
[سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ئه‌مینی به‌غدا سابیر عیساوی ده‌ستگیرکردنی کارمه‌ندی پێشووی ئه‌مانه‌ی به‌غدا راده‌گه‌یه‌نێت.
ئێدوارد حه‌مید له به‌غدا – 13/1/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئینته‌رپۆل کارمه‌ندێكی پێشووی به‌غدای له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌یروت رۆژی هه‌ینی (8 کانونی دووه‌م) ده‌ستگیر کرد له‌به‌ر ئیختیلاسکردنی زیاتر له 12 ملیار دیناری عێراقی.
ئه‌مینی به‌غدا سابیر عیساوی له لێدوانێكدا رۆژی شه‌ممه (9 کانونی دووه‌م) رایگه‌یاند "ئینته‌رپۆل توانی تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی، زینه، کارمه‌ند له به‌شی مووچه‌ی به‌شی کارگێڕیی ئه‌مانه‌ی به‌غدا، ده‌ستگیر بکات، که 12.5 ملیار دیناری عێراقی ئیختیلاس کردبوو،"
تشرینی دووه‌می رابردوو، ئه‌مانه‌ی به‌غدا رایگه‌یاند چه‌ندین ملیار دینار له مووچه‌ی مانگانه‌ی کارمه‌نده‌کانی دزراوه. هاوکات، سه‌رۆک وه‌زیران نوری ئه‌لمالیکی داوای ده‌ستگیرکردنی ئه‌وانه‌ی کرد که ده‌ستیان هه‌بووه له کێیسه‌که‌دا و سه‌پاندنی داد به‌سه‌ریاندا. هه‌روه‌ها هۆشداریدا له به-سیاسه‌تکردنی کێیسه‌که.
دوای چه‌ند کاتژمێرێك له ئاشکراکردنی ئیختیلاسه‌که له تشرینی دووه‌م، ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌ستگیرکردنی 13 گومانلێکراوی راگه‌یاند.
عیساوی وتی هێزه‌کانی ئاسایشی لوبنان هاوکارییان پێشکه‌شی ئینته‌رپۆل کردووه و دوای وه‌رگرتنی هه‌موو زانيارییه‌کی هه‌واڵگریی پێویست، رازی بوون به ده‌رکردنی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنه‌که.
له لێدوانه‌که‌دا هاتووه، به‌رپرسانی لوبنان و ئینته‌رپۆل شوێن پێی جموجوڵی تۆمه‌تباره‌که و خێزانه‌که‌یان هه‌ڵگرت، و زۆربه‌ی پاره دزراوه‌که‌یان لێ وه‌رگرته‌وه "له ئه‌نجامی کارێكی هاوبه‌ش که ئه‌مانه‌ی به‌غداد له چوارچێوه‌یه‌کی نهێنیدا وه‌ك له‌م کێیسانه‌دا باوه، هه‌موو هاوکارییه‌ک له توانایدا بێت پێشکه‌شی کرد."
سه‌باح ئه‌لساعیدی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی نه‌زاهه له په‌رله‌مانی عێراق وتی، "کۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له دزه‌کان وه‌رگیراوه‌ته‌وه نزیکه له‌و بڕه پاره‌یه‌ی له ئه‌مانه‌ی به‌غدا دزراوه."
به گوێره‌ی ساعیدی، کارمه‌نده ده‌ستگیرکراوه‌که له به‌غدا زه‌وی و بینایه‌ی کڕیوه که ئێستا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
ناوبراو وتی "به‌رسڤی به‌رپرسانی لوبنان بۆ داواکارییه‌که‌ی کۆمیسیۆنی نه‌زاهه‌ی عێراق له میانه‌ی جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتننامه‌ی دژه-گه‌نده‌ڵییه‌وه دێت که هه‌ردوو وڵاتی عێراق و لوبنان ئیمزایان کردووه."
به‌ڵام په‌رله‌مانتاری ناوبراو هۆشداریدا له ده‌رکردنی سه‌ره‌نجامی خێرا سه‌باره‌ت به‌و که‌سانه‌ی ده‌ستگیر کراون.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی "ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا که له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر کرابوون مه‌رج نییه له دزییه‌که‌دا به‌شدار بوو بن. به هه‌رحاڵ، لێپێچینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی که‌سی به‌رپرس له دزینی پاره‌که ده‌ستنیشان بکرێت."
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، ئه‌ندام له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردستان، وتی کۆمیسیۆنی نه‌زاهه‌ی عێراق به گوێره‌ی یاسای هه‌ڵوه‌شاوه‌ی 2004 ی ده‌سه‌ڵاتی کاتیی هاوپه‌یمانان کار ده‌کات. هه‌روه‌ها وتی ره‌شنووسێکی نوێ بۆ کۆمۆیسیۆن ئێستا له په‌رله‌مانه.
ناوبراو وتی "هه‌ندێك رێوشوێنی به‌رگیری له یاسای سزای عێراقیدا هه‌یه. به هه‌رحاڵ، ئه‌م رێوشوێنانه بۆ کێیسه‌کانی گه‌نده‌ڵی ناگونجێن، که ئێستا له عێراق زۆر خراپتر بووه. چاره‌سه‌ری نموونه‌یی ئه‌وه‌یه سزای توندتر بسه‌پێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگیری ئه‌و که‌سانه بکات که پاره‌ی گشتیی ده‌دزن."
ناوبراو داوای له پشکنه‌ری گشتیی له هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کانی عێراق کرد رۆڵێکی کاراتر بگێڕن له کێیسه‌کانی گه‌نده‌ڵیدا.
کۆمیسیۆنی نه‌زاهه‌ی عێراقی و لیژنه‌ی نه‌زاهه له‌م دواییه‌دا کاری خۆیان بۆ کۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی به‌رفراوانتر کردووه، که به مه‌ترسییه‌ک داده‌نرێت هه‌ره‌شه له رژێمی سیاسی عێراق ده‌کات.
لیژنه‌ی نه‌زاهه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زۆر وه‌زیری عێراق کردووه له بواری تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی کارگێری و فه‌رامۆشکردنی وه‌زاره‌ته‌کانیان.
وێنه: [سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ئه‌مینی به‌غدا سابیر عیساوی ده‌ستگیرکردنی کارمه‌ندی پێشووی ئه‌مانه‌ی به‌غداد راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران