
[ سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی /گێتی ئیمیجز] چاوه‌ڕوانده‌کرێت که ژماره‌ی زۆری کاندیده ژنه‌کان بۆ په‌رله‌مانی عێراق ژماره‌یه‌کی زۆری ده‌نگی ژنان بچننه‌وه.
محه‌ممه‌د قه‌یسی له به‌غدا – 23/1/ 10
بۆ سایتی مه‌وتنی
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له عێراق رایگه‌یاند که ژماره‌ی کاندیده ژنه‌کان له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی 7 ی ئازاردا به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی 2005 به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادیکردوه و ئه‌مه‌ش ده‌یانخاته پێگه‌یه‌که‌وه که بتوانن کێبڕکێیه‌کی به‌هێز له به‌رامبه‌ر هاوتا پیاوه‌کانیان بکه‌ن.
له کۆی 6,539 کاندید که له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه مساڵ پاڵاوتوه، زیاتر له 2,000 کاندیدیان ژنن.
قاسم ئه‌لعه‌بودی، وته‌بێژی فه‌رمی کۆمسیۆن، وتی " له‌و کاته‌وه‌ی رژێمی دیکتاتۆری روخاوه له عێراق ئه‌م رێژه‌یه گه‌وره‌تره له رێژه‌ی هه‌ر به‌شدارییه‌کی پێشتری ژنان. زۆربه‌ی کاندیده ژنه‌کان خاوه‌ن بڕوانامه‌ن و چالاکن له بواری مافه‌کانی ژنان و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رێکخراوه سیاسییه‌کاندا."
ناوبراو وتی ژماره‌ی کاندیده ژنه‌کان ده‌کرێت له‌مه‌ی ئێستاش زیاتربێت چونکه ره‌نگه هه‌ندێك پارتی سیاسی له جیاتی ئه‌و کاندیدانه‌ی له لایه‌ن ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و داده‌وه دورخراونه‌ته‌وه به تۆمه‌تی پشتگیری‌کردن له حیزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه، ره‌نگه ژنان بپاڵێون.
ناوبراو وتی "ژنانی عێراق بۆ یه‌که‌م جار له به‌رامبه‌ر پیاواندا کێبڕکێ ده‌که‌ن. ره‌نگه ژنان له‌سه‌ر حسابی چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی له عێراق کورسی ببه‌نه‌وه."
ده‌ستوری عێراق رێژه‌یه‌کی بۆ نوێنه‌رایه‌تی ژنان دیاریکردوه که نابێت که‌متر بێت له چاره‌کی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
شوکریه قه‌یسی، کاندیدێکی په‌رله‌مان له فه‌لوجه، وتی "چیتر هه‌ر به ئیشت ناوماڵ و کارکردن رازی نابین. ئێمه هیوادارین ببینین ژنان وه‌ك سه‌رکرده و وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مان خزمه‌ت بکه‌ن. ئێمه توانای ئه‌وتۆمان هه‌یه که وامانلێده‌کات بتوانین له پیاوان باشتر کاربکه‌ین."
شوکرییه، که ئه‌ندازیاری میکانیکیه، وتی "سه‌رده‌می باڵاده‌ستی نێرینه له عێراقدا به‌سه‌رچو. ئێستا ژنان نیوه‌ی کۆمه‌ڵن و دایکی نیوه‌که‌ی ترن. له رێ خۆپاڵاوتنمانه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ین مافه له‌ده‌ستچوه‌کان بۆ ژنانی عێراق بگه‌ڕێنینه‌وه و بیسه‌لمێنین که دیموکراسییه‌ته نوێیه‌که به‌س بۆ پیاوان نییه."
هاوکات، له که‌ربه‌لا هه‌فته‌ی رابردو چه‌ندین ژن له هۆڵێکی شاره‌که کۆبونه‌وه بۆ گوێگرتن له وتاری کاندید سوندس محه‌ممه‌د، که وتی "پێویسته خۆمان ئاینده‌ی خۆمان دابڕ‌ێژین و چاوه‌ڕێی که‌سی تر نه‌که‌ین بۆمان بینابکات."
سوندس به نیازه پۆسته‌ری بانگه‌شه بۆ جاڕدانی خۆکاندیدکردنه‌که‌ی بڵاوبکاته‌وه و تێیدا وێنه‌ی خۆی به بێ له‌چک دابنێت، که ئه‌مه شتێکه پێشتر روینه‌داوه چونکه شاره‌که به‌وه ناسراوه که پابه‌نده به‌و دابونه‌ریتانه‌وه که ژنان ناچارده‌کات له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ له‌چک له‌سه‌ربکه‌ن.
سوندس، که ته‌مه‌نی له سییه‌کاندایه، وتی "نابێت گوێ بده‌ین به‌و دابونه‌ریته دواکه‌وتوانه‌ی که ژن ته‌نها وه‌ک ئامێرێکی ناوماڵ ده‌بینێت، وه‌ك هه‌ر ئامێرێکی تری کاره‌بایی که کاتێك ده‌شێکت فڕێده‌درێته ده‌ره‌وه."
ئاماده‌بووان به چه‌پڵه و هوتافکێشان پێشوازییان له قسه‌کانی کرد.
له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ مه‌وتنی، سوندس وتی "ده‌مه‌وێت سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم تا واقیعی ژنانی عێراق بگۆڕم."
له موسڵ، ده‌یان ژن خۆیان ئاماده‌ده‌که‌ن بۆ ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به هاوکاری مێرد و براکانیان.
محه‌ممه‌د عه‌لی جبوری، کارمه‌ند له نوسینگه‌ی راگه‌یاندن له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، وتی "به راشکاوی بیڵێم، ئێمه سه‌رسام بووین به‌و ژماره ئێجگار زۆره‌ی کاندیده ژنه‌کان. سیاسه‌تمه‌داره پیاوه‌کانی شاره‌که ترسیان لێنیشتوه له به‌رامبه‌ر کێبڕکێی ژناندا له به‌رامبه‌ریان، چونکه پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌ن کاندیده ژنه‌کان ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بهێنن بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که."
ناوبراو وتی "ژنانی ناو ماڵ و ئه‌وانه‌ی سۆراخی مافه‌کانیان ده‌که‌ن، پشتگیری له خۆپاڵاوتنی ژنان ده‌که‌ن. زۆربه‌ی دروشمه‌کانی ژنان له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا بریتین له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌کان بۆ ژنانی عێراق و پشتگیری له بنیاتنانی خێزانێکی شیرازه‌دار، ئه‌مه‌ش هه‌لێكی راسته‌قینه‌ی بردنه‌وه‌یان پێده‌به‌خشێت ."
هه‌یفا ئه‌لعانی، وته‌بێژی رێکخراوێکی ژنان به ناوی "هونه"، به مه‌وتنی وت: "ژنانی عێراق له هه‌لومه‌رجی سه‌ختدا ژیاون به بۆنه‌ی جه‌نگه‌کانه‌وه، که به‌و هۆیه‌وه بێوه‌ژن که‌وتون و ته‌ڵاقدراون، یان به هۆی ئه‌وه‌ی که زۆر فه‌رامۆشکراون له رابردودا. ئه‌وه‌ی ده‌بێته مایه‌ی زامنکردنی مافه‌کانی ژنان به‌شداریکردنیانه له سیاسه‌تدا."
ناوبراو وتی "کاتی ئه‌وه هاتوه ژنان داوای مافه‌کانیان بکه‌ن."
نور ئه‌حمه‌د، 30 ساڵ، وتی بڕیاریداوه ده‌نگ بدات له هه‌ڵبژاردندا چونکه ژماره‌یه‌کی زۆر کاندیدی ژن به‌شداریی ده‌که‌ن. نور وتی ده‌نگ به کاندیدێکی ژن ده‌دات "چونکه بێگومان [ئه‌و کاندیده ژنه] واقیعی ژنانی عێراق ده‌گۆڕێت و به‌شێکی گه‌وره‌ی مافه‌کانمان بۆ ده‌سته‌به‌رده‌کات."
جابر قه‌دوری، 76 ساڵ، وتی "ده‌نگ ده‌ده‌م به‌و که‌سه‌ی که به باشترینی ده‌زانم. من هیچ عه‌یبه‌یه‌ک نابینم له‌وه‌ی که ده‌نگ به ژنێک بده‌م. زۆر ژنی عێراقی هه‌ن که له پیاوان باشترن ."
وێنه:سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی /گێتی ئیمیجز] چاوه‌ڕوانده‌کرێت که ژماره‌ی زۆری کاندیده ژنه‌کان بۆ په‌رله‌مانی عێراق ژماره‌یه‌کی زۆری ده‌نگی ژنان بچننه‌وه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران