
[تۆماس کۆکس/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری محه‌مه‌د ئه‌لعه‌سکه‌ری وتی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له ته‌قینه‌وه‌کانی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له 2003 له عێراق، ده‌ستگیر کران.
محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا – 19/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌رپرسانی عێراق شه‌ممه (16 کانونی دووه‌م) وتیان ده‌ه‌ستگیرکردنی سه‌رکرده‌یه‌کی قاعیده که له‌وباوه‌ڕه‌دان ده‌ستی هه‌بوبێت له ته‌قینه‌وه‌کانی 2003 ی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌غدا سه‌رکه‌وتنێکه بۆ عێراق و جیهان.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، محه‌ممه‌د ئه‌لعه‌سکه‌ری به مه‌وتنی وت، "ده‌ستگیرکردنی [عه‌لی حسێن ئه‌لعه‌زاوی] که پلاندانه‌ری کوشتنی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یاریده‌ده‌ره‌کانی بوو، سه‌رکه‌وتنێکه بۆ هه‌موو وڵاتانی جیهان نه‌ک ته‌نها عێراق."
ناوبراو وتی "ده‌توانین بڵێین کۆششێکی هه‌واڵگریی مه‌زن و بێوێنه خرابووه گه‌ڕ له لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقییه‌وه بۆ ده‌ستگیرکردنی پلاندانه‌ری تاوانه‌که. ئێستا له زیندانه و ده‌هێنرێته پێش دادگا بۆ وه‌رگرتنی سزاکه‌ی."
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی عه‌زاوی "یه‌کێك بووه له پێنج هه‌ره که‌سایه‌تییه سه‌ره‌کییه‌کانی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیده. به ده‌ستگیرکردنی، یه‌کێك له هه‌ره کۆڵه‌که گرنگه‌کانی ئه‌و رێکخراوه هه‌ره‌س ده‌هێنێت."
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا له کۆنفرانسێكی رۆژنامه‌گه‌ریدا رۆژی شه‌ممه له باره‌گای حکومه‌ت له ناوچه‌ی سه‌وز، ده‌ستگیرکردنی عه‌زاوی راگه‌یاند – که نازناوی "والی والیه‌کان"ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراقی لێنراوه.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی، فه‌ریقی یه‌که‌م قاسم عه‌تا، وتی ئاژانسه‌کانی ئاسایشی عێراق ته‌موزی پێشوو له شاڵاوێكدا له گه‌ڕه‌کی به‌غداد جه‌دیده، له خۆرهه‌ڵاتی پایته‌خت، عه‌زاوییان ده‌ستگیر کردووه.
ناوبراو وتی "به هه‌رحاڵ، راگه‌یاندنی ده‌ستگیرکردنه‌که دوا خرا چونکه لێپێچینه‌وه‌کان له‌گه‌ڵی زۆریان خایاند تا ئه‌و شانه چه‌کدارانه ئاشکرا بکرێن که له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئه‌ودا بوون."
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی لێپێچینه‌وه‌کان له‌گه‌ڵ عه‌زاوی، که ناسراوه به ئه‌بوعیماد، ده‌ریانخستووه که ناوبراو پلاندانه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیله مینڕێژکراوه بوو که خۆی به نووسینگه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ته‌قانده‌وه له به‌غدا له ئابی 2003، که تێیدا نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سێرجی دی میلۆ کوژرا، و ده‌یان کارمه‌ندی تری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، خه‌ڵکی مه‌ده‌نی، و کارمه‌ندانی فریاگوزاریی کوژران و بریندار بوون.
"پێشتر عه‌زاوی وه‌ك فڕۆکه‌وان له هێڵی ئاسمانی عێراقیدا کاری ده‌کرد. له‌و چه‌ند مانگه‌ی دوای ده‌ستگیرکردنی، ئاژانسه‌کانی ئاسایش توانیان ژماره‌یه‌کی زۆر گروپی چه‌کدار که په‌یوه‌ندییان پێوه‌ی هه‌بوو، لێک هه‌ڵوه‌شێننه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و تۆڕانه ده‌ستگیرکران."
عه‌زاوی هه‌روه‌ها تاوانباره به چه‌ندین هێرشی تری تیرۆریستی، وه‌ك ئه‌و ته‌قینه‌وه خۆکوژییانه‌ی که کرێکارانی به‌غدایان کرده ئامانج له 2007 و 2008، هه‌روه‌ها هێرشێکی تر به ئۆتۆمبیلی مینڕێژکراو له که‌راده له ناوه‌ڕاستی به‌غدا.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاشکرای کرد "عه‌زاوی هه‌روه‌ها به‌رپرسیاره له گرێدانی تۆڕه‌کانی قاعیده له شاره جۆراوجۆره‌کانی عێراق به رێکخراوه‌که‌وه له ئه‌وروپا بۆ مه‌به‌ستی په‌یداکردنی خۆکوژ و وه‌رگرتنی پشتگیری دارایی."
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی سه‌رکرده‌یه‌کی قاعیده و یاریده‌ده‌ره‌کانی، چه‌ندین هاوڵاتی عێراقی خۆشی خۆیان ده‌ربڕی.
جه‌نیید عه‌باس، مامۆستا له به‌غدا، وتی "ئێمه ته‌قینه‌وه‌کانی نوسینگه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانمان له بیر چوبوه‌وه چونکه له‌و کاته‌وه قاعیده سه‌دان ته‌قینه‌وه‌ی قێزه‌ونی ئه‌نجامداوه له دژی هاوڵاتیانی بێتاوانی عێراق. به هه‌رحاڵ، پێده‌چێت هێزه‌کانی ئاسایشمان ئه‌وه‌یان له بیرنه‌چووبێت و تۆڵه‌یان بۆ کردینه‌وه."
ناوبراو وتی "ده‌ستگیرکردنی به‌رپرسێكی ئه‌و رێکخراوه تیرۆریستییه روداوێکی گه‌وره‌یه. ئێمه پێویسته به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگ بگێڕین."
مه‌حمود عه‌بد سه‌لیم، دانیشتووی فه‌لوجه، وتی "من حه‌په‌سابووم کاتێك گوێم له هه‌واڵه‌که بوو له ته‌له‌فزیۆن. ئه‌مه هه‌واڵێکی خۆشه و ئێمه گورزێكی کوشنده‌مان له‌و رێکخراوه دا. ئێستا ئه‌وه‌نده‌یان نه‌ماوه، و ئه‌وانیش به‌م زوانه به پێ پان ده‌که‌ینه‌وه."
له روداوێکی په‌یوه‌ندیداردا، هێزه‌کانی عێراق ئیواره‌ی شه‌ممه سه‌رکه‌وتنێکی تری ئاسایشیان له خۆرئاوای عێراق راگه‌یاند.
پۆلیسی پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند کارمه‌نده‌کانی توانییان چه‌ند هێرشێکی خۆکوژی رابگرن به ده‌ستگیرکردنی دوو که‌س – یه‌کێك هێله‌گێکی ته‌قه‌مه‌نی له‌به‌ر بوو و ئه‌وه‌ی تریش ئۆتۆمبیلێکی مینڕێژکراوی لێ ده‌خوڕی – ته‌نها چه‌ند خوله‌کێک پێش ئه‌وه‌ی فریا بکه‌ون خۆیان بته‌قێننه‌وه له ناوه‌ڕاستی که‌بییسه له‌وپه‌ڕی خۆرئاوای عێراق. به‌نیازبوون په‌لاماری بنکه‌ی هاوبه‌شی ئه‌منی عێراق بده‌ن که پۆلیس و سوپا پێکه‌وه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن."
رائید ره‌حیم زبن ئه‌لدولێمی، وته‌بێژی پۆلیسی ئه‌نبار، وتی "پۆلیس چه‌ند زانيارییه‌کی پێگه‌یشت له لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه له‌سه‌ر خۆکوژێک که ئۆتۆمبیلێکی جۆری کیای ڤان لێده‌خوڕیت، هه‌روه‌ها خۆکوژێکی تر که هێله‌گێکی ته‌قینه‌وه‌ی له‌به‌ره، که به نیاز بووه یه‌کسه‌ر دوای یه‌که‌م ته‌قینه‌وه خۆی بته‌قێنێته‌وه کاتێک که پیاوانی ئاسایش و پزیشکی فریاکه‌وتن له شوێنی یه‌که‌م ته‌قینه‌وه کۆ ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هێنده‌ی بکرێت زۆرترین قوربانی بخاته‌وه - قه‌سابخانه‌یه‌کی راسته‌قینه له شاره‌که‌دا سازبکات."
ناوبراو وتی هێزه‌کانی پۆلیس پلانێكیان داڕشت بۆ راگرتنی دوو هێرشه تیرۆریستییه‌که به‌بێ هاوکاری هیزه ئه‌مریکیه‌کان.
پۆلیس خاڵی پشکنینه‌که‌ی نزیک شوێنی ئامانجه‌که‌یان چۆڵ کرد، دولێمی روونیکرده‌وه، "بۆ ئه‌وه‌ی وایان لێبکه‌ین بڕوا بکه‌ن که به ئاسانی ده‌توانن بیگه‌نێ. دوای ئه‌وه، به دوو ئاڕاسته‌ی جیاواز بۆسه‌یه‌کمان بۆ دوو خۆکوژه‌که نایه‌وه، و توانیمان به ژماره‌یه‌کی زۆر له هێزه چه‌کداره‌کان شاڵاویان بۆ ببه‌ین و ده‌ستگیریان بکه‌ین پێش ئه‌وه‌ی فریا بکه‌ون په‌نجه به دوگمه‌ی ته‌قه‌مه‌نیه‌کانیاندا بنێن."
به‌ڵام دلێمی زانياری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ئه‌و دوو تیرۆریسته ده‌ستگیرکراوه بڵاو نه‌کرده‌وه، وتی "نهێنییه و له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی لێپێچینه‌وه له تیرۆریسته‌کان ئاشکرا ده‌کرێت."
وێنه: [تۆماس کۆوکس/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری محه‌مه‌د ئه‌لعه‌سکه‌ری وتی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له ته‌قینه‌وه‌کانی ساڵی 2003 ی سه‌ر نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ده‌ستگیرکران.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران