ر شوێنی له‌سێداره‌دان بدات.
جبوری وتی "زۆربه‌ی وڵاتان سزای مه‌رگیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه له یاساکانی سزا. به هه‌رحاڵ، عیراق به هه‌ندێک بارودۆخی نائاساییدا تێده‌په‌ڕێت له‌به‌ر روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریست و گروپه چه‌کدارانه‌ی کوشتار و جینۆسایدی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و هێزه‌کانی سوپا و پۆلیس ده‌که‌ن."
سزای مه‌رگ له عێراق بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م دوای 2003 هه‌ڵپه‌سێردرا، به‌ڵام له 2005 ده‌ست به پیاده‌کردنی کرایه‌وه.
سابر ئه‌لغرێباوی، پرۆفیسۆر له یاسای نێوده‌وڵه‌تی له زانکۆی موسته‌نسرییه له به‌غدا وتی دووباره پیاده‌کردنی سزای مه‌رگ بریتییه له "به‌ره‌وپاشچوونێکی راسته‌قینه."
ناوبراو وتی "له سه‌رانسه‌ری جیهاندا 128 وڵات له سه‌ره‌تای 2007 دا هه‌نگاویان ناوه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای مه‌رگ له یاساکانیان و له پراکتیکیش. ته‌نها 69 وڵات هێشتا به‌رده‌وامن له سه‌پاندنی ئه‌م سزایه."
هه‌روه‌ها وتی "له ماوه‌ی 10ساڵی رابردوودا، ساڵانه زیاتر له سێ وڵات سزای مه‌رگیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، یان هه‌نگاوی تریان ناوه به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو جۆره‌کانی تاوان. کاتیك سزای له‌م جۆره هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه، به‌ده‌گمه‌ن ده‌ستی پێده‌کرێته‌وه."
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن ده‌کرێت له هه‌ندێك بارودۆخدا له عیراق سزای مه‌رگ بسه‌پێنرێت.
ئه‌حمه‌د ئه‌لسوهێلی، دادوه‌رێک له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له که‌رخ، وتی "ئه‌و کوشتاره‌ی تاوانبار و تیرۆریسته‌کان ده‌یکه‌ن وایان لێده‌کات شایسته‌ی له‌سێداره‌دان بن، ئه‌مه‌ش له‌پێناو رزگارکردن و پاراستنی کۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی."
ناوبراو وتی سزای مه‌رگ "گرنگه چونکه وه‌ك زه‌نگێک وایه بۆ ئه‌وانه‌ی پلان داده‌نێن تاوانکاری ئه‌نجام بده‌ن له ئێستا یان له ئایینده‌دا. بۆیه، سزای له‌سیداره‌دان ژیانی عێراقییه‌کان ده‌پارێزێت."
ناوبراو وتی "سزای هه‌تا-هه‌تایی به‌س نییه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی منداڵ ده‌کوژن یان کچان ئه‌تک ده‌که‌ن یان هاوکاری ته‌قاندنه‌وه‌ی بینای مه‌ده‌نی ده‌که‌ن. ره‌نگه بۆ خۆیان له زیندان به ئارامی بژین و هه‌میشه چاوه‌ڕوانی ئازادی بکه‌ن به لێخۆشبوو‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می رژێمی پێشوودا روویدا."
ئه‌حمه‌د ئه‌لسوهێلی وتی "به‌ڵام پێویسته له حوکمی له‌سێداره‌داندا تا ئه‌وپه‌ڕی ره‌چاوی دادپه‌روه‌ری بکرێت."
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی "عێراق به بارودۆخیكی دیاریکراودا تێده‌په‌ڕیت و خه‌ڵکه‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی ده‌کوژرێن. نه‌بوونی سزایه‌کی توند پاشخانی پڕکاره‌ساتی ده‌بێت له بواری ئاسایش‌دا."
وێنه: [قاسم زێن/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] عێراقییه‌کان پرۆ‌تێستۆی حوکمی له‌سێداره‌دان ده‌که‌ن که بۆ که‌سوکاریان بڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران