
[عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له فه‌لوجه پۆلیس ده‌کاته ئامانج.
عه‌لی ئه‌لجبوری و محه‌ممه‌د ئه‌لقه‌یسی له ئه‌نبار – 16/1/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
رۆژی چوارشه‌ممه (13 کانونی دووه‌م) له په‌لامارێكی خۆکوژییدا بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی پۆلیس له گه‌ڕه‌کی سه‌قلاویه له فه‌لوجه حه‌وت هاوڵاتی کوژران و نۆی تریش برینداربوون.
رائید سه‌عد محه‌ممه‌دی، ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس که له شوێنی ته‌قینه‌وه‌که ئاماده بوو، وتی "خۆکوژێک که تانکه‌رێکی لێده‌خوڕی، که عاده‌ته‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاو به‌کارده‌هێنرا، خۆی کرد به حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی بنکه‌ی پۆلیسی سه‌قڵاویه‌دا، چوارشه‌ممه ده‌وروبه‌ری کاتژمێر 8:30 ی به‌یانی، له کاتێكدا چه‌ند کرێکار و ئه‌ندازیارێک خه‌ریکی به‌رفراوانکردن و چاککردنه‌وه‌ی بنکه‌ی پۆلیسه‌که بوون و خۆی ته‌قانده‌وه،"
محه‌مه‌دی وتی سێ ئه‌فسه‌ری پۆلیس گیانیان له ده‌ست دا کاتێك "هه‌وڵیان دا رێگه بگرن له‌وه‌ی که خۆکوژه‌که بچێته ژوره‌وه کاتێک خۆیاندایه‌به‌ری"
چوار ئه‌فسه‌ری تری پۆلیس له‌ناو برینداره‌کاندان.برینداره‌کانی تر خه‌ڵکی مه‌ده‌نین، له‌ناویشیاندا کۆرپه‌له‌یه‌کی یه‌ک مانگه و دایکی که له‌و کاته‌دا به نزیک بنکه‌ی پۆلیسه‌که‌دا تێپه‌ڕیبوون.
ئه‌حمه‌د ئه‌لفه‌لاحی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له فه‌لوجه، به مه‌وتنی وت "حاڵی چوار له برینداره‌کان مه‌ترسیداره، له‌ناویشیاندا منداڵیكی کچ که سه‌ری پێکراوه و نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی به‌په‌له‌ی بۆ ئه‌نجامدراوه."
ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌دی، 23 ساڵ، کرێکار که له ته‌قینه‌وه‌که‌دا برینداربووه، وتی خه‌ریکی ئاماده‌کردنی جه‌بله‌ی چیمه‌نتۆ بوو "کاتێک تانکه‌ره‌که خۆی کرد به بیناکه‌دا. وه‌ك کراسێک له ته‌نافی جل به‌رببێته‌وه، ته‌قینه‌وه‌که فڕێیداین بۆ دوور. به چاوی خۆم هاوڕێکانمم بینی که دوا هه‌ناسه‌یان دا. هه‌ره گه‌نجه‌که‌شیان خێزانداره و منداڵیشی هه‌یه."
بنکه‌ی پۆلیسه‌که، که له ناو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی حکومیدایه، زیانی زۆری پێگه‌شتوه. بینا‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نێکی ناوچه‌که و بنکه‌یه‌کی ته‌ندروستیش له هێرشه‌که‌دا زیانیان پێگه‌شتوه.
دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌که، پۆلیسی عێراق هاتوچۆی قه‌ده‌غه‌کرد و ده‌روازه‌کانی شاریان داخست و ده‌ستیانکرد به لێپێچینه‌وه له هێرشه‌که.
دانیشتوانی فه‌لوجه توڕه‌یی خۆیان ده‌ربڕی.
هند ئه‌حمه‌د، که له نزیک بنکه‌ی پۆلیسه‌که ده‌ژی، وتی "ئه‌مه هێرشێکی تری به‌ربه‌رییه بۆ سه‌ر ئێمه و جیاوازی نه‌کردوه له نێوان منداڵ و ژن و کرێکاریشدا. قاعیده هیچ هه‌لێک له‌ده‌ستنادات بۆ ئه‌نجامدانی وێرانکردن و زه‌بروزه‌نگ و خوێنڕشتن له عێراقدا. هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر ئه‌م بنکه‌ی پۆلیسه به‌ڵگه‌یه‌کی تره که ته‌نها دژی هێزه‌کانی ئاسایش نین، به‌ڵکو دژی بنیاتنان عێراق و گه‌شه‌سه‌ندنیشین."
له پێشهاتێکی تری ئه‌منیدا، یه‌که‌ی دژه-تیرۆر له پارێزگای دیاله وتی سه‌رکه‌وتوبووه له ده‌ستگیرکردنی شه‌ش ئه‌ندامی شانه‌یه‌کی تیرۆریستی سه‌ر به قاعیده که ده‌ستیان هه‌بووه له ته‌قینه‌وه و کوشتاری تایه‌فه‌گه‌ری له گونده‌کانی خالسییه و دور. ده‌ستگیرکردنه‌که دوای ئه‌وه هات که هاوڵاتیه‌کی عێراقی په‌یوه‌ندی کرد به هێزه‌کانی دژه تیرۆره‌وه و ئیخباری ئه‌ندامانی شانه‌که‌ی کردبوو."
مقه‌ده‌م حه‌سه‌ن ئه‌لقه‌یسی، له یه‌که‌ی دژه-تیرۆر له دیاله، وتی "دادوه‌ریی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنیانی ده‌رکردبوو چونکه به‌ڵگه هه‌بوو له‌سه‌ر تێوه‌گلانیان له کرده‌وه‌ی توندوتیژی و کوشتنی هاوڵاتیاندا،"
هێزه‌کانی دژه-تیرۆر له شاڵاوێکدا سه‌رله به‌یانی چوارشه‌ممه هه‌ستا به‌ده‌ستگیرکردنه‌که. هه‌روه‌ها ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر چه‌ند بۆمبێک و چه‌ند تفه‌نگێکی قه‌ناسه و ره‌شاشدا.
ئه‌لقه‌یسی وتی ئه‌و تیرۆریستانه "له زیندان توندکران و جیهان له شه‌ڕانگێزییان رزگاری بوو."
هاوکات، نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی به‌غدا رایگه‌یاند که چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو هاوڵاتییه‌کی مه‌ده‌نیان کوشتوه و سه‌ربازێکی سوپای عێراقیان بریندارکردوه.
دکتۆر فه‌رید عه‌لی له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی به‌غدا وتی "چه‌ند چه‌کدارێک له گه‌ڕه‌کی خه‌لیل پاشا له باکوری به‌غدا ته‌قه‌یان له خه‌ڵکی مه‌ده‌نی کردوه. له ئه‌نجامدا پیاوێک ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه و سه‌ربازێكی عێراقی برینداربووه. سه‌ربازه‌که ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کراوه بۆ چاره‌سه‌ر."
له‌لایه‌کی تره‌وه، وه‌لیید ئه‌لحه‌مدانی له پۆلیسی ئه‌بوغرێب، وتی بۆمبێكی له‌زگه‌یی خانوی پیره‌مێرد و پیره‌ژنێکی ته‌قانده‌وه که نانیان بۆ ئه‌فسه‌رانی پۆلیس و سوپا ده‌کرد له گه‌ڕه‌کی نه‌سر و سه‌لام له ئه‌بوغرێب. له ته‌قینه‌وه‌که‌دا هه‌ردووکیان گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌لحه‌مدانی وتی "ئه‌و ژن و مێرده له‌به‌رئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ پۆلیس و سوپاده‌کرد په‌لاماریان درا و له‌به‌رئه‌وه‌ی نانیان ده‌فرۆشت به‌و هێزانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان ده‌پاراست."
له روداوێکی تردا، چه‌ند هێرشبه‌رێكی نه‌ناسراو له گه‌ڕه‌کی زه‌یتون، که ده‌که‌وێته خۆرئاوای به‌غداوه، چه‌ند چه‌قۆیه‌کیان له ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی رابون داوه کاتێك له ماڵ ده‌هاته‌ده‌ر. له ئه‌نجامدا به سه‌ختی برینداربووه و گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
ئیهاب ئه‌لزوبێعی، وته‌بێژی هێزه‌کانی رابون له خۆرئاوای به‌غدا، وتی، "هه‌وڵی تیرۆرکردنی ئه‌ندامێکی رابون په‌یامێکه له تیرۆریستانه‌وه، به‌و مانایه‌ی که به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر په‌لاماردانی ئه‌نجومه‌نی رابون. به‌ڵام ئه‌مه هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌یه‌که له‌سه‌ر لاوازیی و ئیفلاسیان و به‌ڵگه‌شه له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنی هێزه‌کانی عێراق که توانیویانه به ته‌واوه‌تی چه‌کیان بکه‌ن."
وێنه: [عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له فه‌لوجه پۆلیس ده‌کاته ئامانج.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران