
[سیروان عه‌زیز-پوڵ/ گێتی ئیمیجز] وته‌بێژی حکومه‌ت عه‌لی ده‌باغ وتی حکومه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت بۆ ریشه‌کێشکردنی گه‌نده‌ڵی
ئه‌دوارد حه‌مید له به‌غدا – 19/1/ 10
بۆ سایتی مه‌وتنی
وته‌بێژی فه‌رمیی حکومه‌تی عێراق، عه‌لی ده‌باغ، رۆژی پێنجشه‌ممه (14 کانونی دووه‌م) رایگه‌یاند کابینه‌ی حکومه‌تی عێراق ستراتیژی نیشتمانیی دژه-گه‌نده‌ڵی بۆ ساڵانی 2010 تا 2014 په‌سه‌ندکرد .
ده‌باغ له لێدوانێكدا که له ماڵپه‌ری بنکه‌ی نیشتمانیی راگه‌یاندنی کابینه‌ی حکومه‌تدا بڵاوکراوه‌ته‌وه، وتی "په‌سه‌ندکردنی ستراتیژی دژه-گه‌نده‌ڵی بریتییه له ده‌ستکردن به چاکسازی کارگێڕی، پیاده‌کردنی پره‌نسیپی سه‌روه‌ریی یاسا و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان به رێک‌وپێکی، گه‌شه‌پێدانی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری دارایی و موڵکی گشتیی، بڵاوکردنه‌وه‌ی کولتوری ده‌ستپاکی و شه‌فافییه‌ت و مافه‌کانی مرۆڤ، هه‌روه‌ها کاراکردنی رێوشوێنه‌کانی کۆنترۆڵکردن و لێپرسینه‌وه،"
به گوێره‌ی وته‌که‌ی ده‌باغ، ستراتیژی دژه-گه‌نده‌ڵی رێوشوێنی به‌رگیری و چاکسازی پیاده‌ده‌کات بۆ کارکردن له‌سه‌ر ئه‌دای لاوازی ده‌زگاکانی حکومه‌ت.
هه‌روه‌ها ستراتیژه‌که شانبه‌شانه و به هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته کاریگه‌ره‌کانی چاکسازی ئابوری به شێوه‌یه‌ک که ته‌بایه له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ دژه-گه‌نده‌ڵی، که ئامانجه‌که‌ی زامنکردنی به‌شداریی کۆمه‌ڵه له دانانی سنورێک بۆ ره‌فتاری نه‌رێنی چاوه‌ڕوانکراو یان ده‌ستنیشانکراو و به رونی ده‌ستنیشانکردنی هۆکانی.
ستراتیژه‌که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هاوبه‌شی دژه-گه‌نده‌ڵیی له عێراق پێشکه‌ش کرابوو، که ساڵی 2007 دامه‌زراوه بۆ کارکردن وه‌ك ده‌زگایه‌ک بۆ هه‌مانگیکردن له نێوان سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندیدارانه‌ی که کاریان به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و سه‌پاندنی یاسایه له عێراقدا.
عه‌للاق، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی هاوبه‌شی دژه-گه‌نده‌ڵی، وتی "له ناوه‌ند و ده‌زگا حکومیه‌کاندا گه‌نده‌ڵی هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مان ئاستی دوو ساڵ پێش ئێستادا نیه. ئه‌و نیشانده‌ره گشتییانه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که دایڕشتوه جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه که رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له وه‌زاره‌ته‌کان و له پارێزگاکانیشدا دابه‌زیوه."
ناوبراو وتی ئه‌گه‌ر ئه‌و سیاسه‌ت و یاسایانه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که دایڕشتوه پیاده بکرێن، عێراق هه‌نگاوی گه‌وره به‌ره‌و بنه‌بڕکرانی گه‌نده‌ڵی ده‌نێت.
به گوێره‌ی وته‌کانی ناوبراو، یه‌کێك له گه‌وره‌ترین شێوه‌کانی گه‌نده‌ڵی له عێراقدا بریتییه له "به‌رتیلدانی هاوڵاتیان به کارمه‌ندانی حکومه‌ت."
به‌ڵام ناوبراو وتی "وه‌نه‌بێت گه‌نده‌ڵی له لایه‌ن قه‌واره یان ده‌زگایه‌کی دیاریکراوی ناوه‌نده‌کانی حکومه‌ته‌وه ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵکو، له لایه‌ن تاکه که‌سانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت له حاڵه‌تی جۆاروجۆردا - که له ماوه‌یه‌که‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی تر که‌م و زیاد ده‌کات به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی که تا چه‌ند ئه‌و رێوشوێنانه‌ی که بۆ بنه‌بڕکردنی داڕێژراون جێبه‌جێده‌کرێن."
دادوه‌ر ره‌حیم عوگێلی، له کۆمسیۆنی نه‌زاهه، دوپاتیکرده‌وه که گه‌نده‌ڵی کارگێڕی و دارایی له عێراقدا که‌میکردوه.
ناوبراو وتی "په‌رله‌مانی عێراق چه‌ندین یاسای ده‌رکردوه و چه‌ند هه‌موارکردنێکی ئه‌نجامداوه له هه‌ندێك یاسادا که رێگریان ده‌کرد له کاره‌کانی کۆمسیۆنی نه‌زاهه، که بوونه مایه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ستبکرێت به شوێنپێ هه‌ڵگرتنی ئه‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن و دا‌دگایکردنیان."
کۆمسیۆنی نه‌زاهه له‌م دواییانه‌دا چه‌ند به‌رپرسێكی حکومی تۆمه‌تبار کرد به گه‌نده‌ڵی و دادوه‌ری عێراقیش حوکمی به‌ندکردنی بۆ هه‌ندێكیان ده‌رکرد به پشتبه‌ستن به‌و لێپێچینه‌وه وردانه‌ی کۆمسیۆن ئه‌نجامیدابوون.
عوگێلی وتی هه‌موو ئه‌و حوکمانه‌ی دژی ئه‌و به‌رپرسانه ده‌رکراوه پشتئه‌ستوربوون به به‌ڵگه و به‌ڵگه‌نامه.
ناوبراو وتی "زۆربه‌ی که‌یسه‌کان په‌یوه‌ست بوون به خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات و به‌فیڕۆدانی پاره‌ی گشتی و قۆستنه‌وه‌ی پله‌وپایه‌ی حکومی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی."
هه‌روه‌ها وتی کارمه‌ندانی کۆمسیۆن قوربانی زۆریانداوه بۆ ئاشکراکردنی حاڵه‌ته‌کانی گه‌نده‌ڵی چونکه چه‌ند لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ک کوژران و هه‌ندێکی تریشیان هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌کرا.
دوای ئه‌وه‌ی کۆمسیۆن به‌ڵگه‌کان ئاشکراده‌کات، که‌یسه‌که ره‌وانه‌ی دادوه‌ری ده‌کات.
عوگێلی وتی "ئامانجی کۆمسیۆنی نه‌زاهه بریتییه له تیشک خستنه سه‌ر گه‌نده‌ڵی. بۆیه، ئێمه که‌موکوڕییه‌کان ده‌ستنیشانده‌که‌ین، به‌ڵام ئێمه حوکمی دادوه‌ری ده‌رناکه‌ین چونکه ئه‌و مافه‌مان نییه. ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بۆی هه‌یه حوکم ده‌ربکات، دوای ئه‌وه‌ی فایله‌کانی بۆ ره‌وانه ده‌کرێت."
وێنه: [سیروان عه‌زیز-پوڵ/ گێتی ئیمیجز] وته‌بێژی حکومه‌ت عه‌لی ده‌باغ وتی حکومه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت بۆ ریشه‌کێشکردنی گه‌نده‌ڵی
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه













سه‌رنجی خوێنه‌ران