
[به‌ره‌کات ئه‌حمه‌د] وه‌زیری پیشه‌سازی و کانزا‌کان فه‌وزی حه‌ریری ده‌ڵێت ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی ده‌بێته مایه‌ی چاکتربوونی ئابوری عێراق.
به‌ره‌کات ئه‌حمه‌د له به‌غدا – 20/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و کانزا‌کان له عێراق بڕی 10 ملیۆن دۆلاری ته‌رخانکردووه بۆ بنیاتنانی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ئازادی پیشه‌سازی له چه‌ند پارێزگایه‌کی عێراقی بۆ ئاسانکردنی بازرگانی له نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ.
له چاوپێکه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ مه‌وتنی، وه‌زیری پیشه‌سازی و کانزانکا فه‌وزی حه‌ریری وتی، وه‌زاره‌ته‌که‌ی کار ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پیشه‌سازی له نزیک سنور بکات به بنکه‌ی بازرگانی و پیشه‌سای له ئاینده‌دا.
ناوبراو وتی "وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی بڕی 10 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان کردووه، دوابه‌دوای مۆرکدرنی چه‌ند رێککه‌وتنیك له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، وه‌ك ئێران، سوریا له‌گه‌ڵ ئوردن، بۆ بنیاتنانی حه‌وت ناوچه‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای رێککه‌وتنێكی کۆن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی کوێت."
هه‌روه‌ها وتی وه‌زاره‌ت پلان داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییه‌کاندا بنکه‌ی پیشه‌سازی له‌ناو شاره‌کان بنیات بنێت.
فه‌وزی حه‌ریری وتی "ناوچه‌ی ئازادی پیشه‌سازی و بازرگانی به گوێره‌ی سیسته‌می وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر زه‌ویی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کان ده‌بێت بۆ بنیاتنانی وێستگه، کارگه و ده‌زگای تری له‌و جۆره به سه‌رمایه‌ی عێراقی یان بیانی."
ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی له ناوچه‌ی پیشه‌سازی وه‌به‌رهێنان ده‌که‌ن به گوێره‌ی یاسای وه‌به‌رهێنانی نوێ سوود له چه‌ندین ئیمتیاز و هانده‌ر وه‌رده‌گرن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ناوچه‌ی ئازادی پیشه‌سازی ئاسانکاری دابینده‌کات له سازدانی گرێبه‌ست و یه‌کلاکردنه‌وه‌ی رێوشوێنی کارکردن .
وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی ده‌ستی کردووه به تاوتوێ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و ئه‌نجومه‌نی چه‌ند پارێزگایه‌ک تا رێگه خۆش بکرێت بۆ پارێزگاکان بتوانن ناوچه‌ی پیشه‌سازی و بازرگانی به جیا له حکومه‌تی فیدراڵی بنیات بنێن.
عیماد شهاب، به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌ی په‌ره‌پێدانی ئابوری، وتی "بنیاتنانی ناوچه‌ی ئازاد له هه‌ر وڵاتێک‌دا چه‌ندین هه‌لی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری ناوخۆیی بۆ وڵاته‌که دروست ده‌کات. ئه‌م ناوچانه هه‌روه‌ها بریتین له پردی په‌یوه‌ندی له نێوان وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆیی و بیانی که له ناوچه‌ی تره‌وه دێن."
ناوبراو وتی پێویسته وه‌زاره‌ت په‌له بکات له بنیاتنانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی "به تایبه‌تی چونکه ئێمه سه‌رچاوه‌ی پێویستمان هه‌یه بۆ دروستکردنی ناوچه‌ی له‌م جۆره."
وه‌زاره‌ت بڕیاری چه‌ند پارێزگایه‌کی په‌سه‌ند کردووه، وه‌ك زیقار، هه‌ولێر و دهۆک بۆ راکێشانی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ په‌رپێدانی هه‌ندێك له ناوچه پیشه‌سازی و بازرگانیانه‌ی که هه‌نوکه له قۆناغی بنیاتناندان.
فه‌وزی وتی "وه‌به‌رهێنان نموونه‌ییترین چاره‌سه‌ره بۆ ئاڕاسته‌ی له‌م جۆره. هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی وڵاتانی دراوسێ که سه‌رکه‌وتوو بوون پشتیان به ده‌ستپێشخه‌ریی پیشه‌سازیی که‌رتی تایبه‌ت به‌ستووه. وه‌زاره‌ت به‌م ئاڕاسته‌یه‌دا کار ده‌کات."
پسپۆڕی ئابوری باسم جه‌میل ئه‌نتوان وتی بنیاتنانی ناوچه‌ی له‌م جۆره "به هه‌نگاوێکی ئه‌رێنی داده‌نرێت له گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری عێراق و چوون به‌ره‌و بازاڕیی ئابوریی جیهانی."
ناوبراو وتی ئه‌م ناوچانه ده‌بنه مۆدێلی ناوچه‌ی وه‌به‌رهێنان چونکه گمرکیان تیادا وه‌رناگیرێت.
ناوبراو به مه‌وتنی وت "نابێت له لێشاوی که‌ره‌سته و که‌لوپه‌ل له‌م ناوچانه‌وه بۆ ناو عێراق بترسین له‌به‌رئه‌وه‌ی باج و گمرکیان له‌سه‌ر نییه."
به وته‌ی ناوبراو، چه‌ندین وڵات له‌وانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن ئابورییه‌کانیان واڵا بێت کۆتوبه‌ند له‌سه‌ر که‌ره‌سته‌کانیان لا ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هانی بازرگانی و به‌رهه‌مهێنان بده‌ن "چونکه به‌بێ کێبڕکێ، هیچ به‌رهه‌مهێنانێکی باش نایه‌ته ئاراوه."
وێنه: [به‌ره‌کات ئه‌حمه‌د] وه‌زیری پیشه‌سازی و کانزا‌کان فه‌وزی حه‌ریری ده‌ڵیت ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی ده‌بێته مایه‌ی چاکتربوونی ئابوری عێراق.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه















سه‌رنجی خوێنه‌ران