print thisemail this
photo

[فایل] جێگرى سەرۆک وەزیران رافیع ئەلعیساوى یەکێکە لەو پاڵێوراوانەى کە بڕیارەکەى دەستە قەدەغەى دەکات.

سیاسیەکانى عێراق دەستەی پێداچوونه‌وه‌ بە فشاری بێگانە تاوانبار دەکەن

نائیل لوتفى لە بەغدا – 21/1/10

بۆ سایتی مه‌وتنی

سیاسه‌‌تمه‌داران و هاوڵاتیانى عێراق بە توندى رەخنە لەو بڕیارەى دەستەى لێپرسینەوەو داد دەگرن کە سەدان پاڵێوراو لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانى 7ى ئازار قەدەغە دەکات.

هەندێ لایەنى سیاسى بەرپرسانى دەستەکە بەوە تاوانبار دەکەن کە بەپێى بەرژەوەندیەکانى بێگانە کاردەکەن و لە هەوڵى ئەوەدان هەڵبژاردنەکە بەقازانجى لایەنێکى سیاسى تەواو بێ.

محەمەد سەلمان، پەرلەمانتەرى نوێنەرى بەرەى عێراقى بۆ حیوارى نیشتیمانى کە ساڵح موتلەگ سەرۆکایەتى دەکات، وتى بڕیارى دەستە بۆ وەدەرخستنى پالێوراوان لە هەلبژاردنەکان "نایاساییە و خزمەتى پرۆسەى سیاسى ناکات و یارمەتى بنیاتنانى ئارامى و ئاسایش نادات."

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ مەوتنى، محه‌مه‌د سەلمان وتى "ئەم کێشەیە پەیامێکى نه‌رێنیانه‌ دەداتە هاوڵاتیان کە لەوانەیە وایان لێبکات هەر بەشدارى لە هەلبژاردن نەکەن. ئەمە سەرەڕاى ئەو زەرەرەى کە لە پڕۆژەى ئاشتبوونەوەى نیشتیمانى دەدات."

محه‌مه‌د ئاماژه‌یدا که‌ "زانیاریەکان دوپاتى دەکەنەوە کە سەرۆکى دەستەى لێپرسینەوەو داد، عەلى فەیسەل ئەللامى، لەگەڵ لیستى هاوپەیمانى نیشتیمانى عێراقى دەبێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. لەبەرئەوە پۆستەکەى خۆى نایاساییانە بەمەبەستى رێگە خۆشکردن بۆ لادانى رکابەرە سیاسیەکانى خۆى لە هەلبژاردن بەکاردێنێت."

پێنجشەممەى رابردوو(14 کانونى دووەم) لێژنەیەکى پەرلەمانى لیستێکى بە 499 ناوى پالێوراوان لە 11 کیانى سیاسیەوە دا بە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەلبژاردنەکان. ئەم لیستەش لە لیستە 15 کیانیەکەى دەستەکەوە سەرچاوەى گرتبوو. بە پێى بڕیارى دەستەکە ئەم پالێوراوانە رێگەیان پێنادرێ بەشدارى لە هەلبژاردنى داهاتوو بکەن چونکە پەیوەندیان بە حیزبى بەعسەوە هەیە یاخود بانگەشە بۆ ئایدۆلۆژیەتى ئەوان دەکەن.

لیستەکە کەسانى وەکو ساڵح موتلەگ و رافیع ئەلعیساوى جێگرى سەرۆک وەزیران و سەرۆکى گردبوونەوەى نیشتیمانى موسته‌قبه‌لیشی تێدایە. کە ئەوانە هەردوکیان ئەندامى هاوپەیمانى ئەلعێراقیەن، کە لەلایەن سەرەک وەزیرانى پێشووى عێراق ئەیاد عەلاوییەوە سەرۆکایەتى دەکرا.

هەندێ لە پەرلەمانتارە عێراقیەکان ئەللامى بەوە تاونبار دەکەن کە کاریگەرییەکى نه‌رێنیانه‌ی لەسەر پرۆسەى سیاسى لە عێراق هەیە و لەژێر کاریگەرى "ئەجێنداى بێگانە" دایە.

حەسەن ئەلعەزاوى، پەرلەمانتارى نوێنەرى بلۆکى نیشتیمانى عێراقى، پرسیارى ئەوەى کرد کە چۆن دەبێ ئەوە په‌سه‌ند بکرێ "لە کاتێکدا لەلایەن کەسێکەوە ئاراستە دەکرێ بەوە ناسراوە پەیوەندى لەگەڵ وڵاتێکى دراوسێدا هەیە."

لە چاوپێکه‌وتنێکدا لەگەڵ مەوتنى، عەزاوى وتى لامى "بەوە ناسراوە کە په‌یوه‌ندی لەگەڵ ئێران هەیە. پێشتر دەستگیر کراوەو گیراوە بە تۆمەتى بوونى پەیوەندى لەگەڵ ئەو کۆمەڵە تایبەتیەوە کە لەلایەن ئەو وڵاتەوە پشتگیرى دەکرێت وچالاکى گومانلێکراوانەیان لە عێراقدا ئەنجام داوە."

عەزاوى وتى "ئێران هەوڵدەدات پرۆسەى سیاسى تێکبدات بە گران کردنى تاى تەرازوى قه‌واره‌یه‌کی سیاسى کە پەیوەندى بەخۆیەوە هەیە، لە دژى قه‌واره‌کانی تر کە دژى دەستێوەردانى ئێرانن لە کاروبارى عێراق."

هێزەکانى ئەمریکا لە مانگى تشرینى یەکەمى 2008 لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغدا لامیان دەستگیرکرد لە کاتى گەڕنەوەیدا لە لوبنان. ئەو کات، هێزەکانى ئەمریکا بەوە تاوانباریان کرد کە یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانى ئەو کۆمەڵە تایبەتیانەى کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیرى دەکرێن و هەروەها دەستى هەبووە لە تۆپبارانکردنى سەنتەرى راوێژکارى ئەمنى ئەمریکى-عێراقى لە شارى سەدر لە بەغدا.

به‌ڵام لامى لە مانگى ئابی 2009 دا ئازادکرا.

لە هەمانکاتدا، عەلا مەکى، سەرکردەیەکى بلۆکى ئەلتەجدید، جەختى لەسەر پێویستى پەلەکردن لە هەلبژاردنە پەرلەمانیەکان کردەوە پێش ئەوەى هەر کردەوه‌یەک دژى ئەو کەسایەتیە سیاسیانە بکرێ کە لەلایەن دەستەکەوە وەلانراون.

مەکى بە مەوتنى راگەیاند "چاکترین رێگە بۆ دەرچوون لەم کێشەیە ئەوەیە کە ئەو پالێوراوانە بەڵێننامەى نوسراو واژۆ بکەن بەوەى ئەگەر لە پرۆسەى پێداچوونەوەى بڕیارەکە دەرکەوت دوورخستنەوەکەیان تەواو یاساییە ئەوا لە هەڵبژاردنەکە بکشێنەوە. بەم شێوەیە، وڵات لە کێشەیەکى خنکێنەر رزگار دەکەین. جگە لەمەش، ئەمە قورسایی و باوەڕێکى زیاتر دەداتە هەڵبژاردنەکان."

مونا زه‌لزه‌له‌، پەرلەمانتارى نوێنەرى هاوپەیمانى عێراقى یەکگرتوو، وتى دادگا دەبێ ئەوە دیارى بکات کە کێ قەدەغەدەکرێ.

ئەم خانمه‌ پەرلەمانتارە وتیشى "هەر ئەندامێکى پەرلەمان و پاڵێوراوێکی هەڵبژاردن کە پێى وایە بە هەڵە تاوانبارکراوە بەوەى پەیوەندى بە حیزبى بەعسەوە هەبێ -- به‌مه‌رجێک کە بەهیچ شێوەیەک پەیوەندى بەو حیزبەوە نەبووبێ و بانگەشەى بۆ بیروڕاکانى نەکردبێ -- دەتوانێ لە سەتەلایت و تەلەفزیۆن ئەمە رابگەیەنێ و داواش پێشکەش بە دادگا بکات بۆ ئەوەى لە دادگا و لە راگەیاندنەکان بێتاوانیەکەى رابگەیەنرێ."

ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتیان دڵتەنگى خۆیان بەرامبەر بەم بڕیارەى دەستەى لێپرسینەوەو داد دەربڕى کە بۆته‌ بە بەربەست لەبەردەم پرۆسەى سیاسى لە عێراق.

زوهێر کەریم، تەمەن 47 ساڵی شوفێر تاکسى، وتى "من پێموایە بڕیارى دورخستنەوەى پاڵێوراوان لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن رەهەندى سیاسى لە پشتەوەیە و لە سیاقى ئەو ململانێیانەوە دێ کە ئێستا لەنێوان فراکسیۆنه‌ سیاسیەکانى عێراقد روودەدەن."

کەریم وتیشى "ئەم دەستەیە لە هەڵبژاردنى پێشوو لەکوێ بوو؟ چۆن نەیانزانى کە موتلەگ یان هەرکەسێکى تر بەعسین؟ من پێم وایە کە ئەم بڕیارە خزمەتى بەرژەوەندیەکانى هەندێ فراکسیۆن دەکات و رێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەى لە هەڵبژاردنەکەدا بیبەنەوە."

ئەحمەد عەلى، یەکێک لە دانیشتوانى بەغدا، هۆشدارى ئەوەیدا کە "ئەم بڕیارە لەوانەیە بۆ بارودۆخى گشتى عێراق ده‌ره‌نجامى خراپى لێبکەوێتەوە، لەوانەشە بمانگەڕێنێتەوە بۆ رۆژانى جەنگى تایفى. لەوانەشە لە داهاتودا توندوتیژى زیاد بکات."

وێنە: [فایل] جێگرى سەرۆک وەزیران، رافیع ئەلعیساوى، یەکێکە لەو پاڵێوراوانەى کە بڕیارەکەى دەستە قەدەغەى دەکات.

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌  3.3/5 (13   ده‌نگه‌کان)

بیخه‌ لیستی خوازراوه‌کان
print thisemail this

سه‌رنجی خوێنه‌ران

عێراق ئه‌مڕۆ | زانیاری/پاداشت | گۆشه‌ی خێزان | وه‌رزش | هه‌مه‌ڕه‌نگ | ئه‌رشیف | ه‌رباره‌ی ئێمه‌ | ه‌یوه‌ندیمان پێوه ‌بکه‌ | خشته‌ی ماڵپه‌ر




verification image, type it in the box
ژماره‌کان داخڵ بکه‌

ليس بامكانك روية الارقام أعلاه؟

*بامكانك الأرسال بالبريد الالكتروني لخمسة أشخاص فقط في آن واحد