
[عەلى یوسف / ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ئەندامانى بێ چەکى نێو بزوتنەوەى رابون خه‌فه‌ریات ده‌گرن له‌گه‌ڵ سوپادا له خاڵێکى پشکنین له به‌غدا.
محه‌ممه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا 17/1/ 10
بۆ سایتی مه‌وتنی
هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق شەممە (10 کانونى دووەم) رایانگەیاند کە 40،000 ئەندامى بزوتنه‌وه‌ی رابون، که به سه‌حوه‌ش ناوده‌برێت، لە دوو ساڵى رابردودا تێهه‌ڵکێشی دامودەزگا حکومییەکانى عێراق کراون وەک بەشێک لە پڕۆسەى ئاشتبونەوەى نیشتیمانى.
چەکدارانى رابون لە ساڵى 2006 بەدواوە شەڕى قاعیدە و گروپە چەکدارەکانى تریان کردووە.
لیوا جوزێف رێنیزی سه‌ر به سوپای ئه‌مریکی به ئاژانشی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی وت "زیاتر لە 40،000 ئەندامى رابون، له کۆی 78،000 که ناونوسکراون وه‌ک چه‌کدار له رابون دا، تێهه‌ڵکێشی داموده‌زگا حکومیه‌کان کراون، له‌نێویشیاندا 30،000 که‌س له وه‌زاره‌ته‌کاندا دامه‌زرێنران له‌م دوو مانگه‌ی رابردودا".
رینیز هەروەها وتى لانی که‌م 10،000 لە ئەندامانى رابون لەنێو هێزەکانی ئاسایشی عێراقدا وەرگیراون.
هەروەها وتیشى"عێراقییەکان دەزانن کە ئەندامانى بزوتنەوەى رابون کەسانى نیشتیمانپه‌روه‌رن و قارەمانن و به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر کاره‌کانیان سەربارى ئەوەى کە موچەکانیان لەلایەن حکومەتەوە بۆ چەند مانگێک دواکه‌وت.
سەرۆکى بزوتنەوەى رابون، شێخ ئەحمەد ئەبوڕیشە، وتى ئەو ئەندامانە شایانى رێزلێنانن بەهۆى ئەو کارانەى لەپێناوی عێراق کردویانە.
ئەبو ریشە بە مەوتنى راگەیاند "هێزەکانى رابون یارمەتیدەربوون له ریشەکێشکردنى تیرۆریزم لە عێراقدا و رێگرتن لە ئەگەرى هەڵگیرساندنى شەڕى ناوخۆ، کە قاعیدە و گروپە ئیسلامییە چەکدارەکان هەوڵی هەڵگیرساندنیان دەدا. هەروەها هێزەکانى رابون نەبەردییەکى گەورەیان لە تێکشکاندنى قاعیدە و راوەدوونانیان تا دوا چرکە پیشانداوە، هەر لەبەرئەمەیە کە شایستەى رێزلێنان و دامه‌زراندنن له ناو دامودەزگاکانى دەوڵەتدا"
ئەبوریشە ئاماژەى بەوەدا کە ژمارەیەکى زۆر لە ئەندامانى سەحوە چونەتە ریزى سوپا و پۆلیسى عێراقه‌وه و "بونه‌ته به‌شێک له کارمه‌ندانی سه‌پاندنی یاسا"، له‌کاتێکدا کارى سەرکردەکانى ئەنجومەنى رابون بۆ ئیشى سیاسى گۆڕاوە.
ئەبو ریشە وتیشى "هیوادارام کە ئەندامانى رابون لە پۆستە نوێیەکانیشیاندا - له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دا، له بڵاوکردنەوەى ئاشتى و بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى دارایى و ئیدارى دا - هه‌ر جه‌نگاوه‌ر بن، هه‌ر وه‌ک،چۆن جەنگاوەر بوون لەدژى گروپە تیرۆریستییەکان"
هەزاران عێراقى لە پارێزگاکانی ئەنبار و موسڵ و سەڵاحەدین و دیالە و پارێزگاکانى تریش یارمەتى هێزەکانی ئاسایشی عێراقیاندا لە بەرامبەر شەڕکردن لە دژى قاعیدە و گروپە چەکدارەکانى تر و ده‌ریانپه‌ڕاندن له شاره‌کانی عێراق و ده‌ستگیریان کردن.
وتەبێژى حکومەتى عێراق عەلى دەباغ رایگەیاند کە بەرپرسیارێتى بزوتنەوەى رابون لە تشرینی یه‌که‌می 2008 به‌دواوه که‌وته ده‌ست حکومەتى عێراقه‌وه، دواى ئەوەى لەپێشدا لەژێر دەستى هێزەکانى ئەمریکادا بوون.
دەباغ وتى "ئەندامانى رابون یارمەتى هێزەکانى عێراق و ئەمریکایان دا بۆ به‌رقه‌رارکردنی ئاسایش لە عێراقدا".
عەلى دەباغ لە دیمانه‌یه‌کدا لەگەڵ مەوتنى لەدرێژەى قسەکانیدا وتی پڕۆسه‌ی تێهه‌ڵکێشکردنی ئه‌م هێزانه له‌ناو دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌تدا "ئێستاش هەر درێژه‌ی هەیە. ئەمەش لەچوارچێوەى بەرنامەى ئاشتبونەوەى نیشتیمانى دێت کە سەرۆک وەزیرانى عێراق نورى مالیکى خۆى سەرپەرشتى دەکات.
دەباغ وتیشى "چۆنێتی کۆتایپێهێنانی خه‌باتی چه‌کداری بزوتنه‌وه‌ی رابون له دژی قاعید‌ه وەک نمونه‌یه‌کی ژیانى مەدەنى دادەنرێت کە عێراق خوازیاریەتى. چەک تەنیا دەبێت له دەست حکومەتى عێراقى و هێزه‌کانی ئاسایش‌دا بێت"
جێگرى پارێزگاى ئەنبار، زارى عیرسان، داوای‌کرد کە حکومەتى عێراق پاشماوه‌ی ئه‌ندامانی رابون لە پارێزگاکانى ئەنبار و بەغدا و سەلاحەدین و دیالە و موسڵ لەناو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشکه‌س ده‌که‌ن یان ئاسایش دابینده‌که‌ن دابمه‌زرێنێت.
هەروەها وتیشى"ئێمە ئێستاش سەدان ئەندامى رابونمان لە ئەنبار هەیە، ژمارەى هاوشێوەى ئەمەش لە پارێزگاکانى تر هەن، کە کارى گونجاویان دەست نەکەوتوە. ئەوانه دەبێت خەڵات بکرێن لە بەرامبەر شەڕکردن له دژى قاعیدە و تێکشکاندنی و دەربازکردنى عێراق لە شەڕانگێزییەکانى قاعیدە"
عومەر جبورى، ئەندامى پەرلەمان و ئەندامى لیژنەى ئاشتبونەوەى نیشتیمانى لە پەرلەمانى عێراق، وتى تێهه‌ڵکێشکردنی ئەندامانى رابون لەناو دامودەزگا حکومیەکاندا یەکێک بوو لە گرنگترین ده‌ستکه‌وته‌کانی عێراق له ساڵى رابردوودا .
هه‌روه‌ها وتی " ئێمە رێخۆشدەکەین بۆ وەرگرتنى هەر ئەندامێک کە دەستى بەکوشتنى خەڵکى عێراق سوور نەبووبێت و تاوانێکى واى ئەنجامنەدابێت کە هەڕەشە لە ئاسایشى عێراق بکات. دەرگا هەمیشە لەبەردەم هەموو ئەوانە کراوەیە کە دەیانەوێت بەشداربن لە سەقامگیرکردنى ئاشتى و بەدەستهێنانى خۆشگوزەرانى بۆ عێراق"
وێنە [عەلى یوسف / ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ئەندامانى بێ چەکى نێو بزوتنەوەى رابون خه‌فه‌ریات ده‌گرن له‌گه‌ڵ سوپادا له خاڵێکى پشکنین له به‌غدا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران