
[محه‌ممه‌د سه‌واف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ئاستی نزمی ئاوی روباره‌کان و خراپ به‌کارهێنانی ئاو ده‌بنه مایه‌ی که‌میی ئاو له که‌ربه‌لا.
موعته‌ز مه‌شهه‌دانی له که‌ربه‌لا – 21/1/ 10
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌ربه‌لا خه‌ریکی داڕشتنی رێوشوێنی پێویسته بۆ کۆتایی هێنان به قه‌یرانی ده‌گمه‌نیی ئاو، که له هاوینی رابردووه‌وه کاری کردۆته سه‌ر هه‌موو شاره‌کانی پارێزگاکه.
حه‌یده‌ر عه‌بدولعه‌باس، سه‌رۆکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو له که‌ربه‌لا، وتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌ی پلانێکی ته‌واو کردووه بۆ کارپێکردنی پرۆژه‌کانی پاڵاوتنی ئاو به‌وپه‌ڕی توانایانه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ به‌رفراوانکردنی تۆڕی ئاو بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی که نییانه. سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش، به‌شه‌کانی چاککردنه‌وه‌ی تۆڕی ئاو کار ده‌که‌ن بۆ چاککردنه‌وه‌ی درزی بۆرییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی به‌فیڕۆچوونی ئاو که‌م بکرێته‌وه.
ناوبراو وتی "به‌رپرسیارێتی له که‌می ئاو له که‌ربه‌لادا ده‌که‌وێته سه‌ر شانی هه‌موو لایه‌نه‌کان. ئه‌م قه‌یرانه بێگومان هاوینی داهاتوو ده‌ست پێده‌کاته‌وه. به هه‌رحاڵ، پێویسته حکومه‌ت و هاوڵاتیانیش خۆیانی بۆ ئاماده بکه‌ن."
پارێزگاکه هه‌روه‌ها دوو پرۆژه‌ی تری پاڵاوتنی ئاو جێبه‌جێ ده‌کات: یه‌کێك له که‌ربه‌لا (به بڕی 10,000 مه‌تر سێجا ئاو له یه‌ک کاژێردا)، و دانه‌یه‌کی تر له هندییه (2,000 مه‌تر سێجا ئاو له کاژێرێکدا). به وته‌ی ناوبراو، پێشبینی ده‌کرێت دوو پرۆژه‌که له ماوه‌ی 18 مانگدا ته‌واو بکرێن.
دانیشتوانی شاره‌که نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕی له ده‌گمه‌نی ئاو و جه‌ختیان کرده‌وه له‌وه‌ی پێویسته به‌شه به‌رپرسیارێتی خۆیان له گرفته‌که، له ئه‌ستۆ بگرن.
قاسم حه‌سه‌ن مونشید، دانیشتوویه‌کی که‌ربه‌لا، وتی "به‌فیڕۆدانی ئاو له‌به‌ر هۆی پڕوپووچ وه‌ك شوشتنی ئۆتۆمبیل، هۆکارێکی سه‌ره‌کییه بۆ ئاڵۆزتربوونی کێشه‌ی که‌می ئاو."
ناوبراو وتی "پێویسته هه‌مووکه‌سێك به‌رپرسیارێتییه‌که له‌ئه‌ستۆ بگرێت. نابێت گله‌یی ته‌نها له حکومه‌ت بکه‌ین بۆ ئه‌م گرفته."
عه‌لی جه‌واد غه‌ریری، دانیشتوویه‌کی تری شاره‌که، وتی قه‌یرانه‌که له گه‌ڕه‌که ته‌جاوزه‌کانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، که به بێ ئاگاداری و رێنمایی حکومه‌ت دروستکراون، دانیشتوانی ئه‌م گه‌ڕه‌کانه به شێوه‌یه‌کی نایاسایی بۆری ئاو بۆ ماڵه‌کانی خۆیان راده‌کێشن.
ناوبراو وتی "هه‌ڕه‌مه‌کی نیشته‌جیبوون هۆیه‌کی تری قه‌یرانی که‌م ئاویه، به تایبه‌تی ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ی له ناوه‌ندی شاره‌وه نزیکن، که بێگومان ده‌بنه مایه‌ی بێبه‌ریکردنی شاره‌که له گه‌یشتنی ئاو."
شاره‌وانی له‌م دواییه‌دا ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێك کردووه بۆ لابردنی بۆری نایاسایی له‌سه‌ر تۆڕی بۆری ئاوی خواردنه‌وه، به تایبه‌تی ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی که گه‌راجی شوشتنی ئۆتۆمبیل و کارگه‌کانی خشت کردوویانه."
ناوبراو وتی چه‌ند وێستگه‌یه‌کی ئاو، به توانای 50 تا 200 مه‌تر سێجا له کاژێرێكدا، له گوند و شوێنه دووره‌کان دامه‌زرێندراون. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، وێستگه‌ی ئاو که به وزه‌ی خۆر کار ده‌کات له لادێ دووره‌کاندا دامه‌زراوه، شه‌ش له‌و 16 وێستگه‌یه ئێستا که‌وتونه‌ته گه‌ڕ.
سه‌باره‌ت به هۆی ئاستی نزمی ئاو، ناوبراو وتی "ئه‌مه گرفتێکه هه‌موو عێراق به گشتی ده‌گرێته‌وه، نه‌ک ته‌نها که‌ربه‌لا. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئێمه په‌مپه‌کانی ئاو هه‌ڵکێشانی هێنده‌ی بکرێت نزم کردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌هه‌موو ئاوه‌که وه‌بگرێت."
هاوکات شاره‌وانی که‌ربه‌لا کۆنفرانسێكی بۆ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی ئاو ساز کرد، تێیدا تیشک خرایه سه‌ر هه‌ندێك رێوشوێنی داناوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئاو له هاوینی داهاتوودا.
پارێزگاری که‌ربه‌لا ئه‌مه‌له‌دین ئه‌لحار وتی، "پێویسته هاوڵاتیان و بازنه‌کانی حکومه‌ت وه‌ك یه‌ک رێوشوێن بگرنه به‌ر بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گرفتی که‌می ئاوی خواردنه‌وه، که هه‌ڕه‌شه له پارێزگاکه و هه‌موو عێراقییه‌کان به گشتی ده‌کات له‌به‌ر نزمیی ئاوی ناو روباره‌کان و جۆگه‌کان."
ناوبراو وتی "شاره‌وانی هه‌رچی پێبکرێت ده‌یکات بۆ پاراستنی گه‌ڕه‌که‌کانی شاره‌که له‌و ده‌گمه‌نییه‌ی هه‌ڕه‌شه له هه‌ندێك گه‌ڕه‌کی که‌ربه‌لا ده‌کات. ئێمه تیمێکی قه‌یران پێک ده‌هێنین که ئه‌رکه‌که‌ی بریتی ده‌بێت له ئه‌نجامدانی هه‌موو شتێكی پێویست بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ئاو."
وێنه: [محه‌مه‌د سه‌واف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ئاستی نزمی ئاوی روباره‌کان و خراپ به‌کارهێنانی ئاو ده‌بنه مایه‌ی که‌میی ئاو له که‌ربه‌لا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران