
[سەلام ئەلدلێمی] خۆپیشاندەران قەدەغەکردنى چەند پارتێکى سیاسى و پاڵێوراوێک لە 9 کانونى دووەم پرهتهستۆ دەکەن، لە نێوانیاندا قهدهغهکردنی سەرۆکى بەرەى حیوارى نیشتیمانى ساڵح موتلەگ.
ئێدوارد حەمید لە بەغدا و سەلام ئەلدلێمى لە کەرکوک – 19/1/ 10
بۆ سایتی مهوتنی
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، پێنجشەممە (14ى کانونى دووەم) رایگەیاند کە لێژنەیەکى پەرلەمانى عێراقى ئەرکى پێداچوونەوەى بڕیارى کێشەلەسەرى قەدەغەکردنى کۆمەڵێک پاڵێوراو لە هەلبژاردنەکانى پەرلەمان پێسپێردراوە و قەدەغەکردنى 499 پالێوراویشى پەسەند کردووە.
سەعد ئەلراوى ئەندامى کۆمسیۆن وتى بڕیارەکە پاش ئەوە هات کە لێژنەیەکى سێ ئەندامى پەرلەمانى پێداچوونەوەى بۆ بڕیارە مشتومڕ لەسەرەکەى دەستەى لێپرسینەوە و دادپهروهریی کرد، کە تێیدا -- گوایه بههۆی پێشێلکردنى مادەى 7 لە دەستورى عێراقى -- 15لایەن دوورخرابوونەوە.
پاش پێداچوونەوە، تەنها چوار لەم 15 لایەنە سیاسیە قەدەغەکراوە مافى بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانى 7ى ئازار پێدرایەوە.
سەرۆکى دەستەى لێپرسینەوە ودادپهروهریی، عەلى ئەللامى وتی بڕیارهکه راست بووه چونکه ئەم 15 لایەنە لەبەرئەوە قەدەغەکراون لهبهر پهیوهستبوونیان به حیزبى بەعسى هەڵوەشاوەوه له رووى ئایدۆلۆژیەوە. ئەم بڕیارە شەپۆلێک ناڕەزەییى و هەڕەشەى بایکۆتکرنی پرۆسەى سیاسى لەلایەنى پارتە سیاسیەکانەوە لێکەوتەوە.
لە کاردانەوەیەکدا، ئەنجومەنى سەرۆکایەتى پەرلەمان لە هەفتەى رابردوودا لێژنەیەکى سێ کەسى پێکهێنا کە پێکهاتبوو لە ئەندامانى لێژنەى لێپرسینەوە و دادپهروهریی پەرلەمان بۆ ئەوەى بە بڕیارەکەدا بچنەوە.
بەڵام راوى وتى بڕیارەکەى لێژنە سێ ئەندامیەکە هێشتا لایەنە سەرەکیەکان دەگرێتەوە، لەوانە "بەرەى عێراقى بۆ حیوارى نیشتیمانى بە سەرۆکایەتى پەرلەمانتار ساڵح موتلەگ و گردبوونەوەى کۆمارى عێراقى بە سەرۆکایەتى سەعد عاسم ئەلجەنابى و گردبوونەوەى یەکێتى نیشتیمانى بە سەرۆکایەتى نەهرۆ مەحەمەد عەبدولکەریم کەسنەزانى و پارتى دادی کوردى بە سەرۆکایەتى ئەرشەد زێبارى و گردبوونەوەى ئەلسەواعدى عێراقى بە سەرۆکایەتى ساڵح ئەلساعدى."
راوى وتیشى "بڕیارەکە گروپی هەموو عێراق به سهرۆکایهتی جەوهەر هەرکی و پڕۆژەى ریفۆرمى عەلى خەلیفە و پارتى ئەلنوشورى عێراقى عەبدولجەبار ئەلخەزرەجى و چەندین کیانى تریشى گرتەوە".
راوى وتى "کۆمسیۆنى هەلبژاردنەکان چاوەڕێى ئەوەیە بڕیارى قەدەغەکردنى لایەن و پالێوراوەکان ببێتە بریارى کۆتایى یاخود بریارى دادگاى باڵاى پێدەربچێ ئەگەر ئەوانەى بڕیارى قەدەغەکردنەکە دەیانگرێتەوە داواى پێداچوونەوە بکەن."
"لیژنە پەرلەمانیەکە بەم زوانە لیستێکى نوێ بە ناوى ئەو کەسانەى کە بڕیارەکەى دەستەى پێداچوونەوە و دهادپهروهریی دەیانگرێتەوە بڵاودەکاتەوە،" راوی وتیشی قهدهغهکراوهکان بۆیان دهبێت تهمییزی ئهو بڕیاره بکهنهوه لهڕێی لیژنهیهکی دادگهرییهوه که لهلایهن پهرلهمانهوه دامهزراوه.
بڕیارى پێکهێنانى لێژنەیەکى سێ ئەندامى بۆ پێداچوونەوەى بڕیارە مشتومڕ لەسەرەکە بووه جێگەى رەخنەى هەندێ لە بەرپرسان.
پەرلەمانتار، وائل عەبدول لهتیفى سەرۆکى پارتى ئەلدەولە، بڕیارەکەى بە "بڕیارێکى نادروست وەسفکرد، چونکە ئەندامانى لێژنەکە سەر بەو بلۆکانەن کە بەشدارى لە هەلبژاردنەکاندا دەکەن."
عەبدول لهتیف وتى "ئێستا لایەنە سیاسیەکان لە لێدوانە ڕۆژنامەوانیەکانیاندا یەکتر تاوانبار دەکەن. لەبەرئەوە، شتێکى راست نیە کە لێژنەیەک دابنێى پێکهاتبێ لە سێ ئەندامى پەرلەمان کە خۆیان نوێنەرى سێ (لایەنى سیاسى) بن بۆ ئەوەى بەکارى دەستەیەک دابچنەوە کە بڕیاریان لەسەر بەشدارینەکردنى چەند لایەنێک دابێ لە هەلبژاردنەکانى پەرلەمانى داهاتوودا."
وتیشى "چاکتر وابوو ئەنجومەنى سەرۆکایەتى لێژنەیەک پێکبهێنێ لە نوینەرى هەموو لایەنەکان بۆ ئەوەى هەمان ئەرک بەجێ بگەیەنێ تا چاوپێداخشاندنەوەیەکى عادلانە بکرابایە."
فەلاح حەسەن شەنشەل، سەرۆکى لێژنەکە، داواى کرد لە "هەموو ئەو لایەن و تاکانەى کە قەدەغەکراون لە بەشداریکردن لە هەلبژاردنەکانى داهاتوودا داواى پێداچوونەوەى بڕیارەکەى دەستەى لێپرسینەوەو عەدالەت لە دادگاى باڵا بکەن، ئەگەر نا بڕیارەکە دەبێتە بڕیارێکى کۆتایى."
شەنشەل وتى لێژنە پەرلەمانیەکە "کارەکانى خۆى تەواو کردووە بە پەسەندکردنى بڕیارەکە و قەدەغەکردنى 11 لایەن لە کۆى 15 لایەنى سیاسیدا کە لە بڕیارى دەستەکەدا هاتبوو."
شەنشەل وتیشى "ئەو لیژنە پەرلەمانیەى کە پێکهاتبوو بە سەرۆکایەتى من و جێگران رەشید ئەلعەزاوى و عەبدوڵا عەلیاویى ئەو بەڵگانەى رەتکردەوە کە بەرامبەر چوار لایەن پێشکەش کرابوون و بڕیاریشیدا کە رێگەیان پێبدرێ بۆ ئەوەى بەشدارى لە هەلبژاردنەکانى 7 ئازاردا بکەن."
وتى "ئەو بەڵگەیەى لە دژى بلۆکى ساڵح موتلەگ پێشکەش کرابوو زۆر بەهێز بوو، کە پاساوى ئەوە دەهێنێتەوە بۆچى ئەم گروپه لە هەلبژاردندا قەدەغەکراوە، ئەو گروپانهی تریش کە لیژنەکە رەتى کردۆتهوه قەدەغەیان بکات له نێوانیاندا چوار گروپی بچووک ههن کە لەزۆربەى حالەتەکاندا تەنها لەلایەن یەک کەسەوە پێکهاتوون."
قسەکەرى بەرەى عێراقى بۆ حیوارى نیشتیمانى، حەیدەر ئەلمولا، وتى "بڕیارى لێژنەى پەرلەمانى بۆ پەسەندکردنى قەدەغەکردنى بەرە لە بەشداریکردنى هەلبژاردنەکان بڕیارێکى سیاسیەو نایاسییە. ئەمە لیستێکى عێراقى دەکاتە ئامانج کە بە گردبوونەوەى ژمارەیەک لە کەسایەتى و پارتى پێکەوە لە ژێر چەترى ئەلعێراقیە دروست بووە."
ئەلمولا وتى "ئێستا ئەلعێراقیە هەڕەشەیەکى راستەقینەیە بۆ ئەوانەى لە دواوەى پڕۆژەى تایفین."
ئەلمولا وتیشى پشتیوانى لێژنە پەرلەمانیەکە بۆ بڕیارەکەى دەستەکە "نایاساییە، چونکە لەلایەن دەزگایەکى دادوەریەوە نەدراوە، بەڵکو لەلایەن ئەو سیاسیانەوە دراوە کە خۆیان لە هەلبژاردنەکاندا بەشدارن و ئەرکیان ئەوە بووە فراکسیۆنه گەورەکان لاواز بکەن."
ئەلمولا وتى "بەرەى حیوارى نیشتیمانى بڕواى بە شەرعیەتى ئەم بڕیارە نیە کە پشتیوانى لە قەدەغەکردنى بەرە لە بەشداریکردن لە هەلبژاردنەکانى داهاتووى پەرلەمان دەکات. بەرە داواى پێداچوونەوەى بڕیارەکە لە دادگاى باڵا دەکات."
وتى "ئێمە روو لە دادگاو رێکخراوە جیهانیەکان دەکەین، ئەگەر دادگاى عێراقى بریاریک نەدا بە نایاسایى ناساندنى ئەو بڕیارەى که دەستەى لێپرسینەوە ودادپهروهری بۆ وەلانانى ئێمە دایوەتى."
بڕیارەکەى دەستەى لێپرسینەوە و دادپهروهری لە سەرەتاى ئەم مانگەدا مشتومڕێکى جەماوەرى خولقاند، بوو بەهۆى خۆپیشاندانى دەیان هاوڵاتى لە دەوروبەرى شارى حەویجە لە 9 کانونى دووەمدا بۆ پرهتهستۆ کردنى بڕیارەکە.
خۆپیشاندەران وێنەى پەرلەمانتار سالێح موتلەگ و دکتۆر نەهرۆ عەبدولکەریم کەسنەزانی، سەرۆکى گردبوونەوەى یەکێتى نیشتیمانى عێراقى، بەرزکردبۆوە.
عەلى حەمەد محەمەد، یەکێک لە خۆپیشاندەران، وتى "ئەم بڕیارە بڕیارێکى سیاسیە و ئەو کەسایەتیانە دەکاتە ئامانج کە هەوڵدەدەن پڕۆژەیەکى نیشتیمانى دابمەزرێنن و دەسەڵاتى دەوڵەت بەهێز بکەن و یکیتی و نیشتمانچێتى دەزگا ئەمنیەکان مسۆگەر بکەن."
وتیشى "داوا لە دادوەرى عێراقى دەکەین کە یەکلاکەرەوە بێ و ئەم بڕیارە ناعادلە هەڵبوەشێنتەوە کە لە کاتێک دێت چەند هێزێک هەوڵدەدەن عێراق بۆ دواوەى دواوە بگەڕێننەوە و ئاگرى دووبەرەکێى تایفى هەڵکەنەوە."
وێنە: [سەلام ئەلدلێمی] خۆپیشاندەران قەدەغەکردنى چەند پارتێکى سیاسى و پاڵێوراوان لە 9 کانونى دووەمدا پرهتهستۆ دەکەن، لە نێوانیاندا قهدهغهکردنی سەرۆکى بەرەى حیوارى نیشتیمانى ساڵح موتلەگ.
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران