
[عه‌لی یوسف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] سه‌ربازه عێراقیه‌کان چاودێریده‌که‌ن له کاتێکدا کرێکاران خه‌ریکی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شۆسته‌کانن له به‌غدا
به‌ره‌کات ئه‌حمه‌د له به‌غدا – 18/1/ 10
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئه‌مینی به‌غدا سابیر عیساوی چوارشه‌ممه (13 کانونی دووه‌م) وتی، ئه‌مانه‌ی به‌غدا 400 ملیار دیناری ته‌رخانکردوه بۆ قیرتاوکردن و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌کانی به‌غدا،
پلانی په‌ره‌پێدانی رێگه‌وبانه‌کان و قیرتاوکردنی شه‌قامه‌کانی پایته‌خت قیرتاوکردنی رێگه‌وبان و شه‌قامی گه‌ڕه‌کانی سه‌در و زه‌ییونه و که‌مالیه وعوبێدی و جیهاد و مه‌عالف و حوڕییه و کازمییه و که‌رخ، هه‌روه‌ها چه‌ند گه‌ڕه‌کێك له ئه‌عزه‌مییه له باکوری به‌غدا، ده‌گرێته‌وه.
عیساوی وتی پلانه‌که قیرتاوکردن و په‌ره‌پێدانی شاڕێی ده‌ره‌کی ده‌وروبه‌ری پایته‌ختیش ده‌گرێته‌وه، "که له ئه‌نجامی نۆژه‌ننه‌کردنییه‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژ، زیانی گه‌وره‌ی پێگه‌شتوه."
ناوبراو وتی پڕۆژه‌کانی قیرتاوکردنی رێگه‌وبانه‌کان دواکه‌وتن له‌به‌ر په‌سه‌ندنه‌کردنی بودجه. "وا پێشبینی ده‌کرێت له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتودا ده‌ستی پێبکرێت."
ئه‌مانه‌ی به‌غدا چه‌ند گرێبه‌ستێكی بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ک ئیمزاکردوه: گه‌شه‌پێدانی شه‌قامی ته‌کنه‌لۆژی به گوژمه‌ی 1.5 ملیار دینار، قیرتاوکردنی ناو کۆڵانه‌کانی که‌ڕاده به گوژمه‌ی 6 ملیار دینار، قیرتاوکردنی شه‌قامه‌کانی گه‌ڕه‌کی که‌مالییه به گوژمه‌ی 11 ملیار دینار و قیرتاوکردنی شه‌قامه‌کانی عوبێدی به گوژمه‌ی 6 ملیار دینار.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای سێ گرێبه‌ستی تر به به‌های 9 ملیار دینار بۆ قیرتاوکردنی شه‌قامه‌کانی زه‌ییونه.
عیساوی وتی "کاری قیرتاوکردن له‌و ناوچانه جێبه‌جێده‌کرێت که خزمه‌تگوزاریی ژێرخان ته‌واوبووه، وه‌ك تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه و ئاوه‌ڕۆ و زێراب و کاره‌با و گه‌یاندن."
عه‌لی عه‌للاق، سکرتێری گشتیی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، وتی حکومه‌ت ده‌یه‌وێت گه‌شه به خزمه‌تگوزارییه‌کانی پایته‌خت بدات، به تایبه‌تی قیرتاوکردن و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانه‌کان.
له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ مه‌وتنی، عیساوی وتی "زۆر شه‌قامی به‌غدا زیانی پێکه‌وتووه له‌م دواییه‌دا چونکه نۆژه‌ننه‌کراونه‌ته‌وه و ژماره‌ی ئۆتۆمبیله‌کان زیادی کردوه."
ناوبراو وتی ته‌رخانکردنی بڕی 400 ملیار دینار بۆ رێگه‌وبانه‌کانی به‌غدا هه‌نگاوێکی گرنگه "بۆ رێکخستنه‌وه و قیرتاوکردنی شه‌قامه‌کانی به‌غدا به شێوه‌یه‌ک روخسارێکی نوێ به به‌غدا ببه‌خشێت."
سه‌رۆکی لیژنه‌ی ستراتیژی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا، محه‌ممه‌د روبێعی، وتی ئه‌نجومه‌نه‌که له نزیکه‌وه چاودێری پڕۆسه‌ی قیرتاوکردن و گه‌شه‌پێدانی به‌غدا ده‌کات.
ناوبراو وتی "قیرتاوه‌کانی جارانی به‌غدا له ئاستی پێویستدا نه‌بوون، به تایبه‌تی ئه‌و کۆمپانیا عێراقییانه‌ی کاری قیرتاوکردنه‌که‌یان ئه‌نجامدابوو ئه‌زمونی پێویستیان نه‌بوه له‌م بواره‌دا. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی چاودێریی به‌سه‌ر کاره‌کانیانه‌وه ئه‌و ماوه‌یه‌ی ره‌وشی ئاسایش ناله‌باربوو."
به گوێره‌ی وته‌کانی محه‌ممه‌د روبێعی، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا چاودێری کاری ئه‌و کۆمپانیایانه ده‌کات که بۆ قیرتاوکردنی شه‌قامه‌کان هه‌ڵبژێردراون، هه‌روه‌ها چاودێری ئه‌و که‌ره‌ستانه ده‌که‌ن که بۆ قیرتاوکرن و نۆژه‌نکردنه‌وه به‌کارده‌هێنرێن.
ناوبراو وتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا گوژمه‌یه‌ک له‌و بودجه‌یه‌ی بۆ قیرتاوکردنی رێگه‌وبانه‌کان ته‌رخانکراوه ده‌خاته‌سه‌ر بڕه پاره‌کانی ئه‌مانه‌ی به‌غدا بۆ قیرتاوکردنی رێگه‌وبانه‌کانی تری پایته‌خت.
عه‌مید نه‌جم عه‌بد جابر، به‌رپرسی راگه‌یاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ، وتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌ی "چه‌ندین مانگه چاوه‌ڕێی ئه‌مانه‌ی به‌غدایه تا ده‌ست به قیرتاوکردنی رێگه‌وبانه‌کانی پایته‌خت بکات، به تایبه‌تی له‌به‌ر قه‌تیسبونی هاتوچۆ له ئه‌نجامی تێکچونی شه‌قامه‌کانه‌وه."
ناوبراو وتی "قیرتاوکردن و گه‌شه‌پێدانی رێگه‌وبانه‌کان له به‌غدا هه‌نگاوێکی گرنگه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌تیسبوونی هاتوچۆ له شه‌قامه‌کانی به‌غدادا. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ده‌بێته مایه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هاتوچۆی ئاسایی هه‌ندێك شه‌قام که گیرۆده‌ی چاڵ و تاسه‌ن، ئۆتۆمبیله‌کان به زه‌حمه‌ت ده‌توانن ئه‌و شه‌قامانه به‌کاربهێنن."
هه‌روه‌ها وتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌کات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی راده‌ی قه‌تیسبوونی هاتوچۆ که بێگومان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی قیرتاوکردنی پایته‌ختدا روده‌دات، به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی دانیشتوانیان زۆره.
وێنه: [عه‌لی یوسف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] سه‌ربازه عێراقیه‌کان چاودێریده‌که‌ن له کاتێکدا کرێکاران خه‌ریکی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شۆسته‌کانن له به‌غدا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران