
[ ئۆلیڤه‌ر لانگ\ئه‌ی ئێف پی\ گێتی ئیمیجز] زۆر له‌و عێراقیانه‌ى له‌ده‌ره‌وه ده‌ژین ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 7 ئازار له بنكه‌كانى ده‌نگدان، وه‌ك ئه‌م بنكه‌یه‌ى له ئه‌ڵمانیا كراوه‌ته‌وه.
ئێدوارد حه‌مید له به‌غدا -17/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێنجشه‌ممه (12 كانونى دووه‌م) رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ك له وڵاتانى عه‌ره‌بى و بیانى رازى بوونى خۆیان نیشاندا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراقى له‌سه‌ر خاكه‌كانیان.
سه‌عد ئه‌لراوى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كۆمیسیارانى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان وتى ئه‌م ووڵاتانه‌ى كه كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌زامه‌ندى لێیانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه بریتین له ئیمارات و ئه‌ڵمانیا و ئوسترالیا و سویسرا و وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و سوید و هۆڵه‌ندا و ئێران و ئۆردن و سوریا و كه‌نه‌دا.
به‌رپرسانى كۆمیسیۆن دوپاتیان كرده‌وه كه خه‌ریكن ره‌زامه‌ندى چه‌ند وڵاتێكى تریش به‌ده‌ست بهێنن.
كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان داواكارى بۆ 16 له‌م وڵاتانه نارد كه ژماره‌یه‌كى زۆر له جالیه‌ى عێراقى تیادایه به مه‌به‌ستى رێگه‌دان به كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان نوسینگه‌كانى له‌سه‌ر خاكه‌كانیان بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى عێراقیه‌كان بتوانن به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى بكه‌ن كه له 7 مانگى ئازار ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌عد ئه‌لراوى وتى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وامه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ره‌زامه‌ندی له وڵاتانى تره‌وه.
راوی وتى "هه‌ر دواخستنێك له رازى بوونى ئه‌م وڵاتانه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر خاكه‌كانیان كاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر ئاماده‌كاریه‌كانى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان." وتیشى "هه‌موو بابه‌ته لۆجیستیه‌كان و ئاماده‌كاریه‌كان پیشوه‌خت ئاماده‌كراون."
هه‌رچه‌نده كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان هێشتا ژماره‌ى كۆتایى ئه‌م عێراقیانه‌ى به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه كه له ده‌ره‌وه ده‌ژین، به‌ڵام سه‌عد ئه‌لراوى وتى به‌گوێره‌ی ئماره‌کانی كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان 1.2 ملیۆن عێراقى له سوریا ده‌ژین .
سه‌عد وتیشى "كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان چاوه‌ڕوانى ئاماره‌كانى تر ده‌كات سه‌باره‌ت به‌و عێراقیانه‌ى له‌ده‌ره‌وه ده‌ژین كه پێشبینى ده‌كرێت به‌م زوانه ئه‌م ئامارانه ده‌ربچن. دواى ئه‌مه‌ش، كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئامارى ته‌واو ئاماده ده‌کات."
راوى وتىشی "ژماره‌ى ئه‌و عێراقیانه‌ى له‌ده‌ره‌وه ده‌ژین له سێ سه‌رچاوه‌وه وه‌رگیراوه: كه بریتین له ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى كۆچ كردن و راگواستراوه‌كان و رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كۆچ كردن و ئه‌م ئامارانه‌ى له‌به‌رده‌ستن بۆ كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌گوێره‌ى دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان."
پێش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى له مانگى كانونى دووه‌مى پاردا، كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌زامه‌ندى ئه‌م وڵاتانه‌ى وه‌رگرت كه تێیدا پلان دانرابوو بۆ كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌یه‌ك. ژماره‌یه‌كى زۆر له عێراقیه‌كان رویان له بنكه‌كانى ده‌نگدان کرد له هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بى و بیانیه‌كان.
لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانى عێراق وتى لیژنه‌كه كۆبونه‌وه‌ى چڕ‌وپڕ له هه‌فته‌ى داهاتوودا ئه‌نجامده‌دات له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقى بۆ رازى كردنى ئه‌و وڵاتانه‌ى تاكو ئێستا ره‌زامه‌ندیان نیشان نه‌داوه به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر خاكه‌كانیان.
فالح ئه‌لفه‌یاز، ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه، وتى "رازى نه‌بوونى هه‌ندێك وڵاتى وه‌كو میسر و دانیمارك هانده‌رى سیاسى له پشته‌وه نیه. هه‌ندێك به‌ربه‌ستى لۆجیستى هه‌ن كه په‌یوه‌ندیان به‌هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه "
فالح ئه‌لفه‌یاز وتیشى "ئه‌گه‌ر كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان شێواز و رێگه‌یه‌ك بگرێته به‌ر كه زامنى یارى نه‌كردن به ده‌نگه‌كانى عێراقیه‌كان بكات به‌هۆى گواستنه‌وه‌ى ده‌نگاكانیان بۆ پارێزگاكانى تر، ئه‌وا نه‌زاهه‌ت له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا ده‌بێت .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رپێچى و كه‌موكوڕى له ڕێوشوێنه‌كانى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌مه كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌زاهه‌ت و بێ لایه‌نى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان."
سوندس حه‌سه‌ن ، 34 ساڵ، دانیشتوى به‌غدا وتى "هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانى داهاتوو زۆر گرنگه و به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ین." وتیشى من داوا له هه‌موو هاوڵاتیان ده‌كه‌م به‌شدارى بكه‌ن و ده‌نگ بده‌ن بۆ ئه‌و كاندیدانه‌ى كه شایه‌نى ئه‌وه‌ن كورسیه‌كانى په‌رله‌مان پڕبکه‌نه‌وه."
سوندس وتیشى "ئێمه هه‌وڵه‌كانى هه‌ندێك له وڵاتانى عه‌ره‌بى به‌رز ده‌نرخێنین كه مافى ئه‌وه‌یاندا به به كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر خاكه‌كانیان هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام بدات. به‌م شێوه‌یه‌ش، هه‌موو ئه‌و عێراقیانه‌ى له‌ده‌ره‌وه ده‌ژین ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌یان ده‌بێت به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن."
حه‌یده‌رى عه‌بدلى، 27 ساڵ، وتى "به‌شدارى كردنى عێراقیه‌كانى ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى وڵات له هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاتر نه‌زاهه‌ت به هه‌ڵبژاردن ده‌به‌خشێت وه دوپاتى ده‌كاته‌وه مافه یاسایى و ده‌ستوریه‌كانى هه‌موو عێراقیه‌كان ده‌سته‌به‌ر كراوه، به‌بێ ره‌چاو كردنى لایه‌نگیری."
وێنه : [ ئۆلیڤه‌ر لانگ\ئه‌ی ئێف پی\ گێتی ئیمیجز] زۆر له‌و عێراقیانه‌ى له‌ده‌ره‌وه ده‌ژین ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 7 ئازار له بنكه‌كانى ده‌نگدان، وه‌ك ئه‌م بنكه‌یه‌ى له ئه‌ڵمانیا كراوه‌ته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران