
[سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] خۆپیشانده‌ران ره‌خنه‌یانگرت له دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ندێک پارتی سیاسی له هه‌ڵبژاردنه‌کان.
سه‌لام ئه‌لدولێمی له که‌رکوک و ئوسامه مسته‌فا له به‌غداد – 13/1/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
ده‌یان دانیشتوانی حه‌ویجه و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری شه‌ممه (9 کانونی دووه‌م) خۆپیشاندانیان کرد له دژی بڕیاره نوێیه‌که‌ی لیژنه‌ی لێپرسینه‌وه و داد ده‌رباره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی 15 حزبی سیاسی له به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی 7 ئازار.
خۆپیشانده‌ران وێنه‌ی په‌رله‌مانتار ساڵح موتڵه‌گی سه‌رۆکی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی عێراق، له‌گه‌ڵ وێنه‌ی دکتۆر نه‌هرۆ عه‌بدولکه‌ریم که‌سنه‌زانی، رابه‌ری گردبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی هه‌ڵگرتبوو.
عه‌لی مه‌حمود، خۆپیشانده‌رێک، وتی "بریاره‌که پاڵنه‌ری سیاسی له پشته‌وه‌یه و ئامانجه‌که‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که خاوه‌نی پرۆژه‌ی نیشتمانین و داوای پته‌وکردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن و جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له یه‌کپارچه‌یی خاکی وڵات و نیشتمانپه‌روه‌ریی ده‌زگاکانی ئاسایش."
هه‌روه‌ها وتی "ئێمه داوا له دادی عێراقی ده‌که‌ین یه‌کلاکه‌ره‌وه بێت و ئه‌م بڕیاره ناداده هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه چونکه له کاتێكدا دێت که هه‌ندێك لایه‌نی دیاریکراو هه‌وڵده‌ده‌ن عێراق بگه‌ڕێننه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌که‌م و ئاگری تایفه‌گه‌ری خۆش بکه‌ن."
لیژنه‌که رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی 15 پارتی سیاسی ده‌رکرد، له‌به‌ر په‌یوه‌ندیی رابه‌ره‌کانیان به حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌وه. یه‌کێك له هه‌ره پارته به‌ناوبانگه دوورخراوه‌کان بریتییه له به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانیی ساڵح موتڵه‌گ، که به‌شێكه له قائیمه‌ی عێراقیی به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو ئه‌یاد عه‌للاوی.
موتڵه‌گ ره‌خنه‌ی له بڕیاره‌که‌ی لیژنه‌ی لێپرسینه‌وه و داد گرت و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد په‌نا بۆ دادگای فیدراڵی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌بات بۆ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بڕیاره‌که.
له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا که رۆژی هه‌ینی له باره‌گاکه‌ی له به‌غداد ساز کرا، موتڵه‌گ وتی "هه‌ڵوێستێکی سیاسی هه‌یه له پشت بڕیاره‌که‌وه. هه‌ندێك قه‌واره‌ی سیاسی فشاریان له‌م بابه‌ته‌دا به‌کار هێناوه."
موتڵه‌گ هه‌ندێک سیاسه‌تمه‌داری تاوانبار کرد، که به "دۆستی ئێران" ناوزه‌دی کردن، که کاریان کردۆته سه‌ر لیژنه‌ی لێپرسینه‌وه و داد.
ناوبراو وتی "بڕیاره‌که بڕیارێکی عێراقی نییه. ئه‌م بڕیاره‌یان داوه چونکه هه‌ستیان به‌وه کردووه له بواری سیاسیی‌دا له مه‌رگه‌ساتدان، و ئه‌و گۆڕانه شتێکی حه‌تمی بووه. بۆیه، په‌له‌یان له ده‌رکردنی یاساکه کرد."
په‌رله‌مانتار ره‌شید عه‌ززاوی له به‌ره‌ی ته‌وافوق سه‌رسوڕمانی خۆی پیشاندا له بڕیاره‌که، و پرسیاری کرد ئاخۆ بۆچی پێش هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌کانی 2005 ده‌رنه‌کرا.
ناوبراو، که ئه‌ندامه له لیژنه‌ی لێپرسینه‌وه و داد، وتی "ساڵح موتله‌گ سه‌رۆکی به‌ره‌یه‌کی به‌رفراوانه و ئه‌ندام بووه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. به‌شدار بووه له نووسینی ده‌ستور و له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی 2005 دا. مافی خۆیه‌تی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی بڕیاره‌که بکات."
یاسادانه‌ر جه‌مال به‌تیخ، سه‌رۆکی قائیمه‌ی عێراقی، وتی گروپه‌که‌ی له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م بابه‌ته.
جه‌مال به‌تیخ وتی "ساڵح ئه‌لموتڵه‌گ به‌شدار بووه له نووسینی ده‌ستور، سه‌رۆکایه‌تی لیستێكی گه‌وره ده‌کات و بڕوای به پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق هه‌یه. نابێت ئا به‌م شیوه‌یه دوور بخرێته‌وه."
هه‌روه‌ها وتی "هه‌ندێک قه‌واره‌ی سیاسی له پشت ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ن له‌به‌ر هۆی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی رکابه‌ره کێبڕکێکاره‌کانیان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی داهاتوو."
له کاتی خۆپیشاندانه‌کانی شه‌ممه له حه‌ویجه، ئیحسان ئیدهام جبوری، جێگری سه‌رۆکی جه‌بهه‌ی حواری عێراقی له که‌رکوک، وتی خۆپیشاندانه‌کان "هاوارێکه له خه‌ڵكی حه‌ویجه‌وه بۆ ده‌ربڕینی رای خۆیان و داواکارییه بۆ به‌شداریی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا."
وێنه: [سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] خۆپیشانده‌ران ره‌خنه‌یانگرت له دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ندێک پارتی سیاسی له هه‌ڵبژاردنه‌کان.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران